Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لافاو لە بانەش گیانی هاونیشتمانییەکی گرت+ڤیدیۆی ڕووداوەکە

لافاو لە بانەش گیانی هاونیشتمانییەکی گرت+ڤیدیۆی ڕووداوەکە

0
1419

 

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، جیا لە قوربانی بوونی ٤ هاونیشتمانی لە سەقز و هاووڵاتییەکی تەمەن ١٢ ساڵان لە شنۆ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵانی بانەییش بە هۆی لافاو، گیانی لە دەست دا.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی تری کورد بە ناوی وەلید مەحموودی، تەمەن ٣٠ ساڵان و خەڵکی گوندی شەشە بە هۆی لافاو، لە ناو ڕووباری بروێشکانی، گیانی لە دەست داوە.

تەرمی نیوە بێ گیانی ئەو هاووڵاتییە، لەلایەن خەڵکی گووندی ننووڕ، گیراوەتەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام بە هۆی سەختیی برین و کوتانی لەشی، گیانی لە دەست داوە.

ەمڕۆ هەینی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە هۆی ڕمان و ڕۆچوونی بەشێک لە پارکی “کەوسەر”ـی شاری سەقز، ٤ هاووڵاتیی ئەو شارە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی ڕۆژی کوردی گەیشتوون، بەشی خوارەوەی بوفەی ئەو پارکە ڕۆچووە و بەو هۆیەشەوە چەند هاووڵاتییەک بوونە قوربانی،

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە گوتی: “تا ئێستا تەرمی ٤ کەس لە ژێر ئەو هەرەسە دەرهاتۆتەوە”.

بەپێی ئەو زانیارییانە هەر ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە.

هەر ئەمڕۆش دوای هەڵەسوونی ڕووباری گادەر لە شنۆ، سەرەڕای زیانی زۆری ماددی کە دەگوترێ زیاتر لە ٤ میلیارد تمەنە، هاووڵاتییەکی مێرمنداڵی تەمەن ١٢ ساڵانیش گیانی لە دەست دا.

تا ئێستا شوناسی ئەو هاووڵاتییانە بڵاو نەکراوەتەوە.

باران و لافاوی زۆری ئەم دوو ڕۆژەی دوایی لە کوردستان، خەسارێکی زۆری بە هاووڵاتیان گەیاندووە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووەرگێڕانی دیمانەی کۆتایی ڕۆمانە نوێیەکەی شارام قەوامی
بابەتی دواترمۆره‌یه‌كی ڕژیم له‌ پیرانشار ته‌قه‌ی لێكرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان