قه‌یرانی كڕۆنا و تووشببونی ١.٥ملوێن كه‌س له‌ جیهان و بێ ئۆقره‌یی تڕامپ

0
801

ڕۆژی كورد :
بڵاوبوونه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی نوێی كڕۆنا له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهاندا هه‌روا به‌رده‌وامه‌، به‌ پێی دوایین ئاماره‌كان نزیكه‌ی ١.٥ملوێن كه‌س له‌ هه‌موو جیهاندا تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بوون. دۆناڵد تڕامپ، سه‌رۆك كۆماری ئامریكا سه‌ره‌ڕای به‌ربڵاوی تووشبوون به‌ كڕۆنا به‌وپه‌ڕی بێ ئۆقره‌یی چاوه‌ڕوانی كۆتایی قه‌یرانه‌كانه‌.

ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئاڵمان سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پینجشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ۹ی نیسان به‌ ئاماژه‌ به‌ نوێترین ئاماره‌كانی زانكۆی جانز هاپكینزی ئامریكایی له‌ ڕاپۆرتێكی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ژماری گشتیی تووشبووان به‌ په‌تای كڕۆنا له‌ هه‌موو جیهاندا گه‌یشتووه‌ته‌ ١.٥ ملوێن كه‌س و هاوكات تا ئیستا ٨٨ هه‌زار كه‌س به‌ هۆی تووشبوون به‌م په‌تایه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا گیانی خۆیان له‌ ده‌ستداوه.
زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی نوێی كڕۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا ده‌ست نیشانكراوه‌ و هه‌ژماری گشتیی تووشبووان له‌م وڵاته‌دا تا ئێستا زیاتر له‌ ٤٣٢ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی زانكۆی جانز هاپكینز تا دوایین كاژێره‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ كاتی ئامریكا زیاتر له‌ ١٤٨٠٠ كه‌س به‌ هۆی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كوڤیید – ١٩ گیانی خۆیان له‌ ده‌ستداوه‌.
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا كه‌ له‌ ئێستادا ٣٣٠ ملوێن دانیشتووی هه‌یه‌ بووه‌ته‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كڕۆنا له‌ جیهاندا و هاوكات زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبووانی به‌م ڤایرۆسه‌ به‌ خۆوه‌ بینیوه‌. دۆناڵد تڕامپ، سه‌رۆك كۆماری ئامریكا به‌ پێچه‌وانه‌ی بێ مه‌ترسی باسكردنی ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ ئێستادا باسی شه‌ڕ و تێكهه‌لچوون له‌ گه‌ڵ دوژمنیكی نادیار ده‌كات و زۆر به‌ بێ ئۆقره‌یی چاوه‌ڕوانی كۆتایی پێهاتنی قه‌یرانه‌كانه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودیاریكردنی مسته‌فا كازمی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقی فێدراڵ
بابەتی دواترئه‌گه‌ری ئێعدام و له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌قز

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.