Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران مامۆستایەکی خانەنشین کراوی سەردەشتی کوژرا

مامۆستایەکی خانەنشین کراوی سەردەشتی کوژرا

0
892

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە هەواڵدەری ڕۆژی کورد گەیشتوون سەر لە ئێوارەی ئەوڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی یازدەی سەرماوەز، مامۆستایەکی خانەنشین کراوی سەردەشتی بە ناوی ڕەحمەت محەممەدی لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە دەسڕێژی لێکرا و کوژرا.

ئەو سەرچاوەیە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە ناوبراو لە کاتی گەڕانەوە لە سەردانی دراوسێیەکی کەوتۆتە بەر دەسڕێژی کەس یان کەسانێکی چەکداری نەناسراو و بریندار بووە و دواتر گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت و لەوێ بە هۆی قووڵ بوونی برینەکەی گیانی لە دەست داوە.

تەرمی ناوبراو تا ئێستا لە نەخۆشخانەی شارە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

تا ئێستاش بکوژ یان بکوژەکان و هۆکارەکەی بۆ هیچ لایەک ڕوون نییە.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ڕەحمەت محەممەدی تەمەن پەنجا و پێنج ساڵ و مامۆستای خانەنشین کراوی شاری سەردەشت، کەسێکی خۆش ناو بووە و هەر بۆیەش کوژرانەکەی جێگای پرسیار و ڕامانە

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکاوە بەهرامی: رێگا نادەین کێڵەشینێکی دیکەمان بەسەر دووبارە ببێتەوە
بابەتی دواتریەکیەتی نیشتیمانی خەنجەرەکەی بیست و سێ ساڵ لەمەو پێشی لە پشتەوە له‌ حیزبی دێموکرات دا.
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان