ڕۆژی كورد :
سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٨ی ئایار به‌رانبه‌ر به ٨ی جۆزهرادان دوو كۆڵبه‌ری كورد له ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌ر به شاری خۆی له سه‌ر سنووری هاوبه‌شی ئێران و توركیه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كوژران.
به پێی ڕاپۆرتی “ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان”، له ڕه‌وتی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕژیمی ئێران به‌ره‌و رووی كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانی ناوچه‌ی ئه‌له‌ند سه‌ر به شاری خۆی له پارێزگای ئازه‌بایجانی ڕۆژئاوا دوو كۆڵبه‌ری كورد به ناوه‌كانی “مۆحسین ده‌روێش زاده” و “ئیبراهیم جۆردیزهج” گیانی خۆیان له ده‌ستدا و كوژران. باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌و كۆڵبه‌رانه به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و له مه‌ودایه‌كی زۆر نزیكه‌وه به گۆمانی گواستنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌لی قه‌ده‌غه‌كراو كه‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌سڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆیان لێكراوه و كوژراون.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه كه پیشه‌ی كۆڵبه‌ری به هۆی بێ ده‌ره‌تانی و لاوازبوونی باری ئابووری ناوچه سنوورییه‌كان بووه‌ته پشهیهكی ناڕاسته‌قینه و كه‌سانێكی زۆر به هۆی داهاتی كه‌م و بێكاری به ناچار ڕوویان كردوه‌ته ئه‌م پیشه و ساڵانه به ده‌یان و سه‌دان كه‌س به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییه ئاشكراكانی وه‌كوو ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كان ده‌بنه‌وه و گیانی خۆیان له سه‌ر ده‌ستیان ناوه بۆ وه‌دستهێنانی داهاتێكی زۆر كه‌م و ژیانێكی ناله‌بار كه به داخه‌وه زۆر جار ئه‌بنه قۆربانی و له‌م ڕیگادا به ده‌یان كه‌س ده‌كوژرێن و بریندار ده‌بن. وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد شاری خۆی كه‌وتووه‌ته به‌شی ڕۆژئاوای پارێزگای ئازه‌بایجانی ڕۆژئاوا و سنووری هاوبه‌شی وڵاتانی ئیران و توركیایه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له دانیشتووانی ئه‌و ناوچه له ناچار ڕوویان كردووه‌ته پیشه‌ی كۆڵبه‌ری و داهاتی ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان له ڕیگای كۆڵبه‌ری دابین ده‌كه‌ن و هاوكات گیانی خۆیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پاروویه‌ك نان له سه‌ر ده‌ستیان ناوه كه زۆر جار به‌ره‌و ڕووی كوژران ده‌بنه‌وه و گیانی خۆیان له پێناو ژیاندا داده‌نێن.
به پشت به‌ستن به ئاماره تۆماركراوه‌كانی “ڕێكخراوی مافی مرۆڤیی هه‌نگاو” له ماوه‌ی ته‌نیا ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا له سنووره‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا لانیكه‌م ١١ كۆڵبه‌ر به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌ر دوو ولاتانی ئێران و توركیه كوژراو یان بریندار بوون.