قوڕ بە سەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە

0
3564

ئاخرین ماڵى ژیانم كونجی به‌ندیخانیه‌..
ئه‌م كه‌لەپچه‌ مه‌رهه‌مى زامى دڵی دێوانه‌یه‌
زۆر ده‌مێكه‌ چاوه‌روانى زڕزڕه‌ى زنجیر ئه‌كه‌م
سه‌یرى ئه‌م زنجیره‌ كه‌ وه‌ك زێوه‌رى شاهانه‌یه‌
بووكى ئازادیم ئەوێ خوێنم خه‌نه‌س بۆ ده‌ست و پێی
حه‌لقه‌ حه‌لقه‌ى پێوه‌نم بۆ پڵپڵه‌و له‌رزانه‌یه‌
گه‌رچى دوژمن وا ئه‌زانیت من به‌ دیلى لاڵ ئه‌بم
باش بزانێ كونجی زیندام قوتابیخانه‌یه‌
گرتن و لێ دان و کوشتن عاملی ئازادیە
تۆپ و شەستیر و کەلەپچە، لام وەکوو ئەفسانەیە

بیرى ئازادیم له‌ زیندان فراوانتر ئه‌بێت
قورَبه‌سر ئه‌و دوژمنه‌ى هیواى به‌ به‌ندیخانه‌یه‌
چاوه‌روانى شۆرشێكم عالمێ رزگار بكا
میلله‌تم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كرده‌وه‌ى شێرانه‌یه‌
چه‌كى شۆرشگیرى من نووسین و بیرو باوه‌ڕه‌
راپه‌رینه‌ هه‌ڵمه‌ته‌ پڕ نه‌عره‌ته‌ى كوردانه‌یه‌
گه‌ر به‌ ئازادى نه‌ژیم مردن خه‌ڵاته‌ بۆ له‌شم
نۆكه‌رى و سه‌ر دانه‌وه‌اندن كارى نا مه‌ردانه‌یه‌
قانعم ئه‌مرۆ له‌ زیندانا به‌ ئازادى ئه‌ژیم
سه‌د هه‌زار له عنه‌ت له‌وه‌ى نۆكه‌رى بێگانه‌یه
قانع

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەید فەرهاد حەیدەری ، لە پيوەندی بە تێکهەڵچوونی پ ک ک و دێموکرات
بابەتی دواترئازادی بۆ رۆژنامەنووسانی کورد