له‌ سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی دۆنالد تڕامپ بۆ ئه‌فغانستان، باس له‌ خواستی هێزه‌كانی تاڵیبان بۆ ڕێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ ئامریكا و ئاگربه‌ست ده‌كرێت

0
660

ڕۆژی كورد :
دۆناڵد ترامپ له‌ ڕه‌وتێكی سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بۆ وڵاتی ئه‌فغانستان له‌ دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌ گه‌ڵ فه‌رمانده‌ران و هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌و وڵاته‌ به‌ گه‌ش بینیه‌وه‌ باسی له‌ خواستی هێزه‌كانی تاڵیبان كرد بۆ ڕێكه‌وتن و سه‌قامگیركردنی ئارامی و ئاشتی له‌و وڵاته‌دا.

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٨ی نوامبر به‌ سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بۆ به‌شداری له‌ ڕیوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی سپاس و شوكرانه‌‌بێژی گه‌یشته‌ كابۆل پێته‌ختی وڵاتی ئه‌فغانستان و له‌ گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئامریكا نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته‌ دیدار و چاوپێكه‌وتنی پێك هینا. سه‌ردانی به‌رپرسانی پله‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی ئامریكا بۆ ئه‌فغانستان زۆربه‌ی جاره‌كان چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌ و به‌ بێ ڕاگه‌یاندنی پێشوه‌خت ئه‌نجام ده‌گرێت. دۆناڵد ترامپ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی باسی له‌ حه‌ز و داخوازییه‌كانی تاڵیبان كردووه‌ بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ڕێكه‌وتنێك له‌ نێوانیاندا و كۆتایی هێنان به‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌كان و سه‌قامگیر بوونی ئاشتی و ئارامی، سه‌رۆك كۆماری ئامریكا سه‌باره‌ت به‌ گه‌یشتن به‌ وه‌ها ڕێكه‌وتنێك زۆر هه‌ستی به‌ دڵخۆشی كرد و گه‌ش بینی خۆی به‌رانبه‌ر پێشهاته‌كان ڕاگه‌یاند.
دۆناڵد تڕامپ له‌ به‌شێك له‌ وته‌كانی له‌ ناوه‌ندی سه‌ربازی “به‌گرام” ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ڕێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ هێزه‌كانی تاڵیبان ئامریكا هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی بۆ ڕێژه‌ی ٨٦٠٠ كه‌س كه‌م ده‌كاته‌وه‌، جێگای ئاماژه‌یه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ١٢٠٠٠ كه‌س هێزی سه‌ربازی له‌ ئه‌فغانستان جێگر كردووه‌. سه‌رۆك تڕامپ دواتر له‌ ڕێوڕه‌سمێك دا له‌ گه‌ڵ “ژنه‌ڕاڵ مارك میلی”، سه‌رۆكی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سۆپای ئامریكا و “ئه‌شره‌ف غه‌نی”، سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان هاوكات به‌ به‌شداری هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، ئاماده‌ بوو و وتاریكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد و سپاسی خزمه‌تگوزاری هێزه‌كانی ئامریكای كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌وڵه‌تی ئامریكا هه‌ر ئێستاش توانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ هیزه‌كانی تاڵیبان دانیشتن و وتووێژ بكات ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ماندووبوون و هه‌وڵه‌كانی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئامریكاوه‌یه‌.
سه‌رۆك كۆماری ئامریكا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ به‌م زووانه‌ له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی تاڵیبان دانیشتنیان ده‌بێت و باسی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ن پێشتر ئه‌وان ئاماده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست نه‌بوون به‌ڵام ئێستا ئه‌و داواكاری ئه‌وانه‌ و ئاماده‌ن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامی با بزانین ئاكامی چۆن ده‌بێت! سه‌رۆك تڕامپ دواتر ئاماژه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان و ده‌سكه‌وته‌كانی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد له‌ كوشتنی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی داعیش و هاوكات ئه‌و كه‌سه‌ی بڕیار بوو وه‌كوو جێگری ناوبراو بێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو دا هیزه‌كانی ئامریكا به‌ ته‌واوه‌تی خه‌لافه‌تی داعیشیان له‌ ناو بردووه‌ و شكه‌ستیان پێ هێناون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئاگر تێبه‌ردانی باڵویزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ نه‌جه‌ف و به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كان
بابەتی دواترخه‌ڵاتی یه‌كه‌می ئه‌ده‌بیی “باشوور” به‌خشرایه‌ فه‌رهه‌نگنوسێكی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.