بانگه‌واز
كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ٣٧ ساڵ جینایەتکاریی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران
به بۆنه‌ی سه‌ردانی ڕووحانی له فه‌ڕانسه
حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رۆك كۆماری ڕژیمی ئیسلامیی ئێران، سه‌ره‌ڕای پێشێلكردنی ئاشكرا و به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ، به‌شداری له هه‌وڵه تیرۆریستیه‌كان، هاوكاری له گه‌ڵ دیكتاتۆرییه‌كانی ناوچه و خوڵقاندنی قه‌یران له ئاستی جیهانیدا، له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی وڵاتی فه‌ڕانسه بانگهێشت كراوه بۆ ئەوەی ده‌ست به ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه سیاسی و ئابووریه‌كانی له گه‌ڵ فه‌ڕانسه و وڵاتانی دیكه‌ی ئورووپایی بكا و له‌و ڕێگه‌وه له هه‌وڵ دایه مه‌شڕووعیه‌ت بۆ خۆی و ڕێژیمه‌كه‌ی وه‌ده‌ست بێنێ.
ئێمه به‌شێك له رێكخراوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چالاكانی ئۆپۆزیسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ ده‌ربڕینی ئێعتڕاز و ناره‌زایه‌تی به سی و حه‌وت ساڵ كوشت و بڕ، سه‌ركوتی فاشیستانه و پێشلكردن و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر مافه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئێران و سه‌پاندنی زوڵم و زۆر و ناعه‌داڵه‌تی به سه‌ر زوڵم لێكراوان، وه‌ك ژنان، كرێكاران، جیابیران، هونه‌رمه‌ندان، مامۆستایان، نووسه‌ران، ڕۆژنامه‌نووسان و خوێندكاران، به بێ جیاوازی له ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، قه‌وم، ئایین و بیروباوه‌ڕ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئێعتڕازیمان وه‌ڕێخستووه.
به‌و بۆنه‌وه داوا له هه‌موو ئێرانیانی خاوه‌ن بیر و ئازادیخواز كه بڕوایان به ڕووخان و نه‌مانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ته‌واوه‌تیی خۆی دا هه‌یه و خوازیاری دامه‌زراندنی ئازادی، دێموكراسی، سه‌ربه‌خۆیی، به‌رابه‌ری، یه‌كسانی و دادپەروەریی كۆمه‌ڵایه‌تی، جیایی دین له ده‌وڵه‌ت (لائیسیته-سێکۆلاریسم)، له به‌ر چاو گرتنی سه‌رجه‌م مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی نیشته‌جێی فره نه‌ته‌وه به پێی ستاندارده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام و له سێداره‌دان، نه‌مان و لابردنی شكه‌نجه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه راوەدونان و فشار له سه‌ر چالاكانی سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، فه‌رهه‌نگی و هه‌روه‌ها یه‌كسانیی مافەکانی ژن و پیاو، له به‌رچاوگرتنی ئازادییه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانی ئاماژه پێدراو له جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و یه‌ك له‌وان مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه‌كان هه‌یه، بانگهێشت ده‌كه‌ین كه به به‌شداریی چالاكانه‌ی خۆیان په‌یوه‌ست به‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه ببن.
خۆپێشاندانی سه‌ره‌كی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ، ١٥ ی نوامبری ٢٠١٥
پاریس ، مه‌یدانی République، له ساعه‌ت 13 تا 15
ئه‌كسیۆنه‌كانی دواتر :
دووشه‌ممه ١٦ی نوامبر له ساعه‌ت 9 ی به‌یانی تا 17ی ئێواره، مه‌یدانی Fontenoy پاریسی حه‌وت، نزیك یونسكۆ
سێشه‌ممه ١٧ی نوامبر له ساعه‌ت 15 تا 17 له مه‌یدانی Invalides، پاریسی حه‌وت
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به ٣٧ ساڵ جینایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران
پاریس
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ٣٧ ساڵ جینایەتکاریی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران