نووسەر: ره‌سووڵ سوڵتانی
له‌و پێشه‌كییه به‌نرخه‌دا كه هێمن موكریانی بۆ كتێبی (شه‌ره‌فنامه)ی به‌دلیسیی وه‌رگێڕانی “هه‌ژار”ی نووسیوه، خاڵێكی زۆر زۆر وردی تێدایه كه پێویسته هه‌موو خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كانی كورد به نووسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕ و شێوه‌كار و … ده‌رسی لێوه‌رگرن. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: كاتێك مامۆستا هه‌ژار له وه‌رگێڕانی شه‌ره‌فنامه ده‌بێته‌وه، بۆ پێداچوونه‌وه ده‌یداته ده‌ست هێمن و پێی ده‌ڵێ:”ها، گه‌ردنت ئازا نه‌بێ، ئه‌گه‌ر به‌چاوی دوژمن لێی نه‌ڕوانی.”
ئه‌و قسه بهرواڵًهت ساده‌یه ناڕاسته‌وخۆ فێری ئه‌وه‌مان ده‌كات، كه ڕه‌خنه له یه‌كتری بگرین و
له ڕهخنهگرتنیشدا، په‌یوه‌ندیی خاڵ و خوارزایی و…. له‌به‌رچاو نه‌گرین. له‌كاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌ق¬دا به‌ر له‌وه‌ی بزانین چۆن بنووسین خاوه‌نی به‌رهه‌م دڵی پێیخۆشه، با بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه چ بكه‌ین وێڕای ئه‌و به‌رهه‌مه خزمه‌تێكمان به نیشتمانه‌كه‌مان كردبێًت. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ژار فێری ئه‌وه‌شمان ده‌كات كه چاوه‌ڕوانیمان له براده‌رانی خۆمان نه‌بێت ته‌نیا و ته‌نیا پێمان‌دا هه‌ڵا بڵێن و ببنه گۆرانیبێژمان. خۆیشمان وه‌كوو خاوه‌نی به‌رهه‌م نه‌ك نابێ له ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌گران بترسین و دڵمان لێیان بێشێت به‌ڵكوو ده‌بێ خۆمان داوایان لێ بكه‌ین ئاوا به‌چاوی دوژمنانه‌وه له به‌رهه‌مه‌كه‌مان بڕوانن و هه‌ڵیسه‌نگێنن. چونكه مێژوو زۆر بێ به‌زه‌یه و هێڵه‌گ و بێژینگی زه‌مه‌ن به‌بێ نان به‌قه‌رزدان چاك و خراپ و پاك و پیس لێك* جوێ ده‌كاته‌وه. بۆیه به‌ر له‌وه‌ی ڕه‌وتی زه‌مه‌ن به‌رهه‌مه‌كانمان له داهاتوودا بخاته نێو زبڵدانه‌وه، با دۆستانی ڕه‌خنه‌گرمان په‌نجه له‌سه‌ر لایه‌نه لاوازه‌كانمان دابنێن و هه‌ڵه وپهڵهمان بۆ ڕاست بكه‌نه‌وه. ڕه‌خنه‌گری ڕاستگۆ یان باشتر بڵێم هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ڕاستگۆ، وه‌كوو ئه‌و پێشمه‌رگه دڵسۆزه وایه كه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه شه‌ڕگه به هاوڕێكه‌ی خۆی بڵێ: ئه‌و فیشه‌كانه‌ی تۆ، بارووتهكهیان ته‌ڕ بووه، بیانگۆڕه….
به‌و پێشه‌كییه كورته ویستم ئاوڕێك له وه‌رگێڕانی كتێبی (دوا وه‌سوه‌سه‌ی كریست)ـی (كازانتزاكیس) بده‌مه‌وه كه مامۆستا (كه‌ریم ده‌شتی) له فارسییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی….
بۆ تێگه‌یشتن له لایه‌نه لاوازه‌كانی ئه‌و وه‌رگێڕانه هیچ خوێنه‌رێك پێویستیی به‌وه نییه ده‌قه فارسییه‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌ست بێت و پێكیان بگرێت و به‌راوردیان بكات. هه‌ر به‌ته‌نیا ده‌قه كوردییه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تێدایه خوێنه‌ر بزانێت ئه‌م وه‌رگێڕانه، كاره‌ساتێكه، كه نه‌ك مامۆستا كه‌ریم ده‌شتی (له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمدا) به‌ڵكوو ئه‌و ناوه‌نده لێی به‌رپرسیاره كه به‌وشێوه‌یه بڵاوی كردووه‌ته‌وه. وه‌رن هه‌موومان له چه‌ند ڕسته‌یه‌كی ئه‌و وه‌رگێڕانه كه ته‌نیا له چه‌ند لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تایی كتێبه‌كه هه‌ڵبژێراون و له‌گه‌ڵ فارسییهكهیان به‌راوردم كردوون و فارسییهكهشم له ته‌نیشتیان داناوه، پێكه‌وه قه‌زاوه‌تی له‌سه‌ر بكه‌ین، نه‌كا مامۆستا و براده‌رانی پێیان وابێت له‌خۆڕایی به‌ربینگم پێ گرتووه و بوختانی پێده‌كه‌م. به‌ڵام من له پێشدا ده‌قه فارسییه‌كه دێنمه‌وه، دوایی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی مامۆستای له ته‌نیشتی داده‌نێم و ئینجا ئه‌و واتایه ده‌نووسمه‌وه كه خۆم پێم ڕاسته.
رسته‌ی ده‌ستپێكی ڕۆمانه‌كه
ف: (نسیمی خنك و بهشتی سراسر وجوودش ڕا فراگرفت.)
و: شنه‌یه‌كی فێنك‌و به‌هه‌شتی سه‌راسه‌ری بوونی ئه‌وی داگرت.
تێبینی: ئه‌و بوونه‌ی مامۆستا له ته‌رجه‌مه‌كه دا زیادیه و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به هه‌ڵه وهریگێڕٍاوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌ی (وجود) لێره‌دا مه‌به‌ست گیانه و جیاوازه له (وجودی) ئهگزیستانسیالیستهكان كه به واتای بوون دێ. كه‌وایه ماناكه‌ی ده‌بێته:
“شنه‌یه‌كی فێنك و به‌هه‌شتی هه‌موو گیانی داگرت…”
ف ـ و مرد جوان در حالیكه نسیم ملایم ژهنش ڕا به دوردستها برده بود غرق در عالم خلسه بود. اما همچنان كه ژه‌ن او در خلوتگه باغ بهشت اندیشه سیر می كرد…
و: 1ـ پیاوه جه‌وانه‌كه كه شنه‌یه‌كی نه‌رم هزری دوور دوور بردبوو… غه‌رقی جیهانی بێ هه‌ستی و خه‌ڵوه‌ت بوو بوو. به‌ڵام له كاتێك دا كه هزری ئه‌و له خهڵوهتگهدا ئه‌ندێشه‌ی باخی به‌هه‌شتی ده‌كرد…ل 7
تێبینی: جوان: گه‌نج, لاو.
سیر می كرد: ده‌گه‌ڕا. سیر كردن: گه‌ڕان، سه‌یران.
به‌شی دووهه‌می ڕسته‌كه ته‌واو ماناكه‌ی شێواوه.
مانا: پیاوه گه‌نجه‌كه كه شنه‌یه‌كی فێنك بیر و زه‌ینی دووردوور بردبوو ئاگای له‌خۆی نه‌مابوو. به‌ڵام هه‌روا كه كه بیر‌و زه‌ینی له خه‌ڵوه‌تگه‌ی باخی به‌هه‌شتی تێفكرین و بیركردنه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕا…
ف ـ با دوغاب ێه‌ك سفید شدهاند.
و: 2ـ به‌دۆی قسڵ سپی كرابوون… ل8 دێڕی 4
تێبینی: كه ئه‌م “دۆغاب”ه به‌س فارس به‌كاری دێنێ ئێمه هه‌ر ده‌ڵێین به قسڵ سپی كرابوونه‌وه ناشڵێین سپی كرابوون. و دۆی قسڵ له زمانی ئێمه‌دا نیه.
ف ـ مبارك شب نامسكون…
و: پیرۆزی شه‌وی نامهسكوون تژی شڵه‌ژان بوو بوو. ل8 دێڕی 6
تێبینی: مبارك شب: پێكه‌وه‌یه واته شه‌وی پیرۆز.
نامسكون: به شوێنێك ده‌گوترێ كه كه‌سی تێدا نه‌ژی و چۆڵ بێ…
ف ـ قلبهای انسانی ێه میكشیدند
و: 5ـ دڵی مرۆڤ ئاهیان هه‌ڵده‌كێشا… ل8 دێڕی 8
تێبینی: مرۆڤ له زمانی كوردی دا له ژیانی دا ئاهی ههڵنهكێشاوه بوختانی پێ مه‌كه‌ن به‌ڵكو ئاخ هه‌ڵده‌كێشێ. ێه كشیدن: ئاخ هه‌ڵكێشان
ئه‌وه لێره‌دا ده‌كرێ وه‌كوو ئیدیۆمێك له‌گه‌ڵی بجووڵێیته‌وه. وه‌ك بڵێی: كافر به‌زه‌یی پێیدا ده‌هاته‌وه.
ف ـ ف ـ نالههای نومیدوار و نفرین ێلود از صدها دهان بیرون می ێمدند”ل12
و: ناڵهیێكی نائومێدهوار و نه‌فرین ئالوود… ل8 دێڕی8
تێبینی: نومیدوار به كوردی ده‌بێته “بێ هیوا، هیوابڕاو، بێ هێڤی..”
له سه‌دان زاره‌وه ناڵه‌ناڵی هیوابڕاوانه به تووك و نزای خراپه‌وه ده‌هاتنه ده‌رێ…
ف ـ صدای نفسهای تند كسی ڕا شنید… ل12
و: سه‌دای هه‌ناسه‌ی توندی كه‌سێكی بیست… ل9 دێڕی 4
تێبینی: صدای نفس: ده‌نگی هانكه‌هانك…
گوێی له ده‌نگی هانكه‌هانكی یه‌كێك بوو….
ف ـ بالای سر ڕواق ێسمان بار دیگر گاق نیكوسازی ڕا تشكیل می‌داد…ل12
و: تاقێكی زیبای به‌رجه‌سته كرد… ل9 دێڕی8
تێبینی: چ پێویست ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مووه وشه‌یه‌ی له كوردیدا بۆ وه‌سفی جوانی هه‌مانه وشه‌یه‌كی فارسیی وه‌ك” زیبا” بێنیته‌وه؟ له حاڵێكدا (جوان، دڵگر، دڵڕفێن، دڵبه‌ر، ژیكه‌ڵه,…) ئه‌و گشت وشه كوردییه ڕه‌سه‌ن و جوانه‌مان بۆ جوانی هه‌یه. “به‌رجه‌سته كرد” چ مانایه‌كی هه‌یه. ده‌قه‌كه ده‌ڵێ:”تشكیل می‌داد” واته سازی ده‌كرد. به‌ڵام لای خۆمان كاتێك شتێكی جوان سازده‌كرێت ده‌ڵێن” نه‌خشاندوویه‌تی”.
ئاسمان جارێكی دیكه‌ش له ژوور سه‌ره‌وه، تاقێكی جوانی ده‌نه‌خشاند…
ف ـ تابناك و مهربانو سبزفام…
و: جه‌لیلی تابناك و میهرهبانو سه‌وزه‌ڵان … ل10 دێڕی 3
تێبینی: به‌راستی “تابناك” له كوێی كوردیدا هه‌یه؟
تابناك: دره‌وشاوه، نوورانی
سبزفام: مه‌یله‌و سه‌وز مه‌یله‌و كه‌سك
ف ـ بدعت گزاران سامری…
و: بیدعه‌ت گێڕه‌كانی سامری… ل10 دێڕی 5
بدعت گزاران: بدعت له زمانی فارسی و وه‌ك بزانم له عه‌ره‌بیش دا به‌مانای داهێنانی نوێ له ئایین دا دێ و له ئایین دا هه‌رچه‌شنه داهێنانێكی نوێ خه‌تایه و ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه. ده‌كرێ به لاده‌ر له دین ناویان بێنین و به سامرییه لاده‌ره‌كان ته‌رجه‌مه‌ی بكه‌ین.
ف ـ پرههایشان ڕا در صبح پگاه گشوده و میچرخیدند….
و: سه‌ر له به‌یانیی زوو پهروانهكانیان كردنه‌وه‌و سووڕاندیان… ل11 دێڕی 12
تێبینی: په‌روانه: په‌ڕه، واته په‌ڕه‌كانیان له كازیوه‌ی به‌یانی دا ئاوه‌ڵا كردبۆوه و هه‌ڵده‌سووڕان
ف ـ وحشت ناگهان به صورت سیاه و گندمگون بینندهی ڕۆیا فرو ڕیخت. ڕۆیا بر ڕوی پلكهایش جا گرفته و در اندیشه فرو ڕفتهبود…ل13
وه‌حشه‌تێك له هیكه‌وه ههڵڕژایه سه‌ر ڕه‌نگی ڕه‌ش و گهنماویی خه‌ونبین، خه‌ون به‌سه‌ر پێڵوه‌كانی دا چه‌قبه‌ست بوو ههڵڕژایه ناو ئه‌ندێشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و خه‌وه ڕه‌ها بكا…ل11 دێڕی 15
تێبینی: مانای وه‌رگێڕدراو له‌م چه‌ند ڕسته‌یه‌دا به مه‌ودای نێوان عه‌رد و ئاسمان له فارسیه‌كه دووره.
فارسیه‌كه ده‌ڵێ: له نهكاو ترس ڕژایه سه‌ر ڕوخساری ڕه‌ش و ئه‌سمه‌ری (ره‌ش ئه‌سمه‌ری) خه‌ون بینه‌وه. خه‌ون له‌سه‌ر پێڵوه‌كانی جێی خۆش كردبوو و له بیرێكی قووڵ ڕۆچووبوو…
ف ـ … تعقیبش كنیم…
سه‌رۆك تاقیبی بكه‌ین… ل12 دێڕی
تعقیب: وه‌شوێن كه‌وتن، سه‌ر له دوونان. ڕاونان.
واته: بكه‌ینه شوێنی؟ بكه‌وینه سه‌ری؟ وه‌دوای كه‌وین؟
ف ـ زمین و زمان ڕا زیر پا گـژاشتیم…
و: زه‌مین و زه‌مانمان نایه ژێر پێمان… ل12 دێڕی 11
ئه‌وه ئیدیۆمهو به‌و مانایه‌یه كه: هه‌موو دنیامان ته‌قاند. شوێن نه‌ما لێی نه‌گه‌ڕێین. دنیامان سهنگوسووژن دا.
ف ـ … زاده ترس … عزت نفس…
و: ته‌واوی باشیه‌كانی تۆ زاده‌ی ترسه. .. به بێ ئه‌وه‌ی ئاگات له عیزه‌تی نه‌فسی خۆت بێ… ل13 دێڕی 20
تێبینی: زاده ترس: كراوه‌ته زاده‌ی ترس له حاڵێك دا زاده له هیچ قوژبنێكی زمانی كوردی دا نیه و ماناكه‌ی بریتیه له: له ترسه‌وه‌یه. له ترسه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. زت نفس: لێره‌دا وه‌ك ئه‌وه وایه له كوردی دا ده‌ڵێین” به بێ ئه‌وه‌ی ئابڕوی خۆت بپارێزی شه‌ره‌فی خۆت بپارێزی. گه‌وه‌ریی خۆت بپارێزی. حورمه‌تی خۆت بپارێزی.
ف ـ و تو كه ڕوح فنا ناپـژیرت مغازه‌ی صرافی باز كرده است…
و: ڕۆحی فه‌نا ناقهبوڵت كردۆته مه‌غازه‌ی سه‌ڕڕافی… ل14 دێڕی 2
تێبینی: ماناكه‌ی: وه ئه‌تۆ كه ڕۆحی نه‌مرت دووكانی (صرافی) داناوه واتهبۆته جێگه‌ی بازرگانیكردن.
ف ـ سكوتی عجیب و ناێرام كه غلیڤ و خفقان ێور بود، حكمفرما شد.
و: بێده‌نگییه‌كی عه‌جیب و نائارام و شلۆق كه ناخۆشهێن بوو فه‌رمانڕه‌وا بوو… ل15 دێڕی
ف ـ سكوتی عجیب و ناێرام كه غلیڤ و خفقان ێور بود، حكمفرما شد.
و: بێده‌نگییه‌كی عه‌جیب و نائارام و شلۆق كه ناخۆشهێن بوو فه‌رمانڕه‌وا بوو… ل15 دێڕی 2
تێبینی: غلیڤ و خفقان ێور: خه‌ست و خنكێنه‌ر. واته بێده‌نگییه‌كی سه‌یر و بێ ئۆقره كه خه‌ست و خنكێنه‌ر بوو باڵی به‌سه‌ر دا كێشاین.
ئه‌دی ئه‌و “شلۆقه” ناكوردی و ئه‌و “ناخۆشهێنه” نالهبارداتاشراوه له‌كوێوه هاتوون؟
ف ـ همه چیز، حتی شیگان شب زندهدار، بدرون چاهی تاریك، بی انتها و خشك سقوگ كرده بود…
و: هه‌موو شتێ هه‌تا هه‌رماسی شه‌وی زیندهداریش كه‌وتبووه ناو ده‌روونی چاڵی تاریك و بێ كۆتایی و وشك … ل15 دێڕی 4
تێبینی: شب زندهدار: كه‌سێك كه شه‌وانه نانوێ. خۆ ئه‌گه‌ر وتبای شه‌و بێ‌دار هێشتا نزیكتر بوو. زیندهدار له كوردی دا خوا بزانێ چ مانایه‌كی هه‌یه.
مانا: هه‌موو شتێ ته‌نانه‌ت شه‌یتانی شه‌ونخوونی كێشیش كه‌وتبوه نێو چاڵێكی بێ بنی تاریك و وشك.
ف ـ این یك ڕۆیا بود یا مرگ و فناناپـژیری و خدا….
و: ئه‌وه خه‌ونێك بوو یا مه‌رگی جاویدانیی خودا؟…ل15 دێڕی 5
تێبینی: ئه‌وه خه‌ون بوو یا مه‌رگ و نه‌مری و خوا…
ف ـ تا به كنه ژه‌ن غریق خویش برسد…
و: تا بگاته ناواخنی زه‌ینی غه‌رق بووی خۆی و خۆی نه‌جات بدا… ل15 دێڕی 7
تێبینی: كنه ژه‌ن: ناخی مێشك و زه‌ین. قووڵایی زه‌ین. بڕوانه له‌گه‌ڵ ناواخن چه‌نده لێك دوورن؟
ف ـ در سكوت شب اینك صدای تنفس اهل ده بگوش می‌رسید…
و: له سكووتی شه‌و دا ئێستاكه سه‌دای هه‌ناسه‌دانی خه‌ڵكی دێ ده‌گه‌یشته گوێ…ل15 دێڕی 10
تێبینی: سكوت: بێ ده‌نگی.
صدای تنفس: ده‌نگی هه‌ناسه كه لێره‌دا مه‌به‌ست هانكه هانكه.
ف ـ دهانش ڕا كج می‌كرد…
و: ده‌می خۆی كه‌چ ده‌كرد…15 دێڕی18
تێبینی: زاری خواروخیچ ده‌كرد….
ف ـ گاه بهگاه پس از كشمكشی وحشتناك، مهتوانست ادای جداگانهی هه‌ر سیلاب ڕا بر زبان بیاورد…
و: جارجاره دوای كێشمه‌كێشمێكی وه‌حشه‌تناك ده‌یتوانی وشه‌یه‌ك به نهوایێكی جیاوازی سێڵاوی ههڵڕژێنێته سه‌ر زمانییه‌وه….ل15
تێبینی: كشمكش : مشت‌ومڕ. وحشتناك: سامناك، ترسناك، تۆقێنه‌ر.
ادای جداگانه هر سیلاب: سیلاب لێره‌دا به مانای كه‌رت‌و بڕگه‌یه (هجا) واته ده‌ربڕینی جیاوازی هه‌ر كه‌رت و بڕگه‌یه‌ك.
ف ـ همراه با پیرمرد ێه كشید و نالههای نومیدوار و نامفهوم سرداد…
و: له‌گه‌ڵ پیره‌مێرده‌كه ئاهی هه‌ڵكێشا و ناڵهیێكی بێ ئومێدانهو نامهفهومی سه‌ردا… ل16
تێبینی: نامفهوم: وه‌ك خۆی هێنراوه‌ته‌وه‌و باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌س له نێو كورددا به غه‌ڵه‌تیش به‌كاری هێنابێ سوێندی گه‌نجانی سنه‌یی ناخۆم. به مانای لێڵ دێ. شتێك كه لێی تێناگه‌ی. واتاكه‌ی دیار نییه. ناروونه.
سه‌ردا: ئه‌وه‌ش به مانای هه‌ڵكێشان دێ. ناله سردادن: واته ناڵین به ده‌نگی به‌رز.
له‌گه‌ڵ پیره‌مێرده‌كه ئاخێكی هه‌ڵكێشا و ناڵه‌یه‌كی هیوابڕاوانه و ناروونی لێ هه‌ستا.
ف ـ اما بمجرد غلبه خواب…
25ـ به‌ڵام هه‌ر خه‌و غه‌له‌به‌ی كرد… ل16
تێبینی: غلبه: زاڵبوون
به‌ڵام هه‌ر خه‌و به‌سه‌ری دا زاڵ بوو… به‌ڵام له‌گه‌ڵ زاڵبونی خه‌و…
ف ـ سرنگون: سه‌ره‌ونخون، ئاوه‌ژوو،
و: مێزی كار سه‌رنگوون بوو… ل16
تێبینی: میز كار سرنگون شد: مێزی كاره‌كه ئاوه‌ژوو بۆوه. وه‌رگه‌ڕا. به‌لادا كه‌وت. سه‌ره‌وبن بوو. سه‌ره‌ونخوون بوو.
***
له‌وه‌ش بترازێ له نێو ده‌قه به‌ناو كوردییه‌كه‌دا له هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك دا تووشی زیاتر له 10 وشه‌ی فارسی یا عه‌ره‌بیی وه‌كوو ( جه‌وان، شلۆق، عیزه‌تی نه‌فس، سكووت، سه‌دا، عاقیبه‌ت، میوانی ناخوانده،نه جانم نا،شه‌هامه‌ت،لوقمه، فلفل،موشكین، جیلوه، غهلغهله، گهردشگا، به‌ده‌ن، كهمهرگا….) ده‌بیته‌وه كه ئێمه وه‌كوو كورد بۆ زۆربه‌ی ئه‌و وشانه وشه‌ی باش و پڕ به پێستمان هه‌ن و هه‌موو خوێنده‌وار و نهخوێندهوارێكیشمان به باشی لێیان تێده‌گا بۆ وێنه پیره پیاوه نه‌خوێنده‌واره‌كانی كورد به دڵنیاییه‌وه له وشه‌ی “بزۆز” باشتر تێده‌گه‌ن هه‌تا “شلۆق” و له “ئازایه‌تی و بوێری و نه‌ترسی” باشتر تێده‌گه‌ن هه‌تا “شه‌هامه‌ت.
بۆ ئاگاداریی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه ته‌نیا 16 لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و وه‌رگێڕانه‌یه و ئه‌ویش ته‌نیا له‌و ڕسته‌و وشانه وردبوومه‌ته‌وه كه ناكوردین و فڕیان به‌سه‌ر كوردییه‌وه نیه ئه‌گینا ئه‌گه‌ر به وردی له باری داڕشتنه‌وه‌ی و وه‌فاداربوون به ده‌قه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بخوێندرێته‌وه هه‌ر ئه‌و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه هێنده‌ی ده‌قی كتێبه‌كه قسه هه‌ڵده‌كرێ. بۆیه‌ش ئه‌وی دیكه‌ی به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌سپێرم كه دڵنیام هه‌مووتان له من شاره‌زاترن. به‌و هیوایه‌ی مامۆستا كه‌ریم ده‌شتیش به دڵاواییه‌وه ئه‌وانه‌م لێوه‌رگرێ و پێی وانه‌بێ خودای نه‌كرده ناخۆشم ده‌وێ. ئه‌وه‌ی من كردوومه پێموایه بۆ خزمه‌ت به زمان و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كه‌م كردوومه و هیوادارم قه‌ڵه‌مه‌كان به‌رپرسیارانه‌تر ئاوه‌ڕ له زمان و ئه‌ده‌به‌كه‌مان بده‌نه‌وه.