ڕۆژی كورد: رێکەوتی ٨ی جولای ٢٠١٧ بەدەست پێشخەریی بنکەی رۆژهەلاتی کوردستان کۆرێک لە لەندەن بۆ کەسایەتی سیاسی و ئەندامی پێشووی رێبەری حیزبی دێموکراتی كوردستان کاک هاشم کەریمی بەرێوەچوو.
ئەم کۆرە سەرەتا بەدەقیقەیەك بێدەنگی بۆ یادی یشەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان دهستی پێكرد،دواتر لە لایەن محەممەد خاکی وەک یەکێك لەو کەسانەی کە پێشنیار و بیرۆکەی ئەم رێزگرتنەی بەو رێکخراوەیە کردبوو وتارێک پێشکەش کرا.
پاشان له ڕێگهی گرتهی ڤیدیۆیی وتاری چەند هاورێی کاک هاشـم کە نەیانتوانیبوو بەشدار بن و لە رێگای دوورەوە لەسەر ژیان و خەباتی ئەم تێکۆشەرە قسەو لێدوانیان دابوو ، بڵاو كرایهوه.
له درێژه دا چیمەن رەحیمی وتاری بنەمالەی لەسەر ژیان و خەباتی کاک هاشـم پێشکەش کرد،
بۆ نێو ئاخنی بەرنامەکە چەند پارچە مۆسیقا لەلایەن هونەرمەند ئاوات ئەفرووزیەوە پێشکەش کرا.
هەریەك لەبەرێزان مامۆستا عهبدوڵڵا حەسەن زادە و کاک حەسەن رەستگار لەسەر تێکۆشان و خەبات و هێندێک لەبیرەوەریەکانیان دەگەل کاک هاشم لە رۆژانی سەختی خەبات بۆ بەشداربووان گێرایەوە.
لە بەشێکی تری بەرنامەکەدا نوێنەری حیزبی دێموكراتی كوردستان لەبریتانیا مەولوود سوارە بەنوێنەرایەتی حیزبی دێموكرات سوپاس و قەدردانی لە بنکەی رۆژهەلاتی کوردستان کرد و نامەی سوپاس و پێزانینی دەفتەری سیاسیی حدك ی پێشکەشی خاتوو حەیات تهوهکولی یەکێك لەئەندامانی کۆمیتە و بەرێوەبەری بەرنامەکە کرد.
نوێنەری حیزبی دێموكراتی كوردستان لە بەشیکی دیکەی قسەکانی دا سوپاسی خاتوو زێنهب رەسوول پهنا هاوسەری کاک هاشـم و مندالەکانی ، بەیان، گۆران و سۆران و بابان کرد کە هەمیشە پالپشت و هاندەری کاک هاشـم بوون و لەلایەن حیزبی دێموکراتەوە چهپكه گوڵێك بە نیشانەی رێزدانان پێشکەشی خاتوو زێنهب کرا، لەبەشێکی تری بەرنامەکە نوێنەری حدك داوای لەبەرێز کاک حەسەن رەستگار کرد کە لوحەی رێزلێنانی دەفتەری سیاسی پێشکەشی کاک هاشم بکات، پاشان بەنوێنەرایەتی کۆمیتەی حدك لەدەرەوەی ولات مامۆستا عهبدوڵڵا حەسەن زادە داوای لێکرا کە لۆحی ئەم کومیتەیە پێشکەشی بەرێزیان بکات.
دوابەدوای ئەمە خاتوو زێنب سوپاس و رێزی خۆی و بنەمالەی پێشکەشی بەشداربووان و هەروەها دۆستان کرد بۆ ئەم رێز لێنانە.
لە کۆتایی بەرنامەکەدا بەرێز کاک هاشـم وتەیەکی لە پیوەندی لەگەل ئەم رێزلێنان و هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەمالەی پێشکەشی بەشدار بووان و دۆستانی کرد.
جێگای ئاماژەیە کە چەن کەسی تری دۆستی کاک هاشـم لەسەر خەبات و تێکۆشانی بەرێزیان قسەیان کردو و رێز و حورمەتی خۆیان بۆ بەرێزیان دووپات کردەوە.