Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لاوێکی بۆکانی بوو به یه‌که‌می کێبه‌‌رکێێ کاراته له ئاستی ئێراندا

لاوێکی بۆکانی بوو به یه‌که‌می کێبه‌‌رکێێ کاراته له ئاستی ئێراندا

0
2237

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، لاوێکی بۆکانی پلەی یەکەمی لە کێبەرکێی کاراتە لە ئاستی ئێراندا بۆخۆی تۆمار کرد.

ئیره‌ج ئاهه‌نگه‌ری کاراته‌کاری بۆکانی له بواری کیۆکۆشین ماتسوشیما له کێشی ژێر ٩٠ کیلۆگرەم دا پلەی یەکەمی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

ئەو کێبەرکێیانە لە سەر ئاستی ئێران و لە شاری کرمانشان به‌رێوه‌چووو تێیدا 320 کاراتەکار لە ئاستی ئێراندا بەشدار بوون.

هەروەک لە هەواڵەکانی دۆینێ پێنج شەممە 11ی سەرماوەزی 1395ی هەتاویی ڕۆژی کورددا هاتبوو، سینا سەمەدی، یاریزانی تۆپی پێی کورد، بۆ یانەی نەتەوەیی فوتساڵی هیوای ئێران، بانگهێشت کراوە.

ئەو یاریزانە کوردە، بڕیارە ڕۆژی هەینی یاری تۆپی پێ لە نێوان یانەی هیوای ئێران و یانەی نەتەوەیی تەمەن ژێر ٢٠ ساڵی ڕووسیە بەڕێوە دەچێ، بەشدارە.

لە هەمان کاتدا بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، لە ماوەی ڕابردوودا یانەی وشۆی مهاباد، لە ئاستی پارێزگای ئورمیەدا،لە دوو بەشی ساندا و تالۆدا، یەکەم هاتەوە.

٢١ وەرزشوانی مهابادی کە لە کێبەرکێکانی ئەو بوارە وەرزشیەدا لە ئاستی پارێزگای ئورمیەدا بەشدارییان کردبوو، توانیان لە سێ ڕیزی تەمەنیی منداڵان، مێرمنداڵان و لاواندا، 13 میداڵی زێڕ، چوار نوقرە و 3 بۆرۆنز، ببەنەوە.

براوەکانی ئەو کێبەرکێیە، لە کێبەرکێکانی پاڵەوانی لە ئێراندا کە بڕیارە مانگی ڕێبەندان لە ئیسفەهان بەڕێوە بچێ، بەشداری دەکەن.

لەلایەکی تریشەوە، سینا سەحرایی، بۆکسۆری مەریوانی، کە لە کێبەرکێکانی بۆکسی قارەمانیی لاوانی ئێران لە پارێزگای گوڵستان، میداڵی زێڕی بردەوە، لەسەر بانگهێشتی فدراسیۆن، بۆ ئوردوی یانەی نەتەوەیی مێرمنداڵانی ئێرن بانگهێشت کراوە.

سیان، وێڕای ٢١ کەسی تر لە ئاستی ئێراندا بۆ یانەی نەتەوەیی بۆکسی ئێران، بانگهێشت کراوە و بڕیارە بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ لە هۆڵی شەهید هیمەت، ڕاهێنانیان پێبکرێت.

هەروەها جەمیل ئەداک، ماراتۆن کاری خەڵکی سەوڵاوا، لە پێنجەمین خولی کێبەرکێی نیوەماراتۆنی ناونەتەوەیی کە لە هەولێر بەڕێوە چوو، لە نێو 4 هەزار بەشداربوو لە 35 وڵاتی جیهان، پلەی سێهەمی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

جەمیل ئەداک، تەمەن ٢٤ ساڵان و خەڵکی گوندی ژیوار و نیشتەجێی گوندی دزڵی ـی مەریوانە و تەنیا ماراتۆن کاری شارەزا و پسپۆڕی پارێزگای سنەیە.

ئەو وەرزشوانە گەنجە کوردە لە کێبەرکێ ناونەتەوەییەکانی هەولێر لە ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا بەشدار بووە و هەروەها لە کێبەرکێکانی لیگی باڵا لە تاران لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا بە شدار بووە و لە کێبەرکێکانی کێوپێویی قارەمانانی ئێران لە ساڵانی 93 و 94 و 95 دا بەشدار بووە.

لە هەمان کاتدا، پارێزگای کرماشان، لە ڕزی سێهەمی کێبەرکێکانی لیگی باڵای تیروکەوان ـی ئێراندا جێی گرت.

15292660_1165820360160606_1949174688_o

15301275_1165887403487235_252967542_n

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبا، بانە تەنەکەییەکی قوتابخانەی دەرەوانی هەڵتەکاند
بابەتی دواترکوژران و بریندار بوونی 15 هاووڵاتی لە دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە کەنگاوەر و کرماشان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان