ڕۆژی كورد :
به داخه‌وه شاعیر، نووسه‌ر و وهرگێری به توانا و به ناوبانگی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان “جه‌لال مه‌له‌كشا” دانیشتووی شاری سنه به هۆی نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی 69 ساڵییدا كۆچی دوایی كرد و كۆڕی هاوڕێیانی به جێهشیت و دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت.
جه‌لال مه‌له‌كشا شاعیر و نووسه‌ری به ناوبانگی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایكبووی ساڵی 1951ی زایینی له گوندی مه‌له‌كشا سه‌ر به شاری سنه گه‌وره‌شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ناوه‌ندی پارێزگای كوردستان له وڵاتی ئێران هاتووه‌ته دونیا و هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه هۆگری شێعر و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و نووسین بووه. جه‌لالی شاعیر و دڵ ناسك وه‌ك مرۆڤێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئاشتیخواز هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی لاوی و پشكینی ڕۆحی نه‌یتوانی زۆڵم و سته‌می داگیركه‌ران قه‌بووڵ بكات بۆیه تووشی چه‌رمه‌سه‌ری و به‌ندكران و زیندان و ئه‌شكه‌نجه بووه و ماوه‌یه‌ك له خاك و نیشتمان و له زێدی خۆی دابڕاوه و ڕووی كردووه‌ته باشووری وڵات و دهرهبهدهری زۆری چیشتووه.
جه‌لال مه‌له‌كشا سه‌ره‌تا به نووسینی چیرۆك و شێعری فارسی ده‌ستی پێكردووه و دواتر ده‌ستی داوه‌ته نووسین و كۆكردنه‌وه‌ی شێعر و چیرۆك و په‌خشانه‌كانی به زمانی دایكی و زمانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و چه‌ندین كۆمه‌له شێعر و چیرۆكی چاپ و بڵاوكردووته‌وه. له‌وانه به ناوبانگترین كۆمه‌ڵه شێعره‌كانی ئه‌توانین به كتێبی “زرهی زنجیری وشه دیله‌كان” كه كۆمه‌ڵێك له شێعره به ناوبانگه‌كانی مامۆستای له خۆ گرتووه له‌وانه “هه‌تا لووتكه چه‌ندی ماوه”و شێعری “شه‌هید” ئاماژه بكه‌ین هه‌روه‌ها زنجیره چیرۆكی “تاپۆ و بوومه‌لێڵ” و چیرۆكی “كاره‌سات” و ده‌یان نامیلكه‌ی چاپ نه‌كراوه‌ی دیكه كه به هۆی بارۆدۆخی ئه‌منی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاپ و بڵاونه‌كرانه‌وه و به هۆی ده‌ست كۆرتی مامۆستا نه‌یتوانی بڵاویان بكاته‌وه.
به داخه‌وه ئه‌مڕۆ ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 31ی ئۆكتۆبر به‌رانبه‌ر به 10ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1399ی هه‌تاوی جه‌لال مه‌له‌كشای شاعیر و نووسه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی زۆر چه‌رمه‌سه‌ری و دهستهوهیهخهبوون له گه‌ڵ نه‌خۆشی و هه‌ژاری و بێكه‌سی له شاری سنه سه‌ر به ڕۆژهه‌لاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد و دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت و كۆڕی هاوڕێیان و دۆستان و بنه‌ماڵه‌ی به جێهێشت و دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت و بۆ هه‌میشه حه‌سایه‌وه و ئۆغری كرد.
ناوه‌ندی ڕۆژنامه‌وانی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕۆژنامه‌وانی و مافی مرۆڤ بۆ خزمه‌ت به به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و نیشتمان و كوردستان، كۆچی دوایی ناوبراو وه‌كوو خه‌سارێكی گه‌وره له فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌زانێت و پرسه و سه‌رخۆشی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی و ئه‌ندامان و لێژنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی ناوه‌نده‌كه‌مان پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان و كۆڕی هاوڕێیان و هاونیشمانییانی به‌ڕێزیان ده‌كات و خۆمان به به‌شداری خه‌می كۆچی دوایی ئازیزان ئه‌زانین و هیوادارم سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بێت و سه‌ری كورد و كوردستان سڵامه‌ت بێت و نیشتمان و هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست شاد و سه‌ربه‌رز و سڵامه‌ت بن.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – 31ی ئۆكتۆبری ساڵی 2720ی كوردی پاریس