Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە شاری مەریوان ئاگر لە شۆێنی کەسب و کاری چالاکێکی ژینگەپارێزیی ئەو...

لە شاری مەریوان ئاگر لە شۆێنی کەسب و کاری چالاکێکی ژینگەپارێزیی ئەو شارە بەردرا

0
1217

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ههەواڵدەریی ژینگەوان، بە شێوەیەکی گۆماناوی ئاگر لە “دووکان” و تاکە شۆێنی کەسب و کاری چالاکی ژینگەپارێزیی شاری مەریوان بەردرا.

شەوی ڕابردوو ۱۳ی سەرماوزی 1395ی هەتاوی، بە شێوەیەکی دوور لە ئەخڵاقی مرۆڤانە، ئاگر لە دووکانی شەریف باجوەر چالاکی ژینگەپارێزیی شاری مەریوان و ئەندامی نجۆمەنی سەوزی چیا بەردرا.

تا ئێستا  ناوندە پیوندیدارەکانی مەریوان هیچ چەشنە بەدواداچوونێکیان بۆ ئەو ڕووداوە نەکردووە و هیچ کەسیش لەم پێناوەدا دەستبەسەر نەکراوە، هەر ئەو کەمتەرخەمی و بێدەنگییەش گومانی ئەوە زیاتر دەکات کە دەستی خودی سیخوڕ و پیاوە خۆفرۆشەکانی ڕژیمی تێدابێ.

شەریف باجوەر بەرپرسی کۆمیتەی بەرنگاریی ئاگرکەوتنەوەکان لە ئەنجۆمەنی سەوزی چیایە کە زۆربەی کاتی خۆی تەرخانی کاروباری ژینگەپارێزی و مڕۆڤدۆستی کردووە و تاکە شۆێنی دابین کردنی  بژێوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی ئەم دووکانە بووە.

 لە ماوەی ڕابردوودا، شەریف باجوەر لە هەڵوێستێکی هێماییدا بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی دایک و چەند بێچووی سەگێک، ڕێگای نێوان مەریوان و سەلاسی باوەجانی بە پێیان بڕی کە لەم چالاکییە مەدەنییەشدا لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بۆ ماوەی  دوو ڕۆژ دەسبەسەر کرا.

چالاکێکی مەدەنیی مەریوانی لەمبارەوە لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی ژینگەپارێزیی “ژینگەوان” گوتوویەتی: “بە سەرنجدان بەو ڕاستییە کە پێشتریش پیاوانی ڕژیم و سیخوڕ و جاشەکان، بە پیلانی ڕژیم و بە مەبەستی چاوترسێن کردن، کاری لەم شێوەیان بە دژی کەسانی نیشتمانپەروەر ئەنجام داوە و بە سەرنجدان بە گوێ پێنەدان و بێ هەڵوێستیی بەپرسانی ئەو شارە هەر لە پێش نوێژی ڕژیم لە مەریوان کە دژ بە شەریف باجوەر لێدوانی دابوو، تا شۆڕا و شارەوان و ئیتلاعاتی ئەو شارە، ئەگەری یەکجار زۆر و جێگای دڵنیایی هەیە کە ئەو کارە لەلایەن ڕژیم و بۆ تۆڵەئەستاندنەوە و چاوترسێن کردنی ئەو چالاکە کوردی ئەنجام دراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتەرمی گەنجێکی کوردی کامیارانی لە تاران بە کوژراوی دۆزراوە
بابەتی دواترزەریف: نوێکرانەوەی گەماروە ١٠ ساڵەکان هیچ کاریگەرییەکی کردەیی نیە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان