ڕۆژی كورد :
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 10ی ئهیلوول هاوڕێی تێكۆشه‌ر، نووسه‌ر، فیلمساز و چالاكی سیاسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان “ته‌یفوور به‌تحایی” له شاری یۆتۆبۆری له وڵاتی سوئید كۆچی دوایی كرد و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له كۆڕی بنه‌ماڵه و هاوڕێیانی كرد ودڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت.
ته‌یفوور به‌تحایی له دایكبووی ساڵی 1947ی زایینی له شاری سنه و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و كۆردپهروهر هاتووه‌ته دونیا و خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌ر له شاری سنه‌ی زێدی خۆی كۆتایی پێهێناوه و و دواتر ساڵه‌كانی 1969 هه‌تا 1972ی زایینی له شاری تاران پێته‌ختی وڵاتی ئێران خوێندنی زانكۆی له به‌شی سینه‌ما و وێنه‌گرتن ته‌واو كردووه. له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 70ی زایینی به هۆی پێوه‌ندی به ڕه‌وتی چه‌پ و ئایدیۆلۆژیای فیكری هاوڕێ له گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سی دیكه له‌وانه خۆسره‌و گوڵسۆرخی و چه‌ندین كه‌سی دیكه له ڕه‌وتی چه‌پ له لایه‌ن ڕژیمی پاشایه‌تییه‌وه دادگایی كران و به تاوانی بیری جیاواز حۆكمی به‌ندكرانی هه‌تاهه‌تاییان به سه‌ردا سه‌پا و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی په‌هله‌وی ڕاگیرا و دواتر و دوای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی مه‌لاكان ئازاد كرا و گه‌ڕاوه كوردستان و پێوه‌ندی به حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و له‌وانه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه گرت و چه‌ندین ساڵ له ڕیزی ئه‌و حیزبه دا چالاكی و پێشمه‌رگایه‌تیی كردووه و خزمه‌تی به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه.
ته‌یفوور به‌تحایی دواتر ڕووی كرده هه‌نده‌ران و له وڵاتی سوئید له به‌شی سكاندیناوی گیرسایه‌وه و درێژه‌ی به خه‌بات و چالاكی نه‌ته‌وه‌یی دا هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌كوو مامۆستا له قۆتابخانه‌كانی وڵاتی سوئید له به‌شی فیلمسازی و دیكۆمینتار و سینه‌ما چالاك بووه، ده‌یان كتێب و نووسراوه و فیلمی دێكۆمێنتاری پێشكه‌ش به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و له كارنامه‌ی خۆی دا تۆماری كردووه.
گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می مامۆستا ته‌یفوور به‌تحایی وه‌كوو فیلمێكی دێكۆمێنتاری له ساڵه‌كانی 1982ی زایینی فیلمێك بووه به ناوی “نان و ئازادی” كه ژیانی پێشمه‌رگه‌ی و چالاكییه‌كانی ئه‌وانی له چاوی كامێراكه‌یه‌وه نواندووه و له‌و ساڵانه‌دا بایه‌خێكی زۆری پێدرا و له وڵاتانی ڕۆژئاوایی دا دره‌وشایه‌وه و ده‌نگی دایه‌وه و ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی وه‌كوو هێزێكی خۆبه‌خش و گیان له سه‌ر ده‌ست به هه‌موو دونیا ناساند. كاك ته‌یفوور له ساڵی 2013ی زایینی له وڵاتی سوئید كتێبی “سه‌فه‌ری خه‌یاڵ، له كورسانهوه هه‌تا كوردستان”ی چاپ و بڵاو كرده‌وه و خستییه به‌رده‌ست خوێنه‌رانی و به‌رهه‌مێكی به نه‌رخی دیكه‌ی له خه‌باتی خۆی پێشكه‌ش به كنێبخانهی كوردی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد. ناوبراو هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی نووسین و كورته فیلم و دێكۆمێنتاره وه‌كوو: ژیان به‌ده‌م زریانه‌وه، گه‌لاوێژ، دارا و نه‌دار له دونیادا، ژیان وه‌كوو خۆی و مافی ژن له كۆمه‌ڵگای كوردهواری دا و هاوكات نووسین و وه‌رگێڕانی چه‌ندین سێناریۆ بۆ فیلم كه له هه‌موو بواره‌كاندا خزمه‌تێكی جوانی پێشكه‌ش به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی كردووه.
ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی بۆ خزمه‌ت به هه‌موو به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و به‌رز ڕاگرتنی یاد و ناوی گه‌وره پیاوان كۆچی دوایی هاوڕێی تێكۆشه‌ر ته‌یفوور به‌تحایی وه‌كوو خه‌سارێكی گه‌وره له كۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌زانێت و خۆمان به به‌شداری خه‌می له ده‌ستدانی ناوبراو ده‌زانین و سه‌ره‌خۆشی و پرسه‌ی خۆمان پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و كۆڕی دۆست و هاوڕێیانی ده‌كه‌ین و هیوادارین ڕۆحی ئازیزی كاك ته‌یفوور شاد بێت و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان ساغ و سڵامه‌ت بن.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس ڕێكه‌وتی 10ی ئه‌یلوولی ساڵی 2720ی كوردی