ئاماده كردن و لێكۆڵینه‌وه : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵایی – به‌رپرسی گشتی ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد”
هه‌ر وه‌ك ئاگادارین سه‌ر له به‌یانی رۆژی هه‌ینی ڕابردوو ڕێكه‌وتی 13ی به‌فرانبار فه‌رمانده‌ی تێرۆریستی سۆپای قۆدس سه‌ر به هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوڕێ له گه‌ڵ ئه‌بوو مه‌هدی مۆهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له لایه‌ن ئێران و به مه‌به‌ستی ئاژاوه‌گێڕی له وڵاتی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی باشوور له ماوه‌ی چه‌ن ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پێك هات، له هێرشێكی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئا‌مریكا دوای گه‌یشتنی ناوبراو بۆ شاری به‌غدا و له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وشاره كه‌وتنه به‌ر هێرشی توندی ئه‌و هێزه و له ده‌رئه‌نجامدا كوژران و نابوود كران و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ناوبراو له ناوچه‌كه هێنرا.
به‌ڵام هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به گه‌وره نیشاندانی ناوبراو و درووستكردنی قاره‌مانێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له ناوبراو ئه‌یانه‌وێت ناوبراو وه‌كوو سه‌مبۆلێك گه‌وره بكه‌نه‌وه و داوای خوێنخوازی ناوبراو بكه‌ن و لایه‌نه شاراوه‌كانی ناوبراو بشارنه‌وه و هاوكات ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ماوه‌یه‌كی پێش ئێستای نه‌ته‌وه‌كانی ئێران دابمركێنن و بیخه‌نه لانه‌ی له بیركردنه‌وه. قاسم سوله‌یمانی له دایك بووی ساڵی 1335ی هه‌تاوی له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای كرمان هه‌ڵكه‌وتوو له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی ئێران له دایك بووه. ناوبراو ساڵه‌كانی شه‌ڕ له نێوان هه‌ر دوو وڵاتانی ئێران و عیراق وه‌كوو فه‌رمانده هێز به‌شداری كردووه و دواتر وه‌كوو فه‌رمانده هیزی له‌شكه‌ری 41ی كرمان دیاریكراوه تا ئه‌و جێگایه‌ی وه‌كوو فه‌رمانده لیوا به‌رزترین پله‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی پێ به‌خشراوه و دواتر له لایه‌ن ڕێبه‌ری ئایینی ئیران، عه‌لی خامنه‌یی وه‌كوو فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سۆپای قۆدس له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی تێرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه‌دا دیاری كراوه.
قاسم سه‌ره‌كی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركار و ده‌سه‌ڵاتی وه‌كوو خۆده‌رخستن و نیشاندانی تواناكانی خۆی ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له تێرۆری ڕێبه‌رانی شه‌هیدی گه‌لی كورد دوكتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملوو سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ساڵی 1368ی هه‌تاوی له ڤییه‌ن و دواتر تێرۆری ڕێبه‌ری بلیمه‌تی گه‌لی كورد و هاوكات سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دوكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی له ساڵی 1371ی هه‌تاوی دا و هاوكات دامه‌زراندنی ده‌یان گرووپی تێرۆریستی له وڵاتانی لۆبنان، سووریه، ئه‌فغانستان، فه‌له‌ستین، عێراق و به گشتی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدان به تێرۆری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌نارده‌كردنی تێرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ته‌نانه‌ت ئامریكاش بۆ وێنه ده‌ستێوه‌ردان و به‌شداری له پڕۆسه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ساڵی 2007 له نیۆیۆرك له وڵاتی ئا‌مریكا.
پشتیوانی ڕاسته‌وخۆی ڕیبه‌ری ئایینی ڕژیمی ئێران و هاوئاهه‌نگی له گه‌ڵ ناوبراو بۆ هه‌ر ڕێژه پاره‌یه‌ك له به‌رده‌ستی ناوبراو بۆ وه‌دیهێنان و دامه‌زراندنی هیلالێكی شێعه له ناوچه‌كه و هه‌نارده كردنی تێرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌ر نهرخێك یه‌كێك بووه له ئامانجه سه‌ركییه‌كانی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێران و له هه‌ڵگرتنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دا زۆر جار لایه‌نه تێرۆریسته‌كانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ش هاوكاری و پشتیوانیی ناوبراویان كردووه و هه‌ر چه‌شنه یارمه‌تییه‌كی ناوبراویان داوه هه‌ر چه‌ن ڕژیمی ئێران داهاتی نه‌وت و ژێرخانی ئابووری وڵاته‌كه‌ی به خنكاندنی جه‌ماوه‌ر و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و میلله‌ته‌كه‌ی دابین كردووه بۆ په‌ره‌پێدانی تێرۆریستی نیوده‌وڵه‌تی و به‌دیهێنانی خه‌ون و ئاواته‌كانی له ناوچه‌كه و بگره له وڵاتانی ڕؤژئاواییش و هه‌تا ئا‌مریكا و زۆر جێگای دیكه‌ش.
دوای چه‌ندین ساڵ خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی پڕۆسه‌ی ڕێفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی باشوور به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاوی هه‌ڵگرتبوو به‌ڵام به داخه‌وه جارێكی دیكه و له هه‌نگاوێكی قێزهونێكی دیكه‌دا قاسم سوله‌یمانی و دار و ده‌سته‌كه‌ی به یارمه‌تیی چه‌ن هێزێكی ناوخۆیی خائین به نیشتمان ڕێگر بوون لو وه‌دیهێنانی خه‌ونی له مێژینه‌ی كوردستان و به ئاژاوه‌گێڕی و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی گه‌وره له خاكی نیشتمان، كه‌ركووكی دڵی كوردستان ده‌ستیان گرت به سه‌ر هه‌موو داهاته‌كانی ڕێفڕاندۆم و له ڕاستییدا ده‌رئه‌نجامی ڕێفرانۆمیان زه‌وت كرد و ڕێگایان نه‌دا ئه‌و هه‌له سه‌ر بگرێت و ئه‌و پارچه‌ی كوردستان ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ به‌شێكی گه‌وره‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران كه ساڵانێكی زۆره به ناڕه‌وا ده‌ست گیراوه به سه‌ر خاكی ئه‌و به‌شه له ڕؤژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها په‌ره‌ئه‌ستاندنی ڕێفراندۆم بۆ پارچه‌كانی دیكه وه‌كوو باكووری و ڕۆژئاوا و دواتریش وه‌كوو بینرا له هه‌وڵی كوردانی ڕؤژئاوای كوردستان بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی جارێكی دیكه گه‌وره تێرۆریستی پاسداری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گه‌یشته فریای به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك رژیمی به‌عس له وڵاتی سووریه و ته‌مه‌ن ئه‌و ڕژیمه دیكتاتۆره‌ی بۆ ساڵانێكی دیكه نوێ كرده‌وه و ده‌ستی گرت به سه‌ر ئه‌رك و ماندووبوونه‌كانی كوردی ئه‌و پارچه‌یه‌ش و ئه‌و هێزانه‌شی له ناخدا خنكاند و بڵیسه‌ی ئاگری سه‌ربه‌خۆیی له‌و به‌شه‌ی نیشتمان كوژانده‌وه.
ناوبراو ساڵانێكی زۆر به پشتیوانی و لایه‌نگری و په‌روه‌رده‌كردنی هێزه‌كانی حێزبۆڵا له وڵاتی لۆبنان پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ خۆی و وڵاته‌كه‌ی درووست كردووه بۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ئه‌و وڵاته و نزیكایه‌تی به وڵاتی فه‌له‌ستین و دزه كردن بۆ ناو هێزه‌كانی وڵاتی ئیسرائیل به هه‌موو هێز و تواناكانییه‌وه و ساڵانه به ناردنی چه‌ك و چۆڵ و پاره‌یه‌كی زۆر هه‌موو ههوڵێكێان وه‌گڕ خستووه بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م هێزه تێرۆریستییه له ناوچه‌كه‌دا. له گه‌ڵ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی داعیش له وڵاتی عێراق و سووریه قاسم سۆله‌یمانی تێرۆریست به دامه‌زراندنی چه‌ن گرووپی شێعه له وڵاتانی عێراق و سووریه و له سه‌رووی هه‌مووی ئه‌وانه‌وه دامه‌زراندنی هێزێكی شێعه له ژێر فه‌رمانی خۆی دا به ناوی حه‌شدی شه‌عبی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر توانی هێز و تواناكانی خۆی بهینێته ئه‌و وڵاته تا ئه‌و جێگای ئه‌و هێزه وه‌كوو یه‌كه‌م هێزی هاوشێوه سه‌ربازی له وڵاتی عێراق گه‌وره بكاته‌وه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌م ناوی ئه‌م هێزه بخاته سه‌ر زمانی هه‌مووان و پێگه و جێگایه‌كی به‌رچاو بۆ ئه‌و هێزه ده‌ستكرده له پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته بكاته‌وه و به‌و هۆیه‌وه جموجووڵه‌كانی له ناوچه‌كه چه‌ندین به‌رانبه‌ر په‌ره پێ بدات و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه به ته‌واوه‌تی بخاته ژێر ڕكێف خۆی و وڵاته‌كه‌ی.
له ئێستاش دا دوای كوشتنی له لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی ئا‌مریكا و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو پیلان و پڕۆگرامه‌كانی خۆی و وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی ئێران و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ڕێبه‌ری ئایینی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی ناوبردن و شوبهاندنی ناوبراو هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان وه‌گر خستووه ناوبراو وه‌كوو پاڵه‌وانێكی بێ بنه‌ما و ده‌ستكرد نیشانی جه‌ماوه‌ر و نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی خۆیان بده‌ن و به ته‌مای ئه‌وه‌ن ناو و یادی ناوبراو هه‌تا هه‌تایی بكه‌ن به‌ڵام مخابن جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵگای بندهسهڵاتییان زۆر له‌وه چاوكراوتر و هۆشیارتر بوون و ئه‌وه‌یان له بیر ناچێت كه قاسم سوله‌یمانی تێرۆریست قاتڵ و بكوژی ڕۆڵهكانییانه و هه‌ر ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا به فه‌رمانی ناوبراو و هاوڕێیانی زیاتر له 1500 كه‌س جه‌ماوه‌ری بێ تاوان كوژران و تا ئێستاش زیاتر له چه‌ند هه‌زار كه‌س له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری سێداره بێ تاوان به‌ند كراون و چاره‌نووسیان ناڕوون و نادیاره و له كۆتایی دا هه‌ر هه‌وڵێك بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كوشتنی ناوبراو ئه‌بێته هۆی ڕووخانی یه‌گجاره‌كی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ئه‌وانیش خۆیان به باشی ئاگادارن و چاك ئه‌زانن.