ڕۆژی كورد :
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له ڕاپۆرتی ساڵیانه‌ی خۆی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی پشتیوانی تیرۆریسم له جیهاندا هه‌ڵسه‌نگاندووه. به پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕاپۆرته شوێن پێی پشتیوانییه‌كانی ڕژیمی ئێران له تێرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی له باریكه‌ی غه‌ززه تا وڵاتی پاكستان به ته‌واوه‌تی روون و ئاشكرایه.
وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا رۆژی چوارشه‌ممه ڕیكه‌وتی ٢٤ی حۆزه‌یران ڕاپۆرتی ساڵیانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تیی بڵاو كرده‌وه. ئه‌م ڕاپۆرته له لایه‌ن مایك پۆمپێئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی دا پێشكه‌ش و ڕاگه‌یه‌ندرا. له‌م ڕاپۆرته‌دا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو “گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی پشتیوانی تێرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تیی له جیهاندا” ناو براوه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا هاوكات باس له سیاسه‌تی به‌كارهێنانی زۆرترین گوشاره‌كانی واشنتۆن بۆ سه‌ر ڕژیمی ئێران و گه‌مارۆ نوێكانی ئه‌و وڵاته دژی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كراوه. یه‌كێك له هه‌نگاوه گرینگه‌كانی ئا‌مریكا دیاریكردنی سۆپای پاسدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و سۆپای قۆدسی ئه‌و ڕژیمه له لیسته‌ی ڕێكخراوی گرووپه تێرۆریستییه‌كان له مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو دا بووه. ئه‌مه یه‌كه‌م جار بوو كه به‌رپرسانی ئا‌مریكا به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی‌یان له لیستی تێرۆری نێوده‌وڵه‌تیی دا دیاری ده‌كرد. دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌و كاته‌دا سۆپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو ئامرازیكی سه‌ره‌كی بۆ كۆنتڕۆڵكردن و به‌ڕیوه‌بردنی “گۆڕه‌پانی نیوده‌وڵه‌تیی تێرۆریسم” ناودێر كردبوو.
ئا‌مریكا له ڕاپۆرتی ناوبراو دا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به چڕ كردنه‌وه‌ی نائارامی و توندوتیژی ڕاسته‌وخۆ و له ڕێگای گرووپه بریكاره‌كانی له وڵاتانی به‌حرین، عێراقی فێدراڵ، لۆبنان، سووریه و یه‌مه‌ن تاوانبار كردووه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا وێڕای ئاماژه پێكردن به ده‌وری سه‌ره‌كی ئێران وه‌كوو پشتیوانی حكوومه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیی تیرۆریسم باس له‌وه كراوه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ساڵی ٢٠١٩ی زایینیش‌دا به پشتیوانیی كردن له گرووپه تێرۆریستییه‌كانی حێزبۆڵای لۆبنان، گرووپی حه‌ماس و گرووپه تێرۆریستییه‌كانی دیكه له شاره‌كانی غه‌زه، ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه و هاوكات گرووپه تێرۆریستییه‌كانی نیشته‌جێی عێراق، چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی خۆی به‌رده‌وام كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له دریژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆی دا به ئاشكرا پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه كه ڕژیمی ئێران به هۆی گه‌مارۆ به‌ربڵاوه‌كانی ئا‌مریكا دژی ئه‌م وڵاته كه‌وتووه‌ته ژێر گوشارێكی زۆر و پشتیوانی ئابووری له گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌كوو حیزبۆڵای لۆبنان و حه‌ماس به چه‌شنیكی به‌رچاو دابه‌زیوه و كه‌می كردووه. له ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا هه‌روه‌ها ئاماژه به پڕۆگرامه هێرشكارانه سایبێرییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران كراوه و باس له‌وه كراوه كه ئێران به‌رده‌وامه له پشتیوانی كردن له هێرشی سایبێری بۆ سه‌ر ناوه‌ند و ماڵپه‌ڕه‌كانی وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان و به‌شه تایبه‌ته‌كانی ڕیكخراو و ناوه‌نده مافی مرۆڤایه‌تییه‌كانی جێگر له‌و وڵاتانه. ئا‌مریكا هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تاوانبار كردووه به ده‌ستێوه‌ردان و به‌ڕێوه‌بردنی چالاكیی تیرۆریستی له ناوچه جیاوازه‌كانی دونیا له‌وانه وڵاتانی ئامریكای باكوور و باشوور، ئه‌وروپا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاته ئاسیایی و ئه‌فریقاییه‌كان له ساڵی ٢٠١٩ی زایینی‌دا و له به‌ڕیوه‌بردن و ده‌ور گێڕانی سه‌ره‌كی ڕێكخراوی سۆپای پاسداران و ده‌زگای زانیاری ئه‌و ڕژیمه و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌كه‌دا.