ڕۆژی كورد :
مانگرتنه گشتییه‌كان له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به چاكسازی یاسای سیسته‌می خانه‌نشینكراواه‌كان له وڵاتی فه‌ڕانسه له هه‌شته‌مین ڕۆژی خۆیدا سیسته‌می گواستنه‌وه و جێبه‌جێكردنی گشتی به ته‌واوه‌تی ئاڵۆز كردووه.
به پێی هه‌واڵێكی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئاناتۆلی مانگرتن و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له هه‌مبه‌ر یاسای نوێی ده‌وڵه‌تی “ئه‌مانوئێل ماكڕۆن”، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری و ده‌ستێوه‌ردان له یاسای بنه‌ڕه‌تی خانه‌نشین كراوان له هه‌شته‌مین ڕۆژی خۆیدا سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی له پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌ڕانسه و زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته به ته‌واوه‌تی ئاڵۆز و تووشی سه‌رلێ شێواوی كردووه. كۆمپانیا ئاسمانییه فڕۆكه‌وانییه‌كان به هۆی به‌رده‌وامی مانگرتنه گشتییه‌كانی كارمه‌ند و كرێكاره‌كانیان به ڕێژه‌یه‌كی ٢٠% سه‌فه‌ره‌كانی خۆیان پووچه‌ڵ كردووته‌وه و ته‌نیا رێژه‌یه‌كی یه‌ك پێنجه‌م له سه‌فه‌ره‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕه‌كانی ناو شاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاڵۆزییه‌كان له سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی گشتیی فه‌ڕانسه كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی له ڕاگه‌یاندنه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگا به دواوه بووه و سیاسه‌تی هه‌ڵه و چه‌وتی ماكڕۆن بۆ گۆڕانكاری یاسای بنه‌ڕه‌تی خانه‌نشین كراوه‌كان زۆرترین مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی له شاره‌كانی پاریس، مارسێل، بۆردوو، لیۆن، لێل و ڕێن لێكه‌وتووه‌ته‌وه. یه‌كێتی هاوپیشه‌ییه‌كان و سه‌ندیكاكانی فه‌ڕانسه باسیان له به‌رده‌وامی و درێژه‌ی مانگرتن و خۆپیشاندانه گشتییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له ئه‌گه‌ری نه‌گوڕانی یاساكانی خانه‌نشینی به شێوازێكی بێ سنوور كردووه.
ئه‌گه‌رچی له خۆپیشاندانه جه‌ماورییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری پاریس له نێوان خۆپیشانده‌ران و ڕێژه‌ی زیاتر له ٦٠٠٠ هێزی پۆلیس ئاماده له شوێنی خۆپیشاندانه‌كان هیچ تێكهه‌ڵچوونێكی به‌رچاو به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام پۆلیسی فه‌ڕانسه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا زۆرترین رێژه‌ی توندوتیژی و ده‌مارگرژی دژی خۆپیشانده‌ران به‌كار هێناوه. هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر كافه و رێستوورانت به هۆكاری ئه‌منیه‌تی و ڕاگرتنی باری ئه‌منی ناوشار داخراو بوون و زۆربه‌ی بانكه‌كانیش پشوویان ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری خاوه‌ن كامیۆن و ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر به داخستنی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان، هاتنه ڕیزی مانگرتوان و خۆپیشانده‌رانی جه‌ماوه‌ری.