لافاو له‌ وڵاتی ئێران ٧٦ كوژراو و بڕی ٢٠ هه‌زار ملیار تمه‌ن خه‌ساری لێكه‌وته‌وه‌

0
862

رۆژی كورد : به‌ پێی ئه‌ژماری ناوه‌نده‌ هه‌واڵگریه‌كانی ناوخۆ لافاوی ئه‌م دواییانه‌ی باشووری ئێران تا هه‌نووكه‌ ٧٦ كوژراو و زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س بریندار و بڕی ٢٠ هه‌زار ملیار تمه‌ن خه‌ساری بووه‌ و تا ئێستاش چه‌ن پارێزگا له‌ باشووری وڵاتی ئێران هێشتا له‌ ژێر مه‌ترسی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی لافاو دان.

به‌ پێی دوایین ئاكام و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پزیشكی قانوونی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٥ خاكه‌لێوه‌ ٥ هاووڵاتی له‌ پارێزگای خووزستان هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باشووری وڵاتی ئێران به‌ هۆی لافاو و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ له‌ پارێزگای ئیلام خنكاون و گیانی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌ و به‌ پێی ئه‌م هه‌ژمارانه‌ كۆی گشتی كوژراو قوربانیه‌كانی لافاو گه‌یشتووه‌ته‌ ٧٦ كه‌س كه‌ زۆرترین رێژه‌ی قوربانیان له‌ پارێزگاكانی فارس و خووزستان و لوڕستان بوون و هێشتا ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی لافاوه‌كان له‌ پارێزگاكانی باشووری ئێران به‌رده‌وامه‌ و گیانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌.
 به‌ پێی ئاماره‌كان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ رۆژنامه‌ و میدیاكانی ناوخۆی وڵاتی ئێران باس كراوه‌ خه‌ساری مادی و ئابووری لافاو تا ئێستا به‌ زیاتر له‌ بڕی ٢٠ هه‌زار ملیار تمه‌ن ئه‌ژمار كراوه‌ و ئه‌گوترێت كه‌ خه‌ساره‌كان له‌وه‌ زیاتر و به‌رچاوتره‌ و حكوومه‌تی ناوه‌ندی راستییه‌كان به‌ ته‌واوی ناخاته‌‌ به‌ر ده‌س میدیا و رۆژنامه‌كان و بۆ ڕای گشتی بابه‌ته‌كان به‌ ته‌واوی ئاشكرا ناكات هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌ دا له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای پارله‌مانی ئێران به‌‌ به‌شداری چوار وه‌زاره‌تی ناوخۆ و رێگاوبان و وزه‌ و وه‌زاره‌تی كشتووكاڵ هاوڕی له‌ گه‌ڵ چه‌ن به‌رپرسی دیكه‌ به‌ وردی باس له‌ خه‌ساره‌كانی لافاوی ئه‌م دواییانه‌ی باشووری ئێران كرا و هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زیرانی ناوبراو راپۆرتی تایبه‌ت به‌ خۆیان پێشكه‌ش به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد و به‌ تێكڕا جه‌ختیان له‌ سه‌ر گه‌وره‌یی زیان و خه‌ساره‌كانی لافاو كرد بۆ نموونه‌ وه‌زیری رێگاوبان باسی له‌ زیان لێكه‌وتنی ١١ هه‌زار شوێنی ئاوه‌ڕۆ و پردو شوێنه‌ په‌ڕینه‌وه‌كان كرد و باس له‌ رووخانی به‌ ته‌واوی زیاتر له‌ ٧٢٥ پردی گه‌وره‌ كرا.
وه‌زیری رێگاوبانی وڵاتی ئێران هه‌ره‌وه‌ها باسی له‌ به‌ربڵاوی كاتی لافاوه‌كان له‌ رۆژه‌كانی كۆتایی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی پار تا ١٧ خاكه‌لێوه‌ی ساڵی نوێ كرا و وتیشی له‌م ماوه‌ دا زیاتر له‌ ١٥٠ هه‌زار خانوو و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ شار و گونده‌كانی پارێزگاكانی باشووری وڵاتی ئێران تووشی خه‌سارێكی به‌رچاو بوون و زیاتر له‌ ٥٠ هه‌زار خانوو به‌ ته‌واوی رووخاون و پێویستیان به‌ دووباره‌ بنیات نانه‌وه‌ و نوێكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ و زیانێكی زۆر و به‌رچاویان به‌ركه‌وتووه‌.
وه‌زیری كشووكاڵی وڵاتی ئێران هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا رایگه‌یاند كه‌ خه‌سارێكی زۆر له‌ بواری كشتووكاڵ و باغ و باغات و ئاژه‌ڵداری و شوێنه‌كانی به‌ خێو كردنی مریشك و ئاژه‌ڵ و مێش هه‌نگوین له‌ ناوچه‌ زیانلێدراوه‌كان كه‌وتووه‌ كه‌ له‌ راستی دا قه‌ره‌بوو نه‌كراو و زۆر به‌رچاون ئه‌بێت ئه‌وش بزانین ساڵی رابردوو به‌ پێی ئاماره‌كان %١٥ به‌رووبوومی كشتووكاڵی وڵاتی ئێران بۆ وێنه‌ گه‌نم له‌ پارێزگای خووزستان بووه‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ زۆربوی كێڵگه‌كانی گه‌نمی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌مساڵ به‌ ته‌واوی چوونه‌ته‌ ژێر ئاو و به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ناو چوون و فه‌وتاون.
وه‌زیری وزه‌ی وڵاتی ئێران باسی له‌ بڕانی ئاوی خواردنه‌وه‌ و كاره‌با له‌ زیاتر له‌ ٣٨٠ گوندی شوێنه‌ زیانلێدراوه‌كان كردووه‌ و باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ خه‌ساری ئاو و كاره‌با له‌و ناوچانه‌ زیاتر له‌ ٢٠٠٠ ملیار تمه‌ن خه‌سار ئه‌ژمار ئه‌كرێت كه‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاوه‌ و هه‌روه‌ها باس له‌ خه‌سارێكی زۆر بۆ پاڵاوگه‌ و چاڵه‌ نه‌وتیه‌كان و ئامێر و كه‌ره‌سته‌ و بینای پاڵاوگه‌كان و شوێنی گواستنه‌وه‌ی پێتروڵ و ماده‌ نه‌وتیه‌كان كه‌وتووه‌ و خه‌ساره‌كان هێشتا به‌رده‌وامه‌ و تا هه‌نووكه‌ چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كراوه‌.
زۆریك له‌ كارناسانی كه‌شناسی ناشاره‌زا له‌م بواره‌دا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیووه‌ و ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ خێر و به‌ره‌كه‌ته‌ و وڵاتی ئێران له‌ وشكه‌ساڵی رزگاری بووه‌ به‌ڵام شوێنه‌ به‌رپرسه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌ت و ئۆرگانه‌كانی ناوخۆیی و به‌رگری شارستانی وه‌ها گه‌شبین نین و ئه‌م رووداوانه‌ زۆر به‌ مه‌ترسی ڕه‌چاو ئه‌كه‌ن و له‌ بیری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ هاوشێوه‌كان دان به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی كارامه‌ و شاره‌زا وایكردووه‌ كه‌ نه‌توانن بڕیارێكی باش ده‌ربكه‌ن و بتوانن رێگا چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه‌ و له‌ نوێترین داواكاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ حه‌سه‌ن رۆحانی له‌ رێبه‌ری وڵاتی ئێران بۆ دابین كردنی یارمه‌تی له‌ سنووقی تایبه‌تی گه‌شه‌ ئابووریه‌كان، رێبه‌ری وڵاتی ئێران عه‌لی خامنه‌یی ره‌دی كردۆته‌وه‌ و وتوویه‌تی له‌ ئێستا دا پێویست ناكات یارمه‌یتی له‌ سنووقی تایبه‌تی گه‌شه‌ ئابووریه‌كان وه‌ربگرین و ته‌نیا ئه‌توانن له‌ به‌شی %٥ بوودجه‌ی گشتی وڵات بۆ رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كان كه‌ڵك وه‌ربگرین و له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوو دا رێگه‌ بده‌ن كه‌ له‌ رێگای سنووقی تایبه‌تی گه‌شه‌ ئابووریه‌كان یارمه‌تی لێقه‌وماوان بدرێت!

له‌ كاتێك دا كه‌ وڵاتانی دراوسێ و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و خه‌ڵكی پارێزگاكانی ئێران یارمه‌تیه‌كی زۆر و به‌رچاویان بۆ لێقه‌وماوان و زیانلێكه‌وتووان به‌ڕێكردووه‌ ئاغای خامنه‌یی یارمه‌تیه‌كان و پاره‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار ئه‌نێرێت بۆ وڵاتانی لۆبنان و سووریا و فه‌له‌ستین و هێزه‌ تێرۆریسته‌كانی حیزبۆڵا و نه‌سر و حه‌شدی شه‌عبی و نوژه‌نكردنه‌وه‌ی گۆڕی خومه‌ینی جه‌للاد و گوڕی ئیمامه‌ شێعه‌كانیان له‌ وڵاتی عێراق و ده‌یان شوێنی دیكه‌ و رێكخراوی تێروریستی و حه‌وزه‌ی عیلمیه‌ی شاری ئایینه‌یه‌كان وه‌ك شاری قۆم و مه‌شهه‌د و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی
بابەتی دواتروه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا ئەڵێت به‌ ته‌مان گۆشارەکان بۆ سەر رژیمی ئێران زیاد بكه‌ن

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.