ڕۆژی كورد :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕیكه‌وتی ۱۶‌ی گه‌لاوێژ هاوڕێی تێكۆشه‌ر و ماندوونه‌ناس، كاك “جه‌لیل گادانی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی و ڕاوێژكاری ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان دوای حه‌وتوویه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ په‌تای نگرێسی كڕۆنا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی باشوور كۆچی دوایی كرد و دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت.
هاوڕێی تێكۆشه‌ر و ماندوونه‌ناس، پێشمه‌رگه‌ی رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌بات و دۆستی كۆماری كوردستان، “مام جه‌لیل گادانی” ساڵی ۱۳۱۲ی هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد له دایك بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌و به‌شه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له شاری مه‌هاباد ته‌واو كردووه و هه‌ر له سه‌ره‌تای لاویه‌تییه‌وه په‌یوه‌ست بووه كۆمه‌ڵه‌ی ژێ كاف و چالاكی سیاسی كردووه و ساڵی ۱۳۲۷ی هه‌تاوی به فه‌رمیی بووه به ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكرات و سه‌ره‌تا وه‌كوو پیشمه‌رگه‌یه‌ك و دواتر وه‌كوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی و ڕاوێژكاری ده‌فته‌ر سیاسی ئه‌و حیزبه ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ده‌یه به‌رده‌وام بووه له چالاكی و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له پێناو خزمه‌ت به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و ماوه‌ی زیاتر له ۱۲ ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی شاره‌كانی مه‌هاباد، ورمێ، ته‌ورێز و تاران له زه‌مانی ڕژیمی پاشایه‌تیی به‌ند كراوه و خراته ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام قه‌ت كۆڵی نه‌داوه و به‌رده‌وام بووه له چالاكییه حیزبییهكانی و وه‌كوو هاوڕێیه‌كی به وه‌فای ڕێبه‌رانی حیزبی دێموكرات شه‌هید دوكتۆر قاسملوو و شه‌هید دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی دڕێژه‌ی به خه‌باتی و چالاكییه سیاسیه‌كانی داوه و له ماوه‌ی ساڵه‌كانی ۱۹۹۰ تا ۲۰۰۰ی زایینی (ساڵه ڕه‌شه‌كانی تیرۆری چالاكان و ئه‌ندامانی حیزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ن تیرۆریستانی ڕژیمی ئێران) له هه‌رێمی باشووری كوردستان چه‌ند جار كه‌وتووه‌ته به‌ر په‌لاماری تیرۆر له لایه‌ن تێرۆریستانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كه هه‌موو جاره‌كان گیانی به سڵامه‌ت دربردووه و پارێزراو بووه.
وه‌كوو هه‌مووان ئاگادارین ئه‌م دواییانه شه‌پۆلی په‌تای نگرێسی كڕۆنا هه‌موو دونیای گرتووه‌ته‌وه و له‌م نێوانه‌دا زۆر به داخه‌وه خه‌باتكاران و تێكۆشه‌رانی پارت و حیزبه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نه‌بوون و ئه‌م شه‌پۆله ناوه‌ند و باره‌گاكانی حیزبی دێموكراتیشی گرته‌وه و ماوه‌ی چه‌ن رۆژی ڕابردوو مام جه‌لیل گادانی تیكۆشه‌ر گیرۆده‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێت و دوای حه‌وتوویه‌ك به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشییه به‌داخه‌وه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پینجشه‌ممه ڕیكه‌وتی ۱۶‌ی گه‌لاوێژ هاوكات له گه‌ڵ ۶‌ی ئووت گیانی ئازیزی به نیشتمان پێشكه‌ش كرد و دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت و چووه ڕێزی نه‌مرانی گه‌له‌كه‌مان و كۆڕی دۆست و هاورێیان و هاوسه‌نگه‌رانی بۆ هه‌تا هه‌تایه به جێهێشت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی مافی مرۆڤی و كوردستانی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ كۆچی ناوه‌ختی ڕێزدار كاك جه‌لیل گادانی پێشكه‌شی به‌رپرسانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تییه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی گه‌له‌كه‌مان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان ده‌كات و خۆمان به به‌شداری خه‌می له ده‌ستدانی ناوبراو ده‌زانین و خه‌فه‌تبارین به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی ناوبراو و هیواخوازین ڕۆحی ئازیزیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت و نه‌وه‌كانی داهاتوومان درێژه‌ده‌ری ڕیگای سه‌وزیان بن بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی یه‌گجاره‌كی و ڕزگاربوون له بنده‌ستی و ژێرده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ران.