محەممەد بن سەلمان : نیگەرانی ئەوەم وەک ئەنوەر سادات تیرۆر بکرێم

0
319
محەممەد بن سەلمان

 

گۆڤاری پۆلیتیکۆ لە زمان سەرچاوەیەکی نزیک لە محەممەد بن سەلمان ئاشکرای دەکات ، محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیا نیگەرانە لەوەی ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان سعوودیا و ئیسرائیل ببێتە هەڕەشە لە سەر ژیانی .

 وەک سەرچاوەکە ئاماژەی پێدەکات بن سەلمان لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا پەی ڕاگەیاندوون ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوانمان لە گەڵ ئیسرائیل کە رێکەوتنێکی سێ قۆڵی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و سعوودیایە دەبێتە هۆکاری مەترسی درووستکردن بۆ سەر ژیانی .

بن سەلمان ئەنوەرسادات سەرۆک کۆماری پێشووی میسڕ بە نموونە دێنێتەوە کە لە ساڵی 1978لە دوای رێکەونێکی لە گەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کە بوو بەهۆی بە فەرمی ناسینی ئیسرائیل ، سێ ساڵ دوای ئەو ڕێکەوتنە لە لایەن سازمانی جیهادی ئیسلامیی میسرەوە تیرۆر کراو ئەمریکاش هێج ڕێکارێکی پاریزگاریکردنی بۆ دیاری نەکردبوو .

 بن سەلمان هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە لە کاتێکدا کە جەنگی غەززە لە ئارادایە و عەرەب بە گشتی لە جوولەکە تووڕەن ، ڕێککەوتن لە گەڵ ئیسرائیل مەترسیدارە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئێران رێگرە و ئەمریکاش پێداگرە لە دانووستان بۆ ئاگربەستی غەززە
بابەتی دواترفەرماندەیەكی سپای پاسداران لە سووریا كوژرا

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.