ڕۆژی كورد :
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٧ی خاكه‌لێوه ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به ١٥ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی “میرزا حسه‌ین شه‌ریفی”، باوكی شه‌هید “ڕامین شه‌ریفی”، پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له شاری سه‌قز سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
میرزا حسه‌ین شه‌ریفی، كه‌سایه‌تیی خۆشناو و جێگای متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی شار و گونده‌كانی سه‌قز و دیوانده‌ره و هۆنه‌رمه‌ندی خۆشنووسی دانیشتووی شاری سه‌قز ساڵی ١٣١٥ی هه‌تاوی له گوندی مه‌ڕان هه‌ڵكه‌وتوو له نێوان شاره‌كانی سه‌قز و دیوانده‌ره سه‌ر به پارێزگای كوردستان له دایك بووه. ناوبراو به هۆی ئه‌ندامه‌تیی و پشتیوانی له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ساڵی ١٣٤٣ی هه‌تاوی و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی ڕژیمی پاشایه‌تیی ئێران بۆ ماوه‌ی ٢ ساڵ بۆ شاری گوڵپایه‌گان له پارێزگای ئه‌سفه‌هان دوور خراوه‌ته‌وه و له زێد و ماڵی خۆی هه‌ڵكه‌ندراوه. ناوبراو وه‌كوو هۆنه‌رمه‌ندێك له بواری خۆشنووسیدا سه‌رده‌مانێك خزمه‌تی به فه‌رهه‌نگ و كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و له ناو دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر دا كه‌سێكی قسه‌خۆش و جێگا متمانه‌ی خه‌ڵك و هاوكات كه‌سێكی بڕوا پێكراو و كۆمه‌ڵایه‌تیی بووه و به‌رده‌وام له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شداریكردووه و خه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه.
ساڵی ١٣٨٢ی هه‌تاوی شه‌هید ڕامین شه‌ریفی كوڕی میرزا حسه‌ین وه‌كوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ كاروباری ته‌شكیلاتی سه‌ردانی شاری سه‌قزی كرد كه به داخه‌وه كه‌وته ناو بۆسه‌ی خۆفرۆشانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ده‌سبه‌سه‌ركرا و ماوه‌یه‌ك دواتر له لایه‌ن ده‌زگای دادپه‌روه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی شاری سه‌قز له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و شاره به په‌تی سێداره ئێعدام كرا و هه‌موو ساڵانی دوای شه‌هید كرانی میرزا حسه‌ین تووشی نه‌خۆشی بوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام له ژێر هه‌ره‌شه‌ی ناوه‌نده ئهمنییهتییهكانی سۆپای پاسدارانی ئه‌و شاره دا بوو. مخابن سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به هۆی به‌رده‌وامی نه‌خۆشیی و گوشاره‌كان میرزا حسه‌ین شه‌ریفی كۆڕی دۆستان و بنه‌ماڵه و ئازیزان و نیشتمانی بۆ هه‌تا هه‌تایه به جێهیشت و دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت.
له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و مافی مرۆڤ و ناوه‌ندێكی كوردستانی خۆمان به به‌شداری خه‌می کۆچی كاك میرزا حسه‌ین شه‌ریفی ده‌زانین و سه‌رخۆشی خۆمان و هه‌موو ئه‌ندامانی ناوه‌نده‌كه‌مان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبرا و هه‌موو خۆشه‌ویستان و دۆست و ناسراوانی ده‌كه‌ین و هیوادارین دوا په‌ژاره و دوا خه‌میان بێت و هاوكات هیواخوازین رۆحی ناوبراو شاد بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس ڕیكه‌وتی ١٥ی نیسانی ساڵی ٢٧٢٠ كوردی