Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیان بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ٢٢ی بەهمەن بانگهێشت دەکرێن

لە هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیان بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ٢٢ی بەهمەن بانگهێشت دەکرێن

0
1921

ڕۆژی كورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە هەرێمی کوردستانی باشوور، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردەوام نامەیەکی بانگهێشتن بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ٢٢ی بەهمەن، لە ڕێگای ئاسیاسێڵ ـەوە بۆ هاووڵاتیان دەنێردرێ.

ئەو بانگهێشتە بە دوو زمانی فارسی و عەڕەبی نووسراوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات تا بە گوتەی ئەو، لە جەژنی ڕۆژی نەتەوەیی ئێران دا بەشداری بکەن.

هاووڵاتییەک لەمبارەوە بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند، “تا ئێستا لانیکەم ٥ جار ئەو نامەیەم لە ڕێگای سیم کارتی ئاسیاسێڵەوە بۆ نێردراوە و ناشزاندرێ یایا ئاسیاسێڵ لەسەر داوای چ کەس ولایەنێک ئەو کارە دەکات”.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا و بەتایبەتی لە زۆنی سەوز، دەسەڵاتێکی بەربڵاوتر لە پێشووی بۆخۆی مسۆگەر کردووە و بێ گوێ دان بە یاساکانی هەرێم یان رێژەی دەسەڵاتی کۆنسوولگەری یان ڕێزگرتن لە سەرەوەریی یاسا و دەسەڵات و خاکی هەرێم، کارەکانی خۆی ڕادەپەڕێنێ.

کردنەوەی سەنتەری بەناو ڕۆشنبیریی خومەینی لە کەرکووک، نووسیونەوەی دروشمی سپای پاسداران لە هەڵەبجە، کردنەوەی پێشانگا و دانانی وێنەی خومەینی لە هەولێر، سەردانی تیرۆریست قاسم سلێمانی بۆ هەولێر و سلێمانی و تەراتێنی ئاشکرای قاسم سلێمانی بەتایبەتی بۆ شاری سلێمانی، هەندێک نموونە لە پێشێل کردنی سیستماتیکی سەرەوەریی هەرێمن کە بە ئاگاداریی دەسەڵاتدارانی حیزبی و حکومیی هەرێمەوە بەڕێوە دەچن.

لە دوای کوژرانی ڕەفسەنجانی لەلایەن خودی دەسەڵاتی ئاخوندییەوە، حکومەتی هەرێم و حیزبەکانی بە شێوەیەکی یەکجار سەرسووڕهێنەر ڕاگەیێندراویان دا و لە هەولێریش ڕێوڕەسمیکی دوو ڕۆژە بۆ سەرەخۆشی لە ڕەفسەنجانی، جەلادی کورد و دارێژەری پرۆژەی تیرۆری ڕێبەرانی کورد بەڕێوەبرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕۆژنامەنووسێکی کوردی ئیلام، بۆ خەڵاتێکی جیهانی بەربژێرکراوە
بابەتی دواترهونەرمەندێکی کورد لە گەورەپێشانگای ساڵانەی فەڕانسە بەشدارە+وتووێژ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان