Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لوقمان و زانیار مورادی و هەڵوێستی بەردەوام لە پشت میلەی بەندیخانەوە

لوقمان و زانیار مورادی و هەڵوێستی بەردەوام لە پشت میلەی بەندیخانەوە

0
1348

ڕۆژی کورد: زانیار و لوقمان مرادی یەک لەدوای یەک لە ١٣ و ١۴ی مانگی گەلاوێژی ١٣٨٨ی هەتاوی لە شاری “مەریوان” سەر بە پارێزگەی “سنە” دەسبەسەرکراون و لەسەر بڕیاری دادوەر”سەڵەواتی” لە بنکەی ژمارە١۵ی “دادگەی شۆڕشی تاران” لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ١٣٨٩دا بە تۆمەتی ئەندامەتی لە “ڕێکخراوی کۆمەڵە”دا و هەروەها بە تۆمەتی “کوشتنی کوڕی ئیمام جومعەی مەریوان” تاوانبار کراون و سزای سێدارە بە سەریاندا سەپێندراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی “چالاکانی مافی مرۆڤ ی کوردستان” ئەم دوو بەند کراوە سیاسییە کوردەی بەندیخانەی “ڕەجایی شار”ی کەرەج بێ ئەوەی بەڵگەیەکی یاسایی بۆ دەسبەسەرکردنیان هەبێ هەتا ئێستاش لە ڕەوشێکی هەڵپەسێردراودا لە زینداندا ماونەتەوە. ئەوان بۆ دانپێدانان بە تاوانی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعەی مەریوان، ئەشکەنجە دراون و سەرەڕای هەبوونی بەڵگەنامەی یاسایی و هۆکارە دیارەکان سەبارەت بە بێتاوان بوونی ئەم دووکەسە،سزای سێدارە بەسەریاندا سەپێندراوە.

زانیار و لوقمان مرادی، سەرەڕای ئەوەی کە سزای سێدارەیان بە ناحەق بەسەردا سەپاوە، تا ئێستاش لە بەندیخانە لە هەمبەر هیچ ڕووداوێک بێ هەڵوێست نەبوون و لە زۆربەی هاوخەمی و هاودەنگییەکاندا بەشدار بوون کە لێرەدا ئاماژە بە ٣ نموونەیان دەکەین:

یەک: پشتیوانی لە مانگرتنی کەبوودوەند: لوقمان و زانیار مرادی بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی درێژەخایەنی محەممەدسدیق کەبوودوەند، باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، بۆ ماوەی یەک ڕۆن مانیان لە خواردن گرت و هاودەنگی و هاوخەمیی خۆیان نیشان دا و بێ هەڵوێست نەبوون.

دوو: پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی بەندیخانەی ورمێ: لە زستانی ساڵی 1393ی هەتاوی و کاتێک، زیندانیانی سیاسیی بەندیخانەی ئورمیە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری بەندیخانە و تێکەڵاوکردنیان لەگەڵ بەندییەکانی مادەی هۆشبەر و مرۆڤکوژی و تاوانی تر،  مانیان لە خواردن گرت، هەمدیسان زانیار و لوقمان مرادی، مانیان گرت و پشتیوانیی خۆیان دەربڕی.

سێ: پشتگیری لە هەدەپ: بە هۆی دەستبەسەرکرانی سەلاحەددین دەمیرتاش و ڤیگەن ئۆکسەکداغ و ١٠ پارلمانتاری تری ئەو حیزبە کە ڕاگیرانی چالاکیی پارلمانیی ئەو پارتەی لێکەوتەوە، زانیار و لوقمان مرادی جارێکی تر هاوخەمیی و پشتیوانیی خۆیان لە پشتی میلەکانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ـەوە دەربڕی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگوتووبێژی تەلەفوونیی ترامپ و ئۆلاند، لەمەڕ ڕێکەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئێران
بابەتی دواترقوتابخانەکانی دەورووبەری ئورمیە قوتابیان ناچار بە دانی پارە دەکەن/لێدوانی تایبەت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان