Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی ئەمڕۆ بۆ جارێکی تر ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد

مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی ئەمڕۆ بۆ جارێکی تر ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد

0
1069

ڕۆژی کورد: ڕۆژی شەممە 29ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، هاوشێوەی چەند حەوتووی ڕابردوو، مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە شاری سلێمانی، كە 50 ڕۆژە دەوامیان بایكۆت كردووە، دژی دواكەوتن و پاشەكەوتكردنی مووچە خۆپیشاندانیان كرد.

ناڕه‌زاییه‌كان دژی‌ پێنه‌دانی‌ مووچه‌ و سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتكردنی‌ مووچه‌, ئه‌مڕۆ مامۆستایان له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ سلێمانی‌ خۆپیشاندانیان كرد و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن: سورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان تا ته‌واوی‌ شایسته‌ داراییه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ خۆی‌ له‌ پێدانی‌ مووچه‌ و لابردنی‌ سیستمی‌ پاشه‌كه‌وت ده‌بینێـته‌وه.

مامۆستایانی‌ ناڕازیی‌ ڕاشیانگه‌یاند: سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان لێ‌ زه‌وت كراوه‌، بۆیه‌ هیچ فشارێك نایانگه‌ڕێنێته‌وه‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن.

سەرەڕای ئەوەی کە نوێنەری گۆڕان و خەڵکانی بەشداربوون لەو ڕێپێوانە ناڕەزایەتییە باس لە دەستبەسەرکرانی چەند کەسێک لەلایەن ئاسایشەوە دەکەن و بە چاوی خۆیان ئەوەیان بینیوە بەڵام قایم مقامی سلێمانی ئەو هەواڵەی ڕەتکردۆتەوە.

بەختیار عەبدولڕەحمان، قایم قامی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاندووە: “هەندێك بانگەشەی ئەوە دەكەن چەند خۆپیشاندەرێك دەستگیركراون، بەڵام هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە، بۆ ئەوەی تووند‌وتیژیش دروست نەبێت، هەندێك خۆپیشاندەر بۆ ماوەیەك دوورخراونەتەوە ‌و ئامۆژگاری كراون، دواتر چوونەتەوە نێو خۆپیشاندەران و هیچ كەسێك لەلای هێزە ئەمنییەكان نەماوەتەوە”.

بەشێک لە چاوەدێرانی سیاسی لایان وایە ئەو مانگرتنانەی سلێمانی بە ڕواڵەت لەسەر مووچە و پرسی کۆمەڵایەتییە و لە ڕاستیدا پرسی سیاسیی ناوخۆیی حیزبەکانی هەرێمی کە بە دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ و لە پێشەوەیان ئێران، دێنە ئاراوە.

ئەو چاوەدێرە سیاسییانە بۆ پشت قایمیی لێدوانەکانی خۆیان هەندێ درووشمی وەک “نا بۆ کوردستان، بەڵێ بۆ عێراق” وەک بەڵگە دەهێننەوە و دەڵێن: “کورد لەوەتا هەیە لە پێناو سەربەخۆیی خۆیدا خەبات دەکات و خوێن دەدات، بێ گومان دروشمی لەو جۆرە کە تەنیا لە سلێمانی بەو خەستییە بەڕێوە دەچن و دەدرێن بە پشتیوانیی ئێران و بە مەبەستی تێکدانی سەقامگیری و لەبار بردنی ڕاپرسیی گشتی بۆ سەربەخۆییە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووتووێژی تایبەتیی ڕۆژی کورد لەگەڵ “هێرۆ مەولوودی” براوەی خەڵاتی ناوەندی “ژیاو” بۆ ڕووماڵی هەواڵی بەرەکانی شەڕ
بابەتی دواترکونفرانسی “کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات” بەڕێوەچوو
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان