رۆژی كورد :
مامۆستایانی شارە جیاوازەکانی ئێران بە پێی بانگهێشتی ئەنجۆمەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە هاوپیشەییه‌کانی مامۆستایانی ئێران هەستان بە سازدانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەر دەم ئیدارەی پەروەردە و فێرکردنی شارەکانی ئێران.
بە پێی
ڕاپۆرتەکان لە ناوخۆی ئێران مامۆستایان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ ئەیار هاوکات لە
گەڵ ڕۆژی مامۆستایان لە ئێران کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی، ئەم کۆبوونەوانە
بە پێی بانگهێشتی ئەنجۆمەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە هاوپیشەییه‌کانی مامۆستایانی ئێران
بەڕێوە چوون. ئەنجۆمەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە هاوپیشەکانی مامۆستایان لە هەواڵی گیران
و دەسبەسەر کردنی ٣ مامۆستایان ڕاگەیاندووە.
بە پێی ئاگاداریەکانی ئەم ئەنجۆمەنە مامۆستایان
لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، هەردەبێڵ، ئەلبۆرز، ئیسفەهان، تاران،
خۆراسانی باشوور، خۆراسانی ڕەزەوی، کۆردستان، کرماشان، گیلان، هەمەدان و یەزد کۆبوونەوەیان
کردووە و نارەزایەتی خۆیان دەربڕیووە. ئەنجۆمەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە هاوپیشەییه‌کانی
مامۆستایان لە بانگهێشتەکەی خۆیدا بە تۆندی ڕەخنەی لە نزمبوونی ئاستی تێڕوانین بۆ قۆتابخانەکان،
گەڵاڵەی چەوسانەوەی مامۆستایانی تەواو کات، کەمبوونی مەعاش و حەقدەستەکان، دواکەوتنی
پارەی مانگانەی حەقدەست لە لایەن دەوڵەتەوە و گیران و دەسبەسەرکرانی چالاکانی بەرگری
لە مافی مامۆستایان گرت و داواکاری کۆبوونەوە و دەربڕینی نارەزایەتی کردبوو لە لایەن
مامۆستایانی هەموو شارەکانی ئێرانەوە.
ئه‌نجۆمه‌نی هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه هاوپیشه‌ییه‌كانی مامۆستایان له سه‌ر كاناڵی
تێلێگرامی خۆیان هه‌واڵی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ره‌سووڵ بۆداقی لێكۆڵه‌ری ئه‌نجۆمه‌نی
هاوپیشه‌یی مامۆستایانی تاران و مۆحه‌ممه‌د فه‌لاحی كارگێری گشتی ئه‌م ڕێكخراوه‌یان
ڕاگه‌یاندووه و باسیان له‌وه كردووه كه ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان بۆ شوێنێكی
نادیار گواستراونه‌ته‌وه و چه‌ن ماڵپه‌ڕێكی دیكه هاوكات باس له گیران و ده‌سبه‌سه‌ركرانی
مۆجته‌با قۆڕه‌یشیان ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی مامۆستایان ده‌كه‌ن و هاوكات باس له سه‌ر
گیرانی كه‌سانێكی زیاتریش له ئارادایه و به وته‌ی چه‌ن شایه‌د حاڵێك سێ كه‌س له
ژنانی خانه‌نشین كراوی په‌روه‌رده ئازاد كراون و له چاره‌نووسی ئه‌وانی دیكه
هیچ هه‌واڵێك به‌رده‌ست نیه. ئه‌نجۆمه‌نی هاوئاهه‌نگی مامۆستایان ڕایگه‌یاندووه
له شاری تاران هێزه‌كانی ئه‌منییه‌تی به جل و به‌رگی شه‌خسی له ناو كۆبوونه‌وه‌كان
دا به ته‌واوی هه‌ست پێده‌كرا و ئه‌و هێزانه له گه‌ڵ وێنه‌گرتن له كۆبوونه‌وه‌كان
رێگریان له جه‌ماوه‌ری ئاسایی ئه‌كرد بۆ وێنه و ڤیدیۆ گرتن له كۆبوونه‌وه‌كان.
ئه‌نجۆمه‌نی هاوئاهه‌نگی مامۆستایان پیش له دوو حه‌وتوو به بانگھیشتی خۆی داوای
له مامۆستایانی له سه‌ر ئیش و خانه‌نشین كردبوو كه هاوكات و هاوده‌نگ له هه‌موو
شاره‌كان له رۆژی فه‌رمیی مامۆستایان له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی په‌روه‌رده و
فێربوونی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه بكه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر مافه
پێشێلكراوه‌كانیان ده‌ربڕن و مامۆستایانی سه‌رانسه‌ری ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كده‌نگ
كۆبوونه‌وه‌یان كرد و به رێپێوان و درۆشمه‌كانیان ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر
هێزی ده‌سه‌ڵات ده‌ربڕی كه له ئاكام دا چه‌ن كه‌سێك ده‌سبه‌ر و به‌ندكراون و
راپێچی شوێنێكی نادیار كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌كانی دوێنێ
رۆژی كرێكار له به‌رانبه‌ر ئه‌نجۆمه‌نی پارڵه‌مانی ئێران له شاری تاران چه‌ن كه‌سی
چالاكی مافی كرێكاران ده‌سبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه كراون و تا ئێستاش چاره‌نووسیان
نادیاره.
له كۆتایی ساڵی ڕابردوو سێهه‌مین خولی مانگرتنی مامۆستایانی سه‌رانسه‌ری ئێران بۆ
ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر كیشه‌كانی هاوپیشه‌یی و گوزه‌رانی باری
ئابووری له پارێزگاكانی ئێران هه‌نووكه‌ش چه‌ن كه‌سایه‌تی به‌رچاو و دیاری چالاكی
فه‌رهه‌نگی و چه‌ن مامۆستای به‌ناوبانگ له به‌ندیخانه‌كانی ئێران دان و چاره‌نووسیان
نادیاره كه‌سانێك وه‌كوو : مۆحه‌ممه‌د حه‌بیبی، مه‌حموود به‌هه‌شتی له‌نگروودی و
ئیسماعیل عه‌بدی به هۆی چالاكیه پیشه‌ییه‌كانی خۆیان به سزای به‌ندكران حۆكم
دراون و هه‌تا ئێستاش له به‌ندیخانه‌كانی ئێران دان، هه‌روه‌ها ڕه‌سووڵ بۆداقی،
عه‌بدولره‌زا قه‌نبه‌ری، مه‌حموود باقری، نه‌بی باستان و عه‌لی ئه‌كبه‌ر باغانی له
ڕیزی ئه‌و مامۆستایانه‌ن كه ساڵانی رابردوو حۆكمی به‌ندكرانیان پێدراوه یا له
زێد و شاریان دوورخراونه‌ته‌وه و سه‌ركۆنه كراون.