Google search engine
ماڵەوە کوردستان باكوور لە چیای ئاگری لە کوردستانی باکوور شەڕ و پێکدادان لە نێوان پارتی...

لە چیای ئاگری لە کوردستانی باکوور شەڕ و پێکدادان لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزەکانی تورکیە هاتە ئاراوە.

0
1934

لە چیاکانی ئاگری لە کوردستانی باکوور شەڕ و پێکدادان لە نێوان گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزە داگیرکەرەکانی تورکیە هاتە ئاراوە و لە ئاکامی ئەو شەڕەدا ژاندارمێکی تورکیە کوژراوە و پێنجی تریش بە توندی بریندار بوون.

ڕۆژی کورد: بەپێ سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی تورکیە، ڕۆژی شەمە ۱٤ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲۵ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، لە چیاکانی ئاگری لە دەوروبەری شارۆچکەی “بایەزیدی” سەر بە پارێزگای ئاگری لە کوردستانی باکوور لە نێوان گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزە چەکدارەکانی تورکیە شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە.

ماڵپەڕ وهەواڵدەرییەکانی تورکیە ڕایانگەیاند، شەڕەکە چەند کاتژمێر درێژەی کێشاوە و لە ئاکامی ئەو شەڕ و پێکدادانەدا سەربازێکی تورکیە کوژراوە و پێنج سەربازی دیکە بریندرا بوون.

بەپێی ئەو هەواڵە، لەو شەڕەدا، گریلایەکی پارتی کرێکارانی کوردستانی باکووریش شەهید بووە.

تورکیە ڕاشیگەیاندووە، لە داهاتووێکی نزیکدا بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکە هێزی سەربازی زۆرتر ڕەوانەی ئەو ناوچەیە دەکەین.

تا ئێستا سەرچاوەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان لەو بارەوە هیچ هەواڵ و لیدوانێکیان بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونە لە نێوان ئەرتەشی داگیرکەری تورک و گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە کاتێکدا هاتووەتە ئاراوە کە لە دوای شەڕی داگیرکارانەی عەفرین، هێزە داگیرکارەکانی تورک لە ناوچەی قەندیل و خواکورک، خاکی کوردستانی باشووریان بەزاندووە.

بەپێی هەواڵەکان، ئێستا هێزەکانی داگیرکەری تورک لە شەش ناوچەی کوردستانی باشوور وەک چیاکانی دەڤەری سیدەکان جێگیر کراون.

لە هەمان کاتدا، پارتی دێموکراتی کوردستانی باشووریش لە سەرەتای ساڵی ٢٧١٨ی کوردیدا، داوای لە پارتی کرێکارانی کوردستان کردبوو تا دەڤەرەکانی هەرێمی باشوور بەجێ بهێڵن.

لە هەمان کاتدا، گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی باکوور، لەو ماوەیەدا بەپێی فەرمانی بەغدا و لە دوای هەڕەشەکانی ئانکارا، دەڤەری شنگال ـیان بەجێهێشت و ڕادەستی حەشدی تیرۆرستی شەعبیان کردووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە نزیک بە سێ ساڵی ڕابردوودا، پارتی کرێکارانی کوردستانی باکوور، ئامادە نەبووە بەپێی داواکاریی هەرێمی کوردستانی باشوور، ئەو دەڤەرە چۆڵ بکات و کانتۆنێک و هێزێکیان بۆ شنگال بە ناوی ه.ف.ش دامەزراندبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئامریکا: لەئەگەر بەردەوام بوونی ئەسەد لە هێرشی کیمیایی، هێرشەکان بەردەوام دەبن
بابەتی دواترله‌ ئیلام فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان