ڕۆژی كورد :
رۆژی شه‌ممه ڕیكه‌وتی ٢٣ی نوامبر هاوكات له پاریس و زۆربه‌ی شاره مه‌زنه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپایی ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی چه‌ن ڕۆژی ڕابردووی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی و هه‌موو پارێزگاكانی ئێران و مه‌حكووم كردنی جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی دژ به خۆپیشانده‌ران به ئاوایه‌كی به‌رفراوان و به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
هاوكات له گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان له‌وانه ئاڵمان، بریتانیا، سووئیس، نوروێژ، فه‌نلاند، دانمارك، به‌لژیك و فه‌ڕانسه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان به به‌شداری سه‌دان كه‌س له ڕۆناكبیران، ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی سیاسی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هاوكات نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران دانیشتووی پاریس به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی حه‌وتووی ڕابردووی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌موو پاریزگاكانی ئێران له مه‌یدانی “سه‌ن میشێل” به‌ڕیوه‌چوو و جارێكی دیكه دانیشتوانی تاراوگه په‌یمانیان نوێ كرده‌وه له گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی جه‌ماوه‌رانی ناوخۆی وڵات به‌رانبه‌ر زۆڵم و زۆری ڕژیمی ئاخووندی و ده‌نگی كپكراوی نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێرانیان گه‌یانده گوێچكه‌ی هه‌موو جیهانیان و داوایان له ڕێكخراوه مافی مرڤایه‌تییه‌كان و پاڕله‌مان و ئه‌نجۆمه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاتانه كرد له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو زۆڵم و زۆر و جینایه‌تانه‌دا بێده‌نگ نه‌بن و هاوكات به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم و شه‌رمه‌زار كرد.