Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران فەرماندەیەکی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە سیستان و بەلووچستان کوژرا

فەرماندەیەکی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە سیستان و بەلووچستان کوژرا

0
1412

ڕۆژی کورد: “ڕوحوڵڵا عالی”، فەرماندە گوردانی تیپی ١١٠ی سپای سەلمان، شەوی دووشەممە  ٢١ی خاکەلێوە،ی ١٣٩٦ی هەتاوی لە نێوان ڕێگای زاهێدان بۆ خاش، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی خاکەلێوە گیانی لە دەست داوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیێنەکانی سەر بە ئێران بڵاو بۆتەوە: “ئەو فەرماندەیەی سپا لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و لە ئەنجامدا کوژراوە”.

هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران، بە بێ ئەوەی ئاماژەی بە ناوی لایەنێکی دیاریکراو کردبێت، کوژرانی ئەم فەرماندەیەی ڕێژیمیان خستووەتە ئەستۆی “تێرۆریستەکانی تەکفیری”.

سیستان و بەلووچستان، یەکێک لە هەژارترین پارێزگاکانی ئێران بەئەژمار دێت و لە دەیەی ٨٠ وە پاراستنی ئەمنییەتی ئەم ناوچەیە دراوەتە دەست هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، واتە ئەو هێزانەی کە خۆیان هۆکاری سەرەکیی تێکدانی ئەمنیەتی ئێران، ناوچە و جیهانن.
 سیستان و بەلووچستان لە سێ دەیەی ڕابردوودا، بە تەواوی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە میلیتاریزە کراوە و لە ساڵی ٩٤ی هەتاویشدا، ڕەشماڵەکانی ناوچەی “کورین” لە زاهێدان، لە لایەن هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە، بە ڕاکێت هێرشیان کرایە سەر.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک و هاوهەڵوێستیی دوژمنانی کورد
بابەتی دواتربه‌رپرسی گشتی ئاسایشی دوبەی: ئێستا کاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ـیە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان