مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینی پەرستاران لە ئێران گەیشتۆتە ئاستێکی بەرفراوان

0
269
مانگرتنی پەرستاران لە ئێران

 

ناڕەزایەتی دەربڕینی پەرستاران و کادری دەرمانی رۆژی دووشەممە 29 ی گەلاوێژ لە شارەجیاوازەکانی ئێران بەردەوام بوو .

لە شارەکانی ئەراک ، ئەهواز ، ئیسفەهان و شیراز پەرستارەکان دەستیان لە کارکێشاوەتەوە و تادێت مانگرتنەکانیان بەرفراوانتر دەبێت . ئەوەی تا ئێستادا زاندراوە ئەو مانگرتنە زیاتر لە 50 نەخۆشخانەی گرنگی ئێرانی گرتۆتەوە .

 ئەو پەرستارانە داوای مووچە دواکەوتووەکانی خۆیان دەکەن و هاوکاتیش داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن ،چونکە هەڵاوسانی ئابووریی ئێران بە ڕادەیەکە ، مووچەی یەک مانگی پەرستارێک تەنیا بەشی بەڕێوەچوونی 10 رۆژی ژیانیان دەکات

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحەماس و جیهادی ئیسلامی بەرپرسیارەتی کردەوەتیرۆریستییەکەی تلاڤیویان گرتە ئەستۆ
بابەتی دواترئێران وەک کاردانەوەیەک دژی ئاڵمانیا چەند سەنتەرێکی ئاڵمانی لە ئێران دادەخات

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.