لە کوردستان باکوور، تەقینەوەیەک ڕوویدا و چەند هاووڵاتی بریندار بوون

0
685

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی پەیامنێری کوردستان 24، تەقینەوەیەک لە گوندی قازانجی سەر بە شارەدێی بسمیل لە ئامه‌دى باكوورى كوردستان ڕوویدا و بەگوێرەی زانیارییەکان چەندین هاووڵاتى به‌و هۆيه‌وه‌ بریندار بوون.

پەیامنێری کوردستان24 زیاتر ڕوونی کردۆتەوە، تا ئێستا نەزانراوە تەقینەوەکە بە چ شێوازێک و لەلایەن کێ ئەنجامدراوە.

دواى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له‌ توركيا له‌ يه‌كى حوزه‌يرانى 2015 و سه‌ركه‌وتنى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى گه‌لان له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانى باكوورى كوردستان، سوپا و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ ئۆپراسيۆنى سه‌ربازييان له‌ دژى ئه‌و ناوچانه‌ ده‌ستپێكرد.

له‌ ماوه‌ى يه‌ك ساڵى ڕابردوودا ره‌وشى ناجێگيرى ئه‌منى و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و شه‌ڕ و پێكدادان و گه‌مارۆدانى شاره‌كان ديارترين رووداوه‌كانى باكوورى كوردستان بوون كه‌ به‌ هۆيانه‌وه‌ ده‌يان هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستدا و سه‌دان باڵه‌خانه‌ و شوێنى نيشته‌جێبوونى هاووڵاتيان وێران بوون و هه‌زاران هاووڵاتيش ئاواره‌ بوون

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووژنە حەیرانبێژی كورد و ڕۆڵیان لە شكاندنی تابۆ كۆمەڵایەتییەكاندا/ بەشی دووەم
بابەتی دواتركۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوسۆزی بۆ قوربانیانی قامیشلۆ له‌ ژنێڤ به‌ به‌شداری جێگری سه‌رۆكی پارله‌مانی ژنێڤ بەڕێوە چوو