ڕۆژی کورد: لە کێبەرکێی “ڕاکردنی ماراتۆن” کە ئەمڕۆ هەینی ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی لە شاری تاران و لەسەر دوو ئاستی ژنان و پیاوان، بەڕێوەچوو، کوڕە کوردێک بە ناوی “جەعفەر مرادی” لە پارێزگای کرماشان، پلەی یەکەمی ئاستی پیاوانی بۆخۆی مسۆگەر کرد.
ئەو کێبەرکێیە له مهیدانى ئازادیی تاران لە مەودای 42 كیلۆمیتر، 21كیلۆمیتر و ٥ كیلۆمیتر بەڕێوەچوو.
لەو کێبەرکێیەدا نوێنەری ٥٠ وڵاتی جیهان بەشدار بوو و ئەو لاوە کوردەی کرماشان، وەک نوێنەری ئێران، پلەی یەکەمی بۆخۆی مسۆگەر کرد