ڕۆژی كورد: له‌یلا فه‌ریقی ژنه گۆرانیبێژی كورد ، كلیپێكی نوێی گۆرانی به‌ناوی منیش لێره‌م بڵاو كرده‌وه، ئه‌و گۆرانییه‌كه باس له مافی ژنان ده‌كا و هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازی بۆ داناوه .
تێكستی گۆرانی منیش لێره‌م له لایه‌ن دوكتور ئاراس عه‌بدولكه‌ریم و هه‌روه‌ها كاری ده‌رهێنانی كلیپه‌كه له لایه‌ن فادی حه‌داد له به‌یرووتی لوبنان ئه‌نجام دراوه
له‌یلا فه‌ریقی هونه‌رمه‌ندی كوردی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات رایگه‌یاندووه كه ئه‌و گۆرانیه پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م ژنانی كورد و جیهان ده‌كا .
له‌یلا فه‌ریقی، له باره‌ی ئه‌و كلیپه به تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگه‌یاند، گۆرانی منیش لێره‌م له ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر-ه، تێكسته‌كه‌ی دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریم-ه، كاری ده‌رهێنانی له لایه‌ن فادی حه‌داد له به‌یروت بۆ ئه‌نجامدراوه.
گوتیشی، ئه‌م گۆرانییه پێشكه‌شه به هه‌موو ئافره‌تانی كورد و جیهان، پێشم خۆش‌بوو بۆ یه‌كه‌مجار له رێگه‌ی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاویبكه‌مه‌وه.