ڕۆژی کورد :
وه‌ك پێشتر له ڕاگه‌یه‌ندراوێك دا بڵاو كرابووه‌وه ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 12ی ئۆكتۆبر له پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌رانسه له به‌ر ده‌م بینای مافی مرۆڤ و به به‌شداری كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ئه‌ندامانی هه‌موو پارته كوردستانییه‌كان، پاڕله‌مانتار و سناتۆر و نوێنه‌ری پارت و حیزبه ئه‌وروپاییه‌كان و لایه‌نه‌كانی دۆستی گه‌لی كورد ڕێوڕه‌سمێكی به شكۆ بۆ پشتیوانی گه‌لی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان و شه‌رمه‌زار كردنی هێرشی سۆپای ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
به هاوكاری و ڕێكخستنی ڕێزدار “بێرنارد هێنری لێڤی” نووسه‌ر، فه‌یله‌سووف و كه‌سایه‌تیی ناوداری فه‌رانسه و دۆستی نزیكی گه‌لی كورد و به به‌شداری نوێنه‌ری هه‌موو پارته و حیزب و رێكخراوه كوردستانییه‌كان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندام پاڕله‌مان و سه‌ناتۆر و نووسه‌ر و چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌وروپایی و نوێنه‌ری حیزبه‌كانی كۆمۆنیست، سۆسیالیست و پارتی سه‌وزه‌كانی فه‌رانسه و ئه‌نستیتۆی كورد له پاریس و كۆمه‌ڵه‌ی پشتگیری له عه‌فرین و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری یه‌هوودییه‌كان و ئه‌رمه‌نییه‌كانی فه‌رانسه و نوێنه‌ری شاره‌داری پاریس و نوێنه‌ری “ئه‌مانوئێل ماكڕۆن” سه‌رۆك كۆماری فه‌رانسه رێوڕه‌سمێك بۆ پشتگیری له ڕۆژئاوای كوردستان و مه‌حكووم كردنی هێرشی سۆپای توركیه و چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه و ئاواره‌بوونی زیاتر له سه‌د هه‌زار كه‌س جه‌ماوه‌ری دانیشتووی ئه‌و ناوچه و كوژران و بریندار بوونی جه‌ماوه‌رێكی بێ تاوان له‌و ناوچه به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌كه به ڕاگرتنی خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان و به تایبه‌تی بۆ شه‌هیدانی ئه‌م دواییانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكرد و دواتر به‌رپرسی ئه‌نستیتۆی كوردی پاریس ڕێزدار كه‌نداڵ نزان وتاری خۆی پێشكه‌ش كرد و هاوخه‌میی خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌و جینایه‌تانه ده‌ربڕێ. دواتر نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌رمه‌نی و یه‌هوودییه‌كانی پاریس په‌یامی هاوخه‌میی خۆیان پێشكه‌ش كرد. به دوای ئه‌وانه‌دا نوێنه‌ری شاره‌داری مه‌زنی پاریس وتاری خۆی خوێنده‌وه و دواتر نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور بابه‌تێكیان پێشكه‌ش كرد و په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و پاڕله‌مانی كوردستانییان خوێنده‌وه.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كۆمه‌ڵه‌ی پشتگیری له عه‌فرین كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دامه‌زرانیی به فه‌رمیی ڕاگه‌یه‌ندرابوو ڕۆڵێكی به‌رچاویان گێڕا و نوێنه‌ری ئه‌و رێكخراوه خاتوو زه‌ینه‌ب جه‌مۆ خانمه سیاسه‌تووانی كورد بابه‌تێكی به زمانی فه‌رانسه‌وی پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد و په‌یامی خۆی گه‌یانده به‌ر گوێی ئاماده‌بووان. هۆنه‌رمه‌ندانی كورد “جیهان خان” و “شه‌مدین” و هاوكات چه‌ند هۆنه‌رمه‌ند و نووسه‌ری كورد به‌شدار و ئاماده‌ی مه‌راسمه‌كه بوون. كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو ڕۆژنامه‌وان، ڕاگه‌یه‌ندكار، هۆنه‌رمه‌ند، چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی و هه‌ڵسووڕاوی مافی مرۆڤی گه‌لی كورد و هاوكات فه‌رانسه‌وی و ئه‌وروپی و دۆستانێكی زۆری فه‌رانسه‌وی به‌شدار و ئاماده بوون. لە درێژەی چالاکییەکانی کۆمەڵەی پشتگیری لە عه‌فرین “دۆکتۆر خالید عیسا” بەرپرسی ئه‌و ناوەندە پەیامی خۆی پێشکەش کرد و هاوکات بە تەلەفوون ڕاستەوخۆ پێوەندی بە ڕۆژئاوا کرد و هەمووانی بە شێوەی کاتی لە ڕەوشی ڕاستەوخۆی ڕۆژئاوا ئاگادار کرد.
نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری فه‌رانسه به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی كردبوو و په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆك كۆماری فه‌رانسه و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بۆ به‌شداربووان خوێنده‌وه و به فه‌رمیی ڕاگه‌یه‌ندرا كه بڕیار دراوه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه و چه‌ن وڵاتێكی دیكه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپایی فرۆشتنی چه‌ك و چۆڵ به ده‌وڵه‌تی توركیه قه‌ده‌غه بكرێت.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه بكرێت كه‌سایه‌تیی ناوداری فه‌رانسه‌وی ڕێزدار “بێرنارد سه‌شال سه‌شا” یارمه‌تیی زۆری كرد بۆ ڕێكخستنی رێوڕه‌سمه‌كه و له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه دا ده‌ورێكی به‌رچاوی پێشكه‌ش كرد.
ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” به به‌شداری هاوڕێی به‌ڕێز “ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵایی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی، هاوكات هاوكاری چالاكی ناوه‌نده‌كه‌مان به‌شداری كۆڕی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی كرد و هه‌موو بڕگه‌كانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان ڕۆماڵ كرد و ئه‌رك و چالاكی پێویستی له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌برد.له دوایین بڕگه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا له لایه‌ن كۆمیته‌ی ئاماده‌كار و هه‌موو به‌شداربووان و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه و نوێنه‌ری شاره‌داری مه‌زنی پاریس و نوێنه‌رانی هه‌موو پارته و حیزبه سیاسییه‌كانی ئه‌وروپایی و حیزبه كوردستانییه‌كان هێرشی ناڕه‌وای سۆپای ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر ڕؤژئاوای كوردستان مه‌حكووم و شه‌رمه‌زار كرا و داوا له ڕێبه‌رانی وڵاتانی دونیا و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو ناوه‌نده مافی مرۆڤییه‌كان ناوه‌نده مرۆڤدۆسته‌كان كرا ئیدانه‌ی ئه‌و هیرشانه بكه‌ن و یارمه‌تی لێقه‌وماوان و نه‌ته‌وه‌ی كورد بده‌ن و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان وه‌گڕبخه‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هێرش و شه‌ڕ‌ه ماڵوه‌ێرانكه‌ره كه به ناڕه‌وا كه‌وتووه‌ته ماڵی كورد و ئه‌و پارچه‌ی نیشتمانی كوردستان.
پێۆیستە ئاماژەی پێ بدرێت پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ڕێوڕەسمێکی هاوشێوە لە مەیدانی جۆمهووری پاریس بە بەشداری جەماوەرێکی بەرچاو و بە ئامادە بوونی هۆنەرمەند “جوان حاجۆ” بەڕێوە چوو و لەو ڕێوڕەسمەش دا جارێکی دیکە جینایەتەکانی حکوومەتی تۆرکیە مەحکووم و شەرمەزار کرا.