كۆڕیادێكی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ به‌رز راگرتنی یاد و هزری دوكتۆر قاسملوو له‌ پاریس به‌ڕێوه‌چوو

0
1343

ڕۆژی كورد :
رۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٧ی فێورییه‌ به‌ ده‌سپێشخه‌ری و ئاماده‌كاری ئه‌نستیتۆی كورد له‌ پاریس سیمینارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕێزگرتن له‌ یاد و ئه‌ندیشه‌ی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی دیار و ناسراوی كورد و لێژنه‌یه‌ك له‌ كوردانی دیاسپۆرا و دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی ئێرانی و بیانی دۆستی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ كۆشكی لۆكزامبۆرگ یان سه‌نای پاریس له‌ چوار پانێلی جیاوازدا به‌ڕێوه‌چوو.

 

دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له‌ دایكبووی شه‌وی یه‌ڵدای ساڵی ١٣٠٩ی هه‌تاوی له‌ گوندێكی نزیك به‌ شاری ورمێ سه‌ر به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایكبوو، له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له‌ شاری مه‌هاباد به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی نه‌مر پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د یه‌كیه‌تیی لاوانی دامه‌زراند و ساڵانی دواتر و دوای شۆڕشی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران وه‌كوو سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دیاریكرا و له‌و پۆسنه‌دا مایه‌وه‌ تا ساڵی ١٩٨٩ی زایینی، كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٣ی ژوئیه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا له‌ كاتێك دا هاوڕی له‌ گه‌ڵ هاوڕییانی له‌ سه‌ر مێزی وتووێژ له‌ گه‌ل دیپلۆماته‌ تێرۆریسته‌كانی ئێران له‌ ڤییه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنیان كردبوو له‌ لایه‌ن ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ كه‌وتنه‌ به‌ر ده‌سڕێژ و شه‌هید كران.
به‌ ده‌ستپێشخه‌ری و ئاماده‌كاری ڕێزدار دوكتۆر كه‌نداڵ نزان به‌رپرسی ئه‌نستیتۆ كورد له‌ پاریس و چه‌ن ڕێكخراوی دیكه‌ و هاوكات به‌ به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تیی ناسراوی كورد و چه‌ند كه‌سایه‌تیی ئێرانی و ده‌یان كه‌سایه‌تیی فه‌ڕانسه‌وی و بیانی و هاوكات به‌ به‌شداری خاتوو مینا قاسملوو كچی شه‌هیدی نه‌مر دوكتۆر قاسملوو كۆڕیادێكی نێوده‌وڵه‌تی و سیمینارێك بۆ به‌رز ڕاگڕتنی یاد و هزری دوكتۆر قاسملوو و ناساندنی ئه‌ندییشه‌ و ڕیبازه‌كانی ناوبراو به‌ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ و نه‌وه‌كاتی داهاتوو له‌ چوار پانێلی جیاواز به‌ڕێوه‌چوو.
پانێلی یه‌كه‌م له‌ ژێر ناوی ساڵه‌كانی خوێندن و ده‌ره‌به‌ده‌ری به‌ به‌شداری ئه‌ندازیار مینا قاسملوو كچی شه‌هید دوكتۆر قاسملوو، ئه‌میر قازی سكرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، مامۆستا عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده‌ سكرتێری پێشووی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ڕێزدار عه‌بدوڵا ئیزه‌دپوور دۆستی دوكتۆر قاسملوو، مه‌هدی خانبابا تێهرانی دۆستی نزیكی دوكتۆر قاسملوو و ڕێبه‌ری چه‌په‌كانی ئێرانی به‌شدار بوون. مینا قاسملوو له‌ به‌شێك له‌ وته‌كانی خۆی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و وتی : “باوكی ئازیزم، بنه‌ماڵه‌ی تۆ ئێستا زۆر گه‌وره‌یه‌، چۆنكه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد بنه‌ماڵه‌ی تۆیه”.
پانێلی دووهه‌م له‌ ژێر ناوی ساڵه‌كانی خۆڕاگری و پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ دونیای كوردان به‌ به‌شداری مسته‌فا هیجری لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ری به‌رپرسی پێشووی نووسینگه‌ی شێخ عێزه‌دین و كه‌سایه‌تیی ناسراوی كورد، مه‌لا محه‌ممه‌د جوانڕۆیی فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، عه‌بدوڵڵای مۆهته‌دی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێری زه‌حمه‌تكیشانی كوردستانی ئێران، عه‌دنان مۆفتی سه‌رۆكی پێشووی پاڕله‌مانی هه‌ریمی كوردستانی باشوور، عه‌زیز ماملێ نوێنه‌ری پیشووی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ڕێزدار مه‌سعوود ته‌ك سكرتیری پێشووی پارتی سۆسیالیستی كوردستانی باكوور به‌ڕیوه‌چوو و به‌شدار بووان بابه‌ته‌كانی خۆیان پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد.
پانێلی سێهه‌م له‌ ژێر ناوی ڕواڵه‌تی قاسملوو له‌ به‌رچاوی هێزه‌كانی دێمۆكراتیكی ئێران به‌ به‌شداری ره‌زا دێقه‌تی وێنه‌گر، هیدایه‌ت مه‌تین دێقاری دامه‌زرێنه‌ری به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دێمۆكراتیكی ئێران و ناسر پاكدامه‌ن ئابووریناس و مامۆستای ناسراوی زانكۆكانی تاران و پاریس به‌رێوه‌چوو و به‌شداربووان وتار و بابه‌ته‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كرد.
پانێلی چواره‌م له‌ ژێر ناوی میوانداری نێوده‌وڵه‌تیی قاسملوو و به‌ پێشكه‌شكاری دوكتۆر كه‌نداڵ نزان سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆ كورد له‌ پاریس و به‌ به‌شداری بێرنارد كۆشنێر وه‌زیری پیشووی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه‌، جاناتان رێندڵ ڕۆژنامه‌وان، ژێرارد چاڵیاند نووسه‌ر و جیوگرافیستی سیاسی، مارك كراویتز ڕۆژنامه‌نووس و كارۆڵ پڕۆنهۆبێر نووسه‌ر و نووسه‌ری ژیاننامه‌ی دوكتۆر قاسملووی ڕێبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووكتێبی “یادگارییه‌كانی كۆماری كوردستان” له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی باشووری كوردستان بڵاو كرایه‌وه‌
بابەتی دواترناوه‌ندێكی فه‌رمانده‌یی نوێ له‌ ئیسرائیل به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیمی ئێران پێك ده‌هێنرێت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.