Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە زانکۆی کوردستانی سنە، یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کراوە

لە زانکۆی کوردستانی سنە، یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کراوە

0
2116

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە زانکۆی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، یادی کیمیابارانی هەڵبجە لە زانکۆی کوردستان لە سنە، کراوە.

ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی بەرینی خوێندکاران و مامۆستایان و کەسانی ناسراوی سنە بەڕێوە چوو.

لەو ریوڕەسمەدا دوکتور سەتار عەزیزی، مامۆستای زانکۆی هەمەدان لە بواری مافناسیی ناودەوڵەتی، باسێکی لەسەر ئەنفال و کیمیاباران لەسەر نەتەوەی کورد و بەتایبەتی لە هەڵبجە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

بەختیار سەجادی، لێکۆڵەری کورد و مامۆستای زانکۆی کوردستان، یەکێکی تر لە کۆڕگێڕەکان بوو و لە وتارێکی تەسەلدا باسی لە کیمیاباران و کۆمەڵکوژی کرد.

وەک پێشتر لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، خوێندکارانی کوردی زانکۆی تەورێز، ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو،  ڕۆژی سێشەممە، ١٠ ڕەشەممەی ١٣٩٥٥ی هەتاوی، یادی کیمیابارانی کوردکوژانەی سەردەشت و هەڵەبجەیان کردەوە.

ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و خوێندکارانی کورد لە زانکۆی تەورێز بەڕێوەچوو.

کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی شەڕی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی ئێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٠٠٠٠یش بریندارکران. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیای لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

لە دوای دوو دەیە لە کیمابارانی ھەڵەبجە، ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجەوە ماوە. لە درێژەی ھەوڵەکانی ڕێکخراوی چاک ناوبراو لەماوەی دوو ساڵدا، گەورە بازرگانی چەکی کیمیایی، فرانس ڤان ئەنرات ڕاکێشی دادگا کرا و بە تاوانی تاوانکاری جەنگ و کۆمەڵکوژی بەماوەی زیندانی ١٥٥ ساڵ سزا کرا.

کوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی ئێران، وێڕای گوشاری زۆری بنکە ئەمنیەتییەکان و حەراسەتی زانکۆ، هەموو ساڵێک یادی ئەو کیمیابارانانە و بەتایبەتی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی دەکەنەوە بەڵام تا ئێستاش لە کوردستانی باشوور، هیچ یادێک بۆ کۆمەڵکوژی و کیمیایی بارانی کوردستانی خۆرهەڵات و بەتایبەت کیمیابارانی سەردەشت دانەندراوە و یادی نەکراوەتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووله‌یلا فه‌ریقی: منیش لێره‌م ی بڵاو كرده‌وه‌
بابەتی دواترنیزامی پیاوسالار و پرسی ژن
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان