فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران: ئێرانیش دەبێ وەک ڕووسیە پشکی خۆی لە سووریە  وەدەست بێنێ

0
861

پاسداڕ ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری سەربازیی عەلی خامنەیی و فەرماندەی پێشووی سپای تیرۆریستیی پاسداران لەمەڕ شیکاریی دۆخی ناوچەکەدا وتی کە ئێران و ڕووسیە لە سووریە  براوەن.

ڕۆژی کورد: ڕەحیم سەفەوی، ڕۆژی  شەمە ۲۸ی ڕێبەندان بەرانبەر بە ۱۷ ی فێوریە، لە دانیشتێکدا لە ژێر ناوی “لێکدانەوەی قەیرانی سووریە، دوایەمین ئاڵوگۆڕیەکانی مەیدانی و ڕامیاری” کە لە ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە لەمەڕ داهاتووی جیهانی ئیسلامدا، گوتی: مۆسۆکۆ بەشی خۆی لە قاڵبی ڕێکەوتنێکی ٤۹ ساڵەدا لە سووریە وەدەست هێناوە و ئێرانیش دەتوانێ لەگەڵ دەمیشق ڕێکەوتنی درێژخایەن پێکبێنێ، سەرەڕای ئەوەی کە ئێران ئێستاکەش لە کانگای فوسفۆتی سووریە  قازانج بەدەست دێنێ”.

ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی خامنەیی لەمەڕ قەیرانی سووریە گوتی، ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا لە قۆناغی “پێوانی ژئۆپۆلۆتیکی” دایە و لە داهاتوویەکی نزیکدا چین و هیند لە پاکستان و تەنانەت ئەفغانستان و ئێرانیشدا لەگەڵ ئەمریکا پێشبڕکێی دەکەن.

ڕاوێژکاری سەربازیی خامنەیی لە درێژەدا گوتی، ئێران دەبێ تێچوویەک لکە ە سووریەدا کردوویەتی، بە شێوەیەک بیگەڕێنێتەوە.

سەفەوی کە ئێران و ڕووسیە بە براوەی قەیران و شانۆی سووریە  دەزانێ  لە بەشێک لە وتەکانیدا گوتی: “ڕووسەکان گرێبەستی ٤۹ ساڵەیان لەگەڵ سووریە  پێک هێنا، بنکەی نیزامییان گرت و هەم تازیاریی ئابووری و ڕامیاریشیان بەدەست هێنا، بە ڕای من ئێرانیش دەتوانێ لەگەڵ دەوڵەتی سووریە  ڕێکەوتنی درێژخایێنی ڕامیاری و ئابووریی هەبێ و ئەو تێچووانەی کە کردوونی بگەڕێنێتەوە”.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران ئاماژەشی بەوە کرد کە  لە ئێستادا ئێران خەریکی قازانج وەرگرتن لە کانگاکانی فوسفۆتی سووریەیە و بەرهەمەکانی هەناردە دەکات.”

سەفەوی کە خۆی سەرۆکی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە لەمەڕ داهاتووی جیهانی ئیسلامیشە، سەبارەت بە نوێژەن کردنەوەی سووریە لە دوای شەڕ گوتی: “نوێژەن کردنەوەی سووریە  چەندەها ساڵ دەخایەنێ و پێویستی بە لانیکەم بە ۳۰۰ تا٤۰۰ ملیارد دۆلار هەیە،  لەوانەیە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی فوڕاتدا، واتا ئەو بەشەی کە ئەمریکاییەکانی تێدان و تورکەکانیش هاتوونە ئەو ناوچەیەی، دەوڵەتێکی خودموختاری کورد وەک ئەوەی کە دەیانویست لە ئێراقدا پێکی بێنن و شکستی خوارد، ساز بدرێ.

سەفەوی دابەشکاریی وڵاتانی سووریە  و ئێراقی وەک ئامانجەکانی ئەمریکا ئەژمار کرد و گوتی: “لاوزکردنی دەسەڵات و پێگەی ئێران لە ئێراق و سووریە  و پێشگری کردن لە جەمسەری ستراتتژیکیی ئێران، ئێراق، سووریە  و مەدیترانە لە پرۆسە گرینگەکانی ئەمریکایە.”

ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی بۆ کاروباری سەربازی هەروەها گوتیشی، “چوار دەوڵەتی ئێران، تورکیا، سووریە  و ئێراق دژبەری پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردین، کەواتە ” دەوڵەتی کوردی پێک نایە مەگەر ئەوەی کە کوردەکان دەستیان بە ئاوەکانی مەدیتەرانە ڕابگات”.

بە ڕای سەفەوی، هێرشی سەربازیی ئەودواییانەی تورکیا لە عەفرین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە “تورکیە دەیهەوێ ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژهەڵاتی فوڕاتدا دەوڵەتێکی خودموختاری کورد پێک بێت، ڕێگای بۆ مەدیترانە نەبێ”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.