Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لەرادەبەدەر بوونی ڕێژەی بەربژێرانی پارلمان، دڵەراوکەی بەپرسانی حکومەتیی بەدواوەبوو

لەرادەبەدەر بوونی ڕێژەی بەربژێرانی پارلمان، دڵەراوکەی بەپرسانی حکومەتیی بەدواوەبوو

0
855

بەپێی ئاماری سەرچاوە حکومەتییەکانی کۆماری ئسیلامی، نزیک بە ١٢ هەزار کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پارلمانی ئێران کە ٢٩٠ کورسی هەیە، ناونووس کردووە کە ئەو ڕێژەیە لە چاو خولەکانی پێشوو جێگای تێڕامانە و زۆرترین ئەژماری ناونووسی لەوەی پێشتر دەگەڕێتەوە بۆ خولی حەوتەمی پارلمان لە ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی کە تێدا هەشت هەزار و سەد و حەفتا و دوو کەس خۆیان ناونووس کردبوو.

ئەو لە ڕادەبەدەر بوونی ئەژماری بەربژێرەکان و ناونووسی کردنە بۆتە هۆی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بەشێک لە دەسەڵات و کاربەدەستانی ڕژێم. لەوناوە دا ئەحمەد جەننەتی، سکرتێری شۆڕای نیگابان و محەممەد یەزدی، سەرۆکی پارلمانی شارەزایان (خبرگان) ڕێبەری، داخ و پەژارەی خۆیان بەو هۆیەوە دەربڕیوە.

ئایەتووڵا یەزدی کوتی: ناونووس کردنی ٨٠٠ کەس بۆ هەڵبژاردنی مەجلسی شارەزایانی  “جێی دڵەراوکێ” یە.  ئایەتووڵا جەننەتیش زۆر بوونی ڕێژەی بەربژێرانی هەڵبژاردنی  مەجلسی شارەزایانی ڕێبەری و پارلمانی شۆرای ئیسلامی بە “جێی داخ” پێناسە کرد .

بە پێچەوانەی جەننەتی و یەزدی، عەبدووڕڕەزا فەزلی، وەزیری وڵات کوتی: من هیچ دڵەراوکەیەکم لە زۆر بوونی ئەژمار و ڕێژەی بەربژێرانی هەڵبژاردن نیە و بە خراپی نازانم.

شیاوی ئاماژەیە کە دەیەمین خولی هەڵبژاردنی پارلمانی ئێران و پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلسی شارەزایانی ڕێبەری، حەوتی ڕەشەممەی ئەو ساڵ، بە شێوەیەکی هاوکات لە ئێران، بەڕێوەدەچێ.

 

 

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودێموکڕاسی و فرە فەرهەنگی
بابەتی دواتردوو پەیامی نوێی ئەبوبەکر بەغدادی لە گرتەیەکی دەنگیدا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان