Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان مایک پێنس: بە مەلاکانی ئێرانم گوتبوو چاوێک لە ڕۆژمێر بکەن، سەرۆک کۆمارێکی...

مایک پێنس: بە مەلاکانی ئێرانم گوتبوو چاوێک لە ڕۆژمێر بکەن، سەرۆک کۆمارێکی نوێ هاتۆتە کۆشکی سپی

0
1257

ڕۆژی کورد: مایک پێنس، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ، ٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ناواخنی دانیشتنێک لە ناو “یەکیەتیی جوولەکە کۆماریخوازەکان” پێداگری کردەوە کە دەوڵەتی ئەمریکا بە ڕێبەریی ترامپ، هیچ کات ئیزن نادات ئێران بەرەو بەرهەمهێنانی کەستەی ناوکیی شەڕ، بچتە پێش.

مایک پێنس هەروەها گوتیشی: “ئێران بۆ ماوەیەکی زۆر دوورودرێژ، پارە و کەرستەی شەڕی بۆ هۆکارە تیرۆریستییەکانی سەر بە خۆی لە شوێنگەلێک وەک لوبنان، سوریە و غەزە، ناردووە”.

یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاماژە بە دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا، “ڕێکەوتتنامەی نێوان ئێران و شەش ولاتی زلهێزی جیهانی” و ئەوەی کە ئەو بە “پەرەسەندنی سەرچاوەکانی ئێران لە ڕاستای هەوڵگەلی هەڕەشەئامێز” لە خۆرهەڵاتی ناویندا پێناسەی کردووە، گوتی: “ئیزن بدەن بە ڕوونی باسی بکەم، سەرۆک کۆمار ترامپ، هیچ کات ئیزن نادا تا ئێران چەکی ناوکی هەبێ و ئەوە بەڵێنیی بێ ئەملا و ئەولات ئێمە بە ئێوە و جیهانە”.

پێنس لە درێژەدا گوتی: “پێشتریش بە مەلاکانی ئێرانم گوتبوو کە چاوێک لە ڕۆژمێر بکەن، ئێستا سەرۆک کۆمارێکی نوێ لە کۆشکی سپی ـیە”.

مایک پێنس، پێشتریش، ڕێکەوتننامەی ناوکیی ئێرانی بە “ڕێکەوتننامەیەکی تۆقێنەر” پێناسە کردبوو کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ “خەریکی هەڵسەنگاندنیەتی” و هۆشداریشی بە ئێران دا کە هیچ گومانێکیان لە جیدی بوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا نەبێ و دووپاتی کردەوە کە “بە مەلاکانی ئێرانمان گوتبوو کە چاوێک لە ڕۆژمێر بکەن، سەرۆک کۆمارێکی نوێ هاتۆتە کۆشکی سپی”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسمیناری کاریگەریی فەرهەنگ و زمان لە سەر فێرکاری و پەروەردە لە مەریوان بەڕێوەچوو
بابەتی دواترپارتی ئازادیی کوردستان، هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی خۆی ڕاگەیاند
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان