Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران فەرماندەیەکی نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەڤەری ڕاپەڕین تیرۆر کرا

فەرماندەیەکی نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەڤەری ڕاپەڕین تیرۆر کرا

0
1716

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کوردشه‌وی ڕابردوو سێشه‌مه‌ له‌ سه‌ر چوارشه‌مه‌ ١٥ له‌ سه‌ر ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٦پێشمەرگە و فەرماندەی بە توانای حدک، قادر قادری، که‌ به‌ ماشێنی خۆی سه‌ردانی مێحوه‌ری بالیسان_چوارقوڕنه‌ی کردووە ، دره‌نگانی شه‌و دراوەتە به‌ر ده‌سڕێژ و ته‌رمه‌که‌ی که‌ زیاتر له‌ 20 گولله‌ی وێ كه‌وتووه‌، له‌ ده‌وروبه‌ری ماشێنه‌که‌ی له‌ نزیک گوندی “هه‌رته‌لێ”‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. ده‌رده‌که‌وێ که‌ ناوبراو له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماشێنه‌که‌ی ده‌سڕێژی لێ کراوه‌. ته‌رمه‌که‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیس بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه‌ ڕاگوێزراوه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌که‌ هه‌م له‌ لایه‌ن پۆلیس و هه‌م له‌ لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منیه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردوه‌.
لەو پێوەندییە دا حدک وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە لە ڕاگەیەندراوێک دا له‌سه‌ر تێرۆری قادر قادری نووسیویەتی:
به‌ سه‌رنجدان به ڕابردووی درێژی تێکۆشانی قادر قادری له‌ حیزبی دیموکراتی کوردستاندا و به‌ ئاگاداری له‌وه‌ که‌ ئه‌و کادره‌ ناسراوه‌ی حیزبی دیموکڕات کێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌بووه‌، هه‌ر وه‌ها به‌ وه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ش که‌ کۆماری ئیسلامی له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین پیلانی تیرۆریستیی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ دژی بنکه‌کان و تێکۆشه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌ بردوون، ئێمه‌ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به‌ ئه‌نجامده‌ری تێرۆری ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی حیزبمان ده‌زانین.

جێگای ئاماژەیە کە ماشێنی تیرۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە بە ئاشکرا لە کوردستانی باشوور ڕوو بە تێکۆشەرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستی پێکردۆتەوە و لە هەر دوو سنووری هەولێر و سلێمانی لەو ماوەیە دا هێرشی تیرۆریستی کراوەتە سەر تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات.
حەوتووی ڕابردووداش لە بنەسڵاوەی هەولێر بۆمبێکی لاستیکی کە بە ماشێنی سەلاح ڕەحمانی، کادری دێرین و ناسراوی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)وە لکێنرابوو لەبەردەم ماڵەکەیاندا تەقییەوەکە بەهۆیەوە سەباح کوڕی سەڵاح ڕەحمانی، شەهید بوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکورد چی لەمێژوو فێر بووە؟
بابەتی دواترسەرۆککۆماری پێشووی ئارژانتین بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دادگایی دەکرێ.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان