لە دوێنێ وە سایتی هەنگاو کێشەی بۆ ساز کراوە و @interserver_net نای هەوێ هاوکاریان بکات.
ئەرسەلان یارئەحمەدی بەپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەم بارەوە لە هەژماری فەیسبووکەکەی نووسی: لە دوێنێ بەیانیەوە شیرکەتی @interserver_net کە پاڵپشتی ماڵپەڕی هەنگاوی لە ئەستۆیە و سێرڤێرەکەی بە دەستەوەیە، لە هەوڵێکی چاوەڕواننەکراو دا پاڵپشتی لە ماڵپەڕەکە ڕاگرتووە و سەرەڕای پێوەندیی بەردەوامی بەرپرسانی هەنگاو، بۆ هۆکاری نادیارەوە ماڵپەڕەکە داخراوە.
پێویستە بگوترێ ماڵپەڕی هەنگاو لە سەر پرسی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاستی جیهانیدا قسەی یەکەم دەکا و هەواڵ و زانیاریەکانی بۆتە سەرچاوە بۆ زۆربەی سایت و ڕاگەیەنە جیهانیەکان و لە پێوەندی بە هەواڵی راپەڕینی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێک بووە لە چالاکترین ماڵپەڕەکان.
#ژینا_ئەمینی