
نووسینی: عه‌تا ریازی
پێشوتار:
ئاولووس ژێلیووس له ناو كتێبه‌كه‌ی خۆ‌یا به نێوی ،،شه‌وانی ئاتیك،، ده‌نووسێ كه ئێئۆراست شاگردی ئه‌ره‌ستوو وتوویه كه :كه‌و دوو دڵی هه‌یه.
كه‌و باڵندهیكه كه كۆچه‌ر نییه.له ئۆروپا، ئاسیا و ئیفریقا وجوودی هه‌یه له سه‌ده‌ی نۆزدههۆمهوه براوه‌ته ئیمریكای باكووریچ.
ئه‌م باڵنده له ناو فره‌یك له نهتهوهكانا جێگایكی پیرۆزی هه‌یه و ئهفسانهگهرێكیان پێهوهوتووه. یه‌كێك له‌م ئهفسانهگهره كه له جیهانابه ناوبانگه ئه‌فسانه‌ی دێدالی یونانییه.
دێدال پیاوێكی زۆر زانا‌و هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره بوو. خه‌ڵكی ده‌یانه‌وت كه ئه‌و هه‌مووه ئاوهزیه، یان له ئاباوئه‌ژدادی به ئێرس وه‌رگرتووه یان له دایكی پێ گه‌یشتووه.
دێدال برازاگێكی ئه‌بێ به نێوی كه‌و. كاتێ كه كه‌و ئه‌گه‌یته ته‌مه‌نی به مه‌دره‌سه ڕوێشتن، بۆ شاگردی ئه‌یباته لای خۆی. كهویچ زۆر زیره‌ك ئه‌بێ. ته‌نانه‌ت له مامۆی خۆیچی زیره‌كتر ئه‌بێ. كه‌و ئه‌ونده زانا ئه‌بێ كه هه‌ر له منداڵیا ههڕهو پهركاڵ دائه‌هێنێ.
دێدال، له بهخێڵیا ڕۆژێ ده‌ستی كه‌و ئه‌گرێت و ده‌یه‌وێت كه له بان یه‌كێك له به‌رزترین بورجه‌كانی ئاتێن به نێوی بورجی پالاس بیخاته‌خواره‌وه.
خاتووخودای ئاتێن له نییه‌تی پیسی دێدال ئاگادار ئه‌بێت. به‌ر له‌وه‌ی كه دێدال ده‌ست بنێته برازاكه‌ی خۆیه‌وه، خاتوخودای ئاتێن كه‌و ده‌كاته باڵندهیك و دهفڕێتهوهو خۆی له مه‌رگ ڕزگار ده‌كات.
له كوردستانا كهویچ جێگایكی پیرۆزی له ناو خه‌ڵكا هه‌یه. جێگایكی گه‌وره‌ی له ناو فولكلور و گۆرانی و هه‌ڵبه‌ستا هه‌یه. ههوایكی گۆرانی هه‌یه به نێوی كه‌و یار.
باڵندهیكی ئه‌فسانه‌یی هه‌یه به نێوی كه‌ومار.
نێوی سێ مانگ له مانگه‌كانی هه‌ورامی له ژیانی كه‌و وهرگراون. ئه‌م سێ مانگه بریتین له: پاژهرهژ(گوڵان)، چیلكر(جۆزه‌ردان)، ئاوه‌وه‌ره(خه‌رمانان)
پاژهرهژ:گیایكه كه له بههاراله هه‌ورامانا سه‌وز ده‌بێ و خوراكی سه‌ره‌كی كهوهكانه.
ئاوه‌وه‌ره:ئاماده‌بوونی به كۆمه‌ڵی كه‌وه‌كان له سه‌ر كانیاوا.
چیلكر: هێلكهكردنی كه‌و.
جێگای كه‌و له ناو چاندی كوردا ئه‌ونده گه‌وره‌یه كه
شێركۆكرمانج ده‌یه‌وت كه سێ چت سیمبۆڵی كوردن: كه‌و و خنجه‌ر و داربه‌ڕوو.
ژۆگرافیای ژیانی كه‌و:
١٤ جۆر كه‌و هه‌یه. كه‌وه‌كان له ناو كێوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ڕۆژهه‌ڵاتی یوونان، باشووری بولغارستان، ئاسیای بووچك هه‌تا منچووری له چینادهژین.
له ساڵی ١٨٩٣دا ئۆروپاییه‌كان كهویان بردووه‌ته ئیمریكای باكوور پاشان به ئادهكانی هاوایی و نیوزلاند.
ژینگه‌ی كه‌و:
كه‌وه‌كان له ناو كێ‌و ودهشتهكانو ته‌نانه‌ت له بیاوانهكانیچا ده‌ژین.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕوواڵه‌تی كه‌و:
كێشه‌ی به‌ق(كه‌وی نێر) ٥١٠تا٨٠٠گرهمه و كه‌و ٤٥٠تا ٦٨٠ گره‌مه.
په‌ڕه‌كانی به‌ق وكه‌و له یه‌ك ده‌كه‌ن.
ڕه‌نگی په‌ڕه‌كانی بان پشتی كه‌و قاوهییكی ئاماڵ بۆره. له بان سكیه‌وه په‌ڕه‌كانی قیچكن واته زه‌ردێكی ئاچۆخن(ڕۆشن).
خه‌تێكی ڕه‌ش له بان توێڵیهوه ده‌ست پێ ده‌كا ، له چاوه‌كان و گه‌رده‌نی ڕه‌د ده‌بێ وله بان سینه‌یه‌وه به‌رانبه‌ر به قڕگی ده‌گه‌ینه‌وه به یه‌ك.ئه‌م خه‌ته سه‌رو سینه‌ی بۆری كه‌و له ره‌نگی سپی گه‌رووی جییا ده‌كاته‌وه.
لای سه‌ڵتی كه‌و تێكه‌ڵێكه له ڕه‌نگی ڕه‌ش و بهڕوویكی ئاماڵ سپی. ڕه‌نگی په‌ڕه‌كانی نووك باڵه‌كانی بهڕوویین.
ده‌نووك،لێواره‌ی پلكهكان، لاق و پاكانی كه‌و چێره‌یی یان سوورێكی تۆخن(پڕڕه‌نگ).
نێرومههكانیان چقیان هه‌یه.
باڕهكهوهكان ڕه‌نگیان قاوهییو بۆره. كاتێ كه باڵخ ده‌بن ڕه‌نگیان به گوێره‌ی سروشتێك كه تێدان ده‌گۆڕدرێ.
كهوگهری ناوچه‌گه‌ری وشك فره‌تر بۆرێكی ئاماڵ سپین
خستنه‌وه‌ن:
كه‌وه‌كان ساڵێ جارێ جووجه‌ڵه ده‌خه‌نه‌وه.
وه رزی كڕ:
له خاكه‌لێوه‌وه ده‌ستی پێ ده‌كا هه‌تا خه‌رمانان(له ناوچه‌گه‌ری كوێستانیا) درێژه‌ی هه‌یه.
هژماری هیلكهكان:٧تا ٢١دانه.
ماوه‌ی كڕ كردن: ٢٤ ڕۆژه
بهقهكان ته‌نیا یه‌ك هاوسه‌ریان هه‌یه. له وه‌رزی گۆهێرا بهقهكان به لار كردنی ملی خۆیان و به گه‌شاندنه‌وه‌ی باڵه‌كانیان مه‌یلی خۆیان به مێێك نیشان ده‌ده‌ن.
كه‌وه‌كان له ده‌مه‌و دووایی مانگی ڕهشهمێا جووت ده‌كه‌ون.
ڕه‌نگه كه كه‌وه‌كان زانستی پێشبینی ههواشناسیان هه‌بێ. چوونكوو ساڵگهرێ كه بزانن وشكساڵییه، جووجه‌ڵه‌ی كه‌م ده‌خه‌نه‌وه، ده‌زانن ئه‌گه‌ر فره بن له برسییهتیا ده‌مرن. ساڵگهرێ كه باران فراوان بێت جووجه‌ڵه‌ی زۆر ده‌خه‌نه‌وه!!!
بهقهكان كه‌وه‌كان و جووجهڵهكانیان ده‌پارێزن .
كه‌وه‌كان هێلانه‌كانی خۆیان به پووش له بان زه‌وینه‌وه له ناو شهخهڵهكانا دروست ده‌كه‌ن. كهوباڕهكان دووای چه‌ند حه‌فته باڵه‌وازه ده‌بن. ١٢ حه‌فته ده‌خاینێت كه باڵخ بن.
بهقهكان تا گه‌وره بوونی كهوباڕهكان له گه‌ڵ مێهكانا ده‌مێننه‌وه.
ڕه‌فتار:
كه‌وه‌كان كۆچه‌ر نین، به‌یانیان و نیوهرۆژان چینه ده‌كه‌ن. به شه‌وانا له قهبووهكانی(حه‌شارگه) خۆیاندا ده‌نون. فرهترقنه قن(شێوه‌ی ڕێگاڕوێشتنی كهوو كۆتر) ده‌چنه ڕێگه‌وه ته‌نیا له كاتی مه‌ترسیدا باڵ ده‌گرنه‌وه.
كه‌وه‌كان به كۆمه‌ڵ ده‌ژین. له ناو كۆمهڵیانا هه‌موو جۆر كه‌وێك هه‌یه گه‌وره‌و بووچك، نێر‌و مێ.
ئه‌م باڵندهگهره به كۆمه‌ڵ ده‌چنه سه‌ر كانی بۆ ئاوخواردن. له زستانانا كۆمهڵگهرێكی گه‌وره‌تر پێك دێنن.
به شه‌وا له ناو شه‌خه‌ڵ وكووڤ و كوناگهری ده‌شت وكێوهكانا ده‌ژین .پاڕاستنی كۆمه‌ڵ وا به ئه‌ستۆی بهقهكان.
په‌یوه‌ندی:
كه‌وه‌كان بۆ په‌یوه‌ندی له ده‌نگی خۆیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
به ده‌نگی كه‌و ده‌ڵین قاقبۆ، به خوێندنی كه‌و ده‌ڵین قاقبین.
كه‌وه‌كان سێ جۆر قاقبۆیان هه‌یه. قاقبۆی هۆشیاری، قاقبۆی شه‌ڕ،قاقبۆی جفتكردن.
بهقاقبۆی هۆشیاری ده‌ڵین قاسپه.
خوارده‌مه‌نی:
له هه‌ورامانا گیایك هه‌یه به نێوی پاژهره كه كه‌وه‌كان زۆر حه‌زی لێ ده‌كه‌ن.جگه له پاژهره بلچیچیان خۆش ده‌وێ. ئه‌گه‌ر بلچ و پاژهرهیان گیرنهكهوێت ده‌خڵ ودانی دیكه و مێش ومێشۆڵهیج ده‌خۆن.
ڕاوی كه‌و:
له كوردستانا به شێوه‌گه‌ری جۆراوجۆر به پێ وه‌رزه‌كان كه‌و ڕاو ده‌كرێ، كه بریتین له:
١-شه‌ڕه به‌ق:
ڕاوچی داوێك ئه‌نێته‌وه. له پاڵ داوهكهیا بهقێك به په‌تێ ئهوهسێتهوه دارێكه‌وه . بهقهكه ده‌ست ده‌كاته خوێندن. بهقهكانی دیكه چۆن ده‌نگی ناناسن دێن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری و ده‌كه‌ونه ناو داوی ڕاوچی.
٢-ڕاوی كه‌و بهكهو:
ئه‌م ڕاوه زۆرتر له وه‌رزی بههارادهكرێ. ڕاوكه‌ر دوو كه‌وی نێرومێ له جێگایكهوه داده‌نێ و خۆی له ڕهبهتا داده‌گرێ. كه‌وه‌كان ده‌ست ده‌كه‌نه خوێندن. كه‌وانی دیكه دێن و ده‌وریان لێ ده‌ده‌ن. ڕاوچی كه‌وه‌كان به ساچمه تفه‌نگ ده‌كوژن.
٣-ڕاوی سه‌ركانی یان ڕاوهبار:
ئه‌م ڕاوه له پاییزا ده‌كرێ. كاتێ كه كه‌وه‌كان به كۆمه‌ڵ دێنه سه‌ر كانی بۆ ئاوخواردن، ڕاوچی له ڕهبهتا خۆی داده‌گرێ و راویان ده‌كا.
٤-كۆتهڕاو:
ئه‌م ڕاوه له كاتی باران بارینا له پاییزا ده‌كرێ.
ڕاوچییه‌كان كهوهنێرومێهكانی خۆیان دننهناو قهفهسێكو ده‌یانبه‌نه بان تهپۆڵهكان. كه‌وه‌كان كه دێن ده‌وریان لێ بده‌ن ده‌كه‌ونه ناو داوی ڕاوچییه‌كان.
٥-چنگه ڕاو:
ڕاوێكه كه له ده‌ستپێكی به‌فر بارینا ڕاوچییه‌كان به كۆمه‌ڵ ده‌یكه‌ن. كاتێ كه به‌فر ده‌ست ده‌كاته بارین ڕاوچییه‌كان دا‌و بۆ كه‌وه‌كان داده‌نن. كه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌غڵ ودان له هێلانه دێنه‌ده‌ره‌وه ده‌كه‌ونه ناو داوه‌كان.
له‌م ڕاوه تاكتیكێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه ڕاوچییه‌كان كه‌وه‌كان ئه‌ونده دهفڕنن كه ماندوو بن تاله ماندووییا بكهوهن، ئه‌وسا ده‌یانگرن.
٦-ڕاوهڕهپه:
ڕاوچی په‌تێك ده‌وه‌سێته‌وه پێ كهوێكی مێ . كه‌وه نێر كه نیزیكی ده‌بێته‌وه ده‌كه‌وێته ناو داوی ڕاوچییه‌كه.
٧-ته‌پكه ڕاو:
ڕاوچی چاڵێ ده‌كه‌نێ. له بان چاڵه‌كه‌وه درگاێك داده‌نێ. كه‌وه‌كه كه ده‌چێته بانی، درگاكه دهكرگێتهوهو ده‌كه‌وێته ناو چاڵه‌كه و درگاكه دهوهسگێتهوه.
٨-شه‌وه ڕاو:
ڕاوچی شه‌و به چاقووهوه ده‌ڕوێته ده‌ره‌وه . كاتێ كه چراكه ده‌خاته ناو چاوی كه‌و . كه‌وه‌كه جووڵه‌ی لێ دهبڕگێت و ڕاوچی ده‌یگرێ
سه‌رچاوه: ویكیپێدیا، هێندێ وتار له سه‌ر ئنتێرنت