كۆچی دوایی دوو كه‌سایه‌تیی مه‌زن، هۆنه‌رمه‌ندی ناودار و تێكۆشه‌ری كورد

0
911

ڕۆژی كورد :

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٦ی شوبات دوو كه‌سایه‌تیی ناوداری كورد بۆ هه‌میشه‌ كۆڕی دۆستان و بنه‌ماڵه‌ و نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌ جێهێشت و ماڵئاواییان له‌ ژیان كرد. “زه‌ینه‌ل عابدین خان”، خه‌باتكاری ناسراوی كورد و فه‌یله‌سووف و ڕۆشنبیر و چالاكی سیاسیی كورد و كوردستان له‌ دایكبووی باكووری كوردستان له‌ ته‌مه‌نی ٥٩ ساڵه‌یی دا له‌ وڵاتی ئاڵمان به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و مه‌رگێكی كتووپڕ بۆ هه‌میشه‌ دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له‌ دۆستان و ئازیزانی كرد. ناوبراو ساڵانێكی زۆر له‌ بواره‌كانی چاند، زمان و دیرۆك خزمه‌تی به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد و ساتێك له‌ تێكۆشان هه‌دای نه‌دا و شانی بۆ زۆردار دانه‌نواند.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ مامۆستای ساز و ئاواز، هۆنه‌رمه‌ندی كوردپه‌روه‌ر و ناوداری نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌مر مامۆستا “سه‌عید یووسف” له‌ شاری ئه‌سته‌مبووڵ له‌ وڵاتی توركیه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد و كۆڕی بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێیانی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ به‌ جێهێشت و ماڵئاوایی یه‌گجاره‌كی له‌ ژیان كرد. ناوبراو ساڵی ١٩٤٧ی زایینی له‌ شاری قامیشلوو سه‌ر به‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ دایك بوو و زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ له‌ بواره‌كانی مۆسیقا و هۆنه‌ری كوردی خزمه‌تی به‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ بواری ئه‌ده‌ب و مووزیك و فۆلكلۆری كوردی بوو و به‌شداری چه‌ندین فستیوال و كۆنسێرتی گه‌وره‌ی كردبوو.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندیكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن له‌ پێناو خزمه‌ت به‌ كورد و كوردایه‌تیی كۆچی دوایی ئه‌م دوو تێكۆشه‌ره‌ كورده‌ به‌ خه‌سارێكی گه‌وره‌ ده‌زانێت و گه‌رمترین سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌ بنه‌ماڵه‌ی هه‌ر دوو خوالێخۆشبوو و به‌گشتی گه‌لی كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نیت و خۆمان له‌ خه‌می له‌ ده‌ست دانی ئه‌و ئازیزانه‌ به‌شدار ده‌زانین و هیوای سه‌بووری و سه‌رسڵامه‌تی بۆ هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ ئاواته‌خوازین و هیوادارین دوا كۆسپ و په‌ژاره‌ بێت.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس ڕێكه‌وتی ٢٦ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحۆسنی مۆباره‌ك، سه‌رۆك كۆماری پیشووی میسر له‌ ته‌مه‌نی ٩١ ساڵان دا مرد
بابەتی دواترئامریكا به‌ مه‌به‌ستی بازرگانی چه‌ن چه‌شنه‌ كه‌لوپه‌لی مرۆڤدۆستانه‌ له‌ گه‌ڵ ئێران مۆڵه‌تی ده‌ركرد

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.