ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمیی کۆمەڵە، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له كاسبكاران و دووكاندارانی شارستانی ماكۆ هه‌ڵكه‌وتوو له ئوستانی ورمێی سەر بە کوردستانی ڕۆژهەڵات، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی پیشه‌یی و ژیانیان، له ڕێی داخستنی دووكانه‌كانیان و ڕاگه‌یاندنی مانگرتن، له به‌رامبه‌ر ڕێكخراوی ناوچه‌ی ئازادی ئه‌م شاره‌ستانه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیاین نادیاربوونی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌رهه‌ق ئه‌م ناوچه دژ به خۆیان ده‌زانن و ده‌ڵێن بۆ هاوردنی كالاكانیان مه‌ئمورانی گۆمرۆكی و شاره‌داریی به زۆر له ئه‌وان ڕشوه وه‌رده‌گرن و ئه‌م بارودۆخه بۆ ئه‌وان ته‌حه‌موول ناكرێت.ئه‌وان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌م كێشه‌یه بوون.
لە لایەکی دیکەوە رۆژی یەکشەممە ٧ی مانگی جۆزەردان، به‌شێك لە شۆفێر تاکسییەکانی شاری سنه مانیان گرت.
به‌شێك له شۆفیر تاكسییه‌كانی شەقامی سەفەری، زەفەریە و موارەک ئاوای شاری سنە لە ناڕەزایەتی بە نەبوونی بەرنامەی کاری رێکخراوی تاکسیڕانی، ناکارایی شاره‌داریی و شوورای شار لە بەردەم ئیتحادییەی تاکسیڕانی و فەرمانداری کۆبوونەوە و مانیان گرت. شۆفێر تاکسییەکان د‌ڵێن کار کردنی ماشینە شەخسییەکان لە ناو شاردا كاریگه‌ری لە سەر دەرامەدی رۆژانەی ئه‌وان داناوه و خوازیاری ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م كێشه‌یه بوون.