ڕۆژی کورد: “ساڵح قه‌لاب” نووسه‌ری ناسراوی ئوردن کە پێشتر پۆستی وەزیری ڕاگەیاندن و وەزیری دەوڵەت و ئەنجامی ئەنجوومنی نوێنەرانی ئۆردۆن ـی لە ئەستۆ بووە، له ڕۆژنامه‌ی “شه‌رقولئه‌وسه‌ت” بابەتێکی لە ژێر ناونیشانی “مهاباد، ناونیشانی خواستی ناسیۆنالیزمی کوردە” بڵاو كردووه‌ته‌وه.
دەقی ئەو وتارە کە لە ماڵپەڕی “وشە” وەرگیراوە بەو شێوەی خوارەوەیە:
له‌باره‌ی ورووژاندنی پرسی “ڕیفراندۆم”، هه‌ندێ كه‌س گله‌یییان له سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌بوو، به ئێسته‌یشه‌وه، به تایبه‌تی “سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی” كه نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات و ده‌یه‌وێ مافی چاره‌ی خۆنووسین و “سه‌ربه‌خۆیی” بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات كه له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یانه، له خۆبه‌ڕێوه‌بردن (حوكمی زاتی) زیاتره. گلهیییهكی تریش له‌و سه‌ركردانه ده‌كه‌ن كه بۆچی ئه‌وه‌نده سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كورد له‌سه‌ر باڵه‌خانه حكوومییه‌كانی كه‌ركووك و ده‌یانه‌ێ له ته‌نیشت ئاڵای فه‌رمیی عێراق دایبنێن. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌كاتێكدایه كه شه‌ڕی پێكدادان له دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له مووسڵ هێشتا له گه‌رمه‌یدایه، له كاتێكدایه هه‌موو ناوچه‌كه له دۆخێكی ناسه‌قامگیردایه و هێشتا بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌یه.
ئه‌وه‌ی ڕوونه، ئه‌و په‌ستانانه‌ی له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی كورد پێڕه‌و ده‌كرێ كه خۆی له حكوومه‌تی هه‌ولێر و “سه‌رۆك بارزانی” ده‌بینێته‌وه و له “مه‌لا مسته‌فا بارزانی”ی باوكییه‌وه، به‌رپرسیارییه‌تیی هه‌ڵگرتی ئاڵای خه‌باتی ئه‌و گهلهلهی بۆ ماوه‌ته‌وه تا وه‌ك هه‌ر گه‌لێكی تری ناوچه‌كه، له ژێر خۆردا شوێنێك بۆ خۆیان بنیات بنێن، وای كردووه په‌نا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ببه‌ن كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتبووه لووتكه، ئه‌مه‌ش وای كرد وا ده‌ربكه‌وێ كه ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دوا بكه‌وێ، به‌ڵام ناشتوانرێ گره‌نتی ئه‌و دواكه‌وتنه بدرێ، چونكه “واده‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ دانراوه كه له “ماوه‌یه‌كی نزیكدا” ئه‌نجام بدرێ.
ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئاماژه‌ی پێ بدرێ، بابه‌تێكی مێژووییشه، ئێران باش ده‌زانێ، “سه‌ربه‌خۆیی”ی هه‌رێمی كوردستان و جیابوونه‌وه‌ی له عێراق و نیشتمانی عێراق كه نه‌خشه‌كه‌ی له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا كێشراوه، په‌تایه‌كه و ئۆتۆماتیكی ڕوو له كوردی ئێرانیش ده‌كات، ئەو کوردانەی پێشتر تامی ده‌وڵه‌تێكی نیشتمانیی خۆیان كردبوو (كۆماری كوردستان له مه‌هاباد) له ساڵی 1946، ئه‌گه‌رچی ئه‌ویان له ئه‌نجامی ته‌نگژه‌ی نێوان یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریكا له ئێران‌دا دروست بوو كه “شا ڕه‌زا په‌هله‌وی” نه‌یتوانی خۆی له پرووشكی ململانێی نێوان ئه‌و دوو كوتله سه‌ره‌كییه بپارێزێ، به تایبه‌تی شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیای نازی له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.
ئه‌و ده‌وڵه‌ته (كۆماری كوردستان له مه‌هاباد) كه یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت بوو كورد بنیادی بنێ، به “ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی” هه‌ژمار ده‌كرا، ته‌مه‌نی له نزیكی یازده مانگ تێنه‌په‌ڕی، “قازی محه‌مه‌د” سه‌رۆكی كۆماره‌كه، به شێوه‌یه‌كی ئێجگار ڕك و تۆڵه و قێزه‌ونی، له سێداره درا، “مه‌لا مسته‌فا بارزانی” سوپاسالاری كۆماره‌كه، ناچار كرا په‌نا بۆ یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ببات و له‌و ماوه‌یه‌دا ژیانێكی قورس به‌ڕێ بكات كه به ڕاستی وه‌ك گرتووخانه وا بوو بۆ خۆی و ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون، ئه‌زموونێكی قورسیان بینی تا دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق و قۆناغێكی نوێی خه‌باتی نیشتمانی‌یان ده‌ست پێ كرده‌وه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، ئێرانییه‌كان جارێكی تر له “مه‌هاباد” ترسانه‌وه، سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جارێكی تر كورد “سه‌ربه‌خۆیی” ئه‌نجام نه‌داته‌وه، نه له توركیا و نه له سووریاش، هه‌ڵبه‌ت نه له كوردستانی عێراقیش، بۆیه دوور نییه، به‌ڵكو بێ گومانه كه ئه‌وان له پشت ئه‌و هێرشه تونده‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌وه بوون بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كورد له‌سه‌ر باڵه‌خانه حكوومییه‌كان له كه‌ركووك، هه‌ر ئه‌وانیش له پشت خۆشكردنی ئه‌و ئاگری دووبهرهكییهی نێوان هه‌ولێر و سلێمانین، چونكه كێشه‌ی ڕاستیی كورد ئه‌وه‌یه، دۆخه ناوخۆیییه‌كانیان هێشتا له ژێر كاریگه‌ریی هێزه ههرێمییهكاندایه، ئه‌مه‌ش له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، دوای ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی “سایكس-پیكۆت” كرا، تا ده‌گاته جه‌نگی دووه‌می جیهان و… تا ئێسته‌یش.
ئه‌گه‌رچی “كاك” هۆشیار زێباری، دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ڕوو ده‌دات، پێوه‌ندیی به كوردانی ئێران، توركیا و سووریاوه نییه، به‌ڵام هێشتا ده‌نگدانه‌وه هه‌رێمییه‌كان له‌سه‌ر هه‌نگاوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كورد له‌سه‌ر باڵه‌خانه حكوومییه‌كانی كه‌ركووك به‌رده‌وامه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی رژدی ئه‌و وڵاته ههرێمییانهش بۆ به‌ره‌وچوونی سه‌ربه‌خۆییی كوردی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێ، به تایبه‌تی وڵاتی ئێران كه ناسراوه به‌وه‌ی په‌رته‌وازه‌یی نه‌ته‌وه‌یی له ناویاندا دروست بكات، جگه له‌و كوردانه‌ی كه ناسراون به‌وه‌ی ڕژدن له‌سه‌ر شۆڕشه چهكدارییهكهیان (كوردی ڕۆژهه‌ڵات)، ئه‌م پهرتهوازهیییهش له ناو بلووچ، عه‌ره‌ب و ئازه‌ریش دروست ده‌كه‌ن كه به هه‌موویان زۆرینه‌ن نه‌ك فارس كه زۆر كه‌س به هه‌ڵه تێی گه‌یشتوون.
لێره‌وه، له كاتێكدا هه‌موو ئه‌و ته‌وژمانه به‌سه‌ر ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ره‌و “سه‌ربه‌خۆیی” هه‌یه، كه “كاك” وشیار زێباری ده‌ڵێ مانای جیابوونه‌وه ناگه‌یه‌نێ له ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵی!! وا پێویست ده‌كات ئاماژه به‌وه بده‌ین كه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا هاتووه كه عه‌ره‌ب و كورد و زۆر گه‌ل و هۆزی تری له ته‌نیشت ئاین و مه‌زه‌وی زۆره‌وه تا جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له خۆی كۆ كردبووه‌وه، تا ڕێككه‌وتنی “سایكس-پیكۆت” هات كه ناوچه‌كه‌ی پارچه پارچه كرد و كردی به كۆمه‌ڵێ ده‌سه‌ڵاتی دروستكراو به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و كاته‌ی فڕه‌نسا و به‌ریتانیای عوزما كه دوو زلهێزی دنیا بوون.
به دڵنیایییه‌وه، ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یر بكه‌ن كه چی ڕوو ده‌دات له شه‌ڕ و ته‌نگژه له‌م به‌شه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و ڕێككه‌وتننانه بناغه‌ی به‌ڵا و كێشه‌كانن، چونكه كۆمه‌ڵێ ده‌وڵه‌تی دروست كرد كه له‌سه‌ر بنه‌مانی هاوسه‌نگی دانیشتوان و هاوسه‌نگیی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌وی و ئاینی دروست نه‌بوون.
ئه‌و كاته، داهاتووی هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتبووه ناو “ڕاسته”كه‌ی ده‌ستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا، هه‌موو ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ش هه‌موو ئه‌و ته‌قینه‌وه وێرانكهرانهیان بینی كه نازانرێ به‌ره‌و چ دۆخێك جێگیر ده‌بێ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له كاتێكدا بوو كه ته‌نیا كورد بێبه‌ش كران له قه‌واره‌یه‌كی نیشتمانیی خۆیان، بچووك بێت یان گه‌وره، له كاتێكدا ئه‌وان گه‌لی چواره‌من له ناوچه‌كه‌دا، له ته‌نیشت گه‌لانی عه‌ره‌ب، تورك، و ئێران یان “فارس” (تێبینی/ به بۆچوونی نووسه‌ر كورد گه‌لی چواره‌مه، به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان، كورد گه‌لی دووه‌مه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست).. له ڕاستیدا، ئه‌مه سته‌مێكی مێژوویی بوو كه هیچ سته‌مێك له دوایدا نایه‌ت، وای كرد ئه‌و برایانه، تووشی ناسه‌قامگیری بن له نێوان ئه‌و چوار قه‌واره جیاوازه‌دا، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووبه‌ره‌كیی نیشتمانی و نهتهوهیییان له‌ناودا دروست كردن.
به‌پێی خه‌مڵاندنه باوه‌كه‌ی هه‌ر چوار وڵات ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه كه‌متره، ژماره‌ی كورد له ئێران 12 ملیۆن زیاتره، له توركیا نزیكی 16 ملیۆن بووه‌ته‌وه، كوردی عێراقیش له چوار ملیۆن لای داوه، كوردی سووریا ژماره‌یان دیار نییه چونكه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر شار و ناوچه‌كانی سووریا، ئه‌وان جگه له‌وانه‌ی له‌سه‌ر سنووری توركیان، به ته‌واوی له ڕووی سیاسی و حزبی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌بییه‌كانیان تێكه‌ڵ بوون، زۆرێكیشان پێگه‌ی سه‌ره‌كی و فه‌رمییان له سه‌رۆكایه‌تیی ده‌وڵه‌ت و وه‌زیران و سه‌ركردایه‌تیی سوپا و هه‌موو شتێك وه‌رگرتووه.
كورد داوا ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ته‌نیا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌وڵه‌تێكی نهتهوهیییان هه‌بێ و هه‌موو كورد له چوارچێوهكهیدا كۆ بكاته‌وه، وه‌ك چۆن عه‌ره‌بیش هه‌مان داوای هه‌یه و ده‌یانه‌وێ هه‌موویان یه‌ك ده‌وڵه‌ت بن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رچی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پێیان وایه ئه‌سته‌مه و نابێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێ كه تا سه‌ر پابه‌ند بن به‌و نهخشهكێشانهی “سایكس-پیكۆت” كه دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی دروست بوو، به تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و چوار وڵاته ته‌نانه‌ت ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه دانیان پێدا بنێن وه‌ك گه‌لێك كه مافی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ناكرێ تا سه‌ر قبووڵ بكرێ.
له هه‌موو ئه‌مانه خراپتر، هێشتا هه‌یه ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له به‌كار ده‌هێنێ و ده‌یانكاته سووته‌مه‌نی ململانێ گڕگرتووهكانی ناوچه‌كه، كه هه‌رگیز نابێ ڕێگرییان لێ بكرێ كه خاوه‌نی ته‌واوی ئه‌و مافانه بن كه عه‌ره‌ب و تورك و ئێرانی (فارس) هه‌یانه، بۆیه هه‌موو وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ ناسه‌قامگیری به‌كاریان ده‌هێنن، له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئێران، عێراق، توركیا و سووریا ڕوو ده‌ده‌ن. پاشان، له كۆتادا پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكرێ، ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی تووشی كورد بووه و به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، ناوچه‌كانی ئه‌وان له هه‌ر چوار وڵات‌دا، ناوچه‌یه‌كی نه‌وتیی سه‌ره‌كی و ستراتیژییه.