Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران مامۆستایەکی کوردی یارسان لە شیعرێکدا، بەش خورایی کوردانی یارسان و کێشەکانیان دەخاتە...

مامۆستایەکی کوردی یارسان لە شیعرێکدا، بەش خورایی کوردانی یارسان و کێشەکانیان دەخاتە بەر باس

0
1463

ڕۆژی کورد: لەو گرتە ڤیدیۆیەدا کە لێرە دەیبینن، مامۆستایەکی کوردی لەکی یارسان لە شیعرێکی پاراو بە زمانی کوردی، باس لە کێشەکانی کوردانی یارسان لەمەڕ دامەزراندن و هەروەها کێشەکانی “گوزینشی ئایینی” لە ئێران و ئاستەنگییەکانی بۆ کەسانی غەیرەمسوڵمان دەکات و لە شیعرەکەیدا وێڕای ئەوەی کە باس لەوە دەکا، کوردانی یارسان بە هۆی ئەوەی کە ئایینەکەیان لە ئێران وەک ئایین حیسابی بۆ نەکراوە لە دامەزراندن بێبەشن و دەیانهەوێ لەژێر گوشار و بە ناچاری لەمەڕ ئایینەکەیان درۆ بکەن ئەگینا تەنیا شوانی و گاوانی، مافی پیشەیی ئەوان دەبێ.

ئەو مامۆستایە کە وەک خۆی لە شیعرەکەیدا ئاماژەی پێدەکا، پاشناوی “نەزەری”ـە و لە کۆڕێکی مامۆستایان و بەرپرسانی پەروەردەدا شیعرەکەی خوێندۆتەوە و باس لەوە دەکا کە هەرچەند پاتشای ساسانیان دوعای کردووە خوا وڵاتەکەی لە درۆ بپارێزێ بەڵام ئێستا لە ماوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا هەموو شتێ لە ئەگەر ڕاستیدا، مەحکووم بە لەناو چوونە و درۆ براوەیە.

ئەو مامۆستا کوردە بە ئایین یارسانە لە شیعرەکەی خۆیدا باس لەوە دەکا کە ئەگەر سیستەمی “گوزینش” لە ئێران، گەندەڵ نەبا و تاکەکان درۆیان نەکردبا، ئەدی چما ئەو هەموو درۆزنە لە سیستەمی فەرمانبەریی ئێراندایە و ئەو هەموو دزییە دەکرێ؟ و دەپرسێ: “مەگەر ئەوانە هەموویان گوزینش نەکراوەن؟

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە کرماشان دەستڕێژ لە ماڵی کەسێکی سەر بە ڕژیم کرا
بابەتی دواترباباعەلی مێهرپەروەر: مەگەر موعجیزەیەک!! ڕووبدا، دەنا هیچ هیوایەکم بە یەکگرتنەوەی دووبارەی حیزب نەماوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان