مامۆستایانی شاری مەریوان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەڕێخست

0
788
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣ی ڕەزبەر، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی شاری مەریوان بە بیانووی رۆژی جیهانی مامۆستا، بۆ کۆمەڵێک داخوازی سینفی لە بەردەم وەزارەتی پەروەردەی ئەو شارە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەڕێخست.
مامۆستایان بە کەڵگرتنی پلاکارتی تایبەت لەوانە “ئایا ناڕەزایەتی بە نابەرابەری تاوانە؟، منداڵانی پەنابەر دەبێ مافی خوێندنیان هەبێت، دەوڵەت، پەڕلەمان بۆ بێ دەنگن؟ بۆیە یەکمان گرتووە تا دەنگمان ببیستن و …” داخوازییەکانیان ئاراستەی بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە کرد و دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بەرز کردەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.