ڕۆژی كورد :
ڕۆژین فرحۆ، كچه ڕۆژنامه‌وانێكی كورد به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی باكووری كوردستان و له دایك بووی برووكسێل پێته‌ختی ولاتی بێلژیك به هۆی به‌رهه‌مهێنانی باشترین فیلمی دێكۆمێنتاری له پازده‌هه‌مین خولی فستیواڵی ساڵانه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و وڵاته توانی ببێته خاوه‌ن خه‌ڵاتی بێلگۆدییزه كه له لایه‌ن پاشای وڵاتی بێلژیك خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش به ناوبراو كرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١١ی
دیسامبر له ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی “بێلگۆدییزه”
كه خه‌ڵاتێكی گرینگی تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌وانییه، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كه
پازده‌هه‌مین خولی دابه‌شكردنی ئه‌و خه‌ڵاته بوو، پێشكه‌ش كرا به كچه كوردێكی دانیشتووی
برووكسێل كه له لایه‌ن پاشا فیلیپ پاشای وڵاتی بێلژیكه‌وه خه‌ڵاته‌كان به سه‌ر
براوه‌كاندا دابه‌ش كرا و له ڕێوڕه‌سمێكی به شكۆدا له كۆشكی ڕۆیاڵ رێزیان
لێ‌گیرا.
ڕۆژین فرحۆ كه له ئێستادا خوێندكاری دوا قۆناخی زانكۆی ڕۆژنامه‌وانی له شاری
بووكسێله له شاری برووكسێل پێته‌ختی وڵاتی بێلژیك له دایك بووه و دایك و باوكی
به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی شاری ماردین له باكووری كوردستانن و له ئێستادا دانیشتووی
وڵاتی بێلژیكن. ڕۆژین هیواداره دوای كۆتایی هێنانی زانكۆ له كاناڵه به‌ناوبانگه‌كانی
میدیایی درێژه‌ی به كاری ڕۆژنامه‌وانی بدات و به‌رده‌وام بێت له چالاكییه‌كانی.