فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی سینه‌ما/ به‌شی یه‌که‌م                          

0
1190
خاڵۆ کوردین

کۆکردنه‌وه‌ی: مەسعود جەواهێری

وه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌: خاڵۆ کوردین

فۆرمگه‌لی سینه‌مایی:

بۆ ئاشنابوونی سه‌ره‌تایی لهgeL‌ سینه‌ما پێویسته‌ سه‌ره‌تا فۆرمه‌ سینه‌ماییه‌کان بناسین.

به‌ یارمه‌تی ئه‌م رێچکه‌یه‌ ده‌توانین چاوه‌ڕوانیه‌کانمان له‌سه‌ر بناخه‌ی ئه‌و فۆرم گه‌له‌دا هه‌ڵبچنین.

 گشتی ترین دابه‌شکاری له‌ بواری سینه‌ما، دابه‌شکردنی به‌ دوو فۆرمی فیلمی دیکۆمنتاری و فیلمی چیرۆکییه‌‌. ئه‌م دابه‌شکاریی و مه‌یلی فیلمسازه‌ییه‌ به‌ لای سینه‌مای دیکۆمنتاری و چیرۆکی له‌ سه‌ره‌تایی چێ بوونی سینه‌مادا هه‌ر هه‌بووه‌.

کاتێ برایانی “لۆمیر” که‌ یه‌کێک بوون له‌ ئه‌وه‌ڵین داهێنه‌ری سینه‌ما له‌ فه‌ڕه‌نسا، کامێراکه‌یان له‌ وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر چاند و له‌ کاتی گه‌یشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ به‌ وێستگه‌ فیلمیان لێ گرت، یان له‌ کاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی کرێکاران له‌ فابریقه‌(کارخانه‌) فیلمیان هه‌ڵگرت، ئه‌وان نه‌یانزانی که‌ ئه‌وه‌ڵین فیلم گه‌لی دیکۆمنتاری سینه‌ما چێ ئه‌که‌ن. به‌م جۆره‌ برایانی “لومیر” ئه‌وه‌ڵین دیکۆمنتاری جیهانیان چێ کرد.

به‌ڵام له‌ چاو فیلمسازێک به‌ ناوی “ژرژ مه‌لیس” که‌ ئه‌ویش خه‌ڵکی فه‌ڕانسا بوو و ئیشه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی شانۆ و ته‌ڕده‌ستی بوو له‌ ناو هۆڵه‌کانی‌ پاریس، له‌ باتی فیلم هه‌ڵگرتن له‌ واقیعه‌کانی ڕۆژانه‌، خه‌یاڵی خۆی به‌ کار هێنا و ده‌ستی به‌ چێ کردنی فیلمه‌ چیرۆکییه‌کان کرد. له‌ ڕاستیدا “ژرژ مه‌لیس” به‌ باوکی سینه‌مای چیرۆکی ناسراوه‌. ئه‌و داهێنه‌ری زۆربه‌ی فێڵه‌ سینه‌ماییه‌کانییه‌کان بووه‌ و له‌ فیلمه‌کانیشیدا به‌کاری ئه‌هێناوه‌.

سه‌فه‌ر بۆ مانگ، سه‌فه‌ر گه‌لی گالیور و سیندرلا له‌ فیلمه‌ چیرۆکییه‌کانی “ژرژ مه‌لیس” به‌ ئه‌ژمار دێت.

که‌وابوو ئه‌یبینین هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڕوانگه‌ی فیلمسازه‌کان به‌ جیهان و واقیعیه‌ته‌کانی ده‌ورووبه‌ریان له‌گه‌ڵ یه‌کدی جیاوازی هه‌بووه‌.

دواتر به‌ گۆڕانکارییه‌کانی سینه‌ما، فیلمی دیکۆمینتاری تێگه‌یشتنێکی سه‌ربه‌خۆیی دۆزییه‌وه‌ و بوو به‌ یه‌کێ له‌ گرنگترین بێچم گه‌لی سینه‌مایی بۆ بینینه‌وه‌ی واقیعیه‌ت گه‌لی زانستی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و کلتووری.

تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی فیلمی دیکۆمنتاری (بەڵگەفیلم):

به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی فامێکی درووستمان له‌ ماناکانی فیلمی دیکۆمنتاری و جیاوازیی گه‌لی له‌گه‌ڵ فیلمی چیرۆکی هه‌بێ باشتره‌ گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بناسین.

گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فیلمی دیکۆمنتاری ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ واقیعدا ڕووبه‌ڕوویه‌. ئێستا ئه‌م ڕاستیه‌ پێده‌چێ له‌ دایک بوونی منداڵێک، پێکدادانی ترۆمبیلێک له‌ بازاڕ، کوژرانی سه‌ربازێک له‌ شه‌ڕ یان گۆڵ کردن له‌ گۆڵچییه‌ک بێت، هه‌موو ئه‌م ڕووداو گه‌له‌  ڕاستین و ده‌توانن بابه‌تی فیلمێکی دیکۆمنتاری بن به‌ڵام خاڵی گرنگ لێره‌دایه‌نکه‌ سینه‌ماکاری دیکۆمنتاری مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌م ڕاستییه‌دا بکا‌ و ده‌بێ به‌و جۆره‌ی ده‌یبینێ و له‌ دونیای ڕاستیدا ڕووئه‌ده‌ن تۆماری بکا. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ چووته‌ دونیای فیلمی چیرۆکی.

هه‌ر جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێکی فیلمساز له‌ واقیعێک که‌ له‌ پێش چاوی کامێراکه‌یه‌وه‌ ڕوو ئه‌دات، ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ فیلم به‌ڵگه‌کانی له‌ ده‌ست بدا و له‌ فۆرمی دیکۆمنتاری دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌.

گه‌ر چی شێوه‌ی تۆمار کردنی ئه‌و ڕاستیه‌ و لێکدانه‌وه‌ی فیلمسازه‌که‌ له‌و ڕاستیه‌، خۆی پرسیارێکی گرنگه‌ که‌ ده‌بێ جیا جیا لێی بڕوانرێ. چۆنکه‌ ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی فیلم‌ به‌گێڕانه‌وه‌ی فێلمسازێک له‌ ڕووداوه‌که‌ شرۆڤه‌ ئه‌کرێ. له‌م ڕوانگه‌وه‌یه‌ که‌ فیلمی دیکۆمنتاریش یه‌ک شێوه‌یه‌ی نیه‌ و پێوه‌ندی به‌ ڕوانگه‌ گه‌لی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی یا ئیدۆلۆژیکی هه‌ر فیلمساز، شیوه‌ت تایبه‌ت به‌ خۆی ئه‌دۆزیته‌وه‌.به‌و واتایه‌ که‌ ئه‌گه‌ر بۆ نموونه‌ دوو فیلمساز هاوکات له‌ ڕووداوێک بۆ نموونه‌ پێکدادانی ترۆمبیلێک فیلم هه‌ڵگرن دیسان فیلمه‌کانیان لێکچوونیان نابێ چوونکه‌ هه‌ر کام له‌ قوژبنێکی جیاوازه‌وه‌ و به‌ نیگایه‌کی جیاوازه‌وه‌ سه‌یری ئه‌وه‌ پێکدادانه‌یان کردووه‌ و که‌وابوو ئاکامی ئیشه‌که‌یان جیاوازی ده‌بێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبن سەلمان جێگری پاشای عەڕەبستان: ئێران نەیاری هاوبەشی عەرەبستان و ئیسڕائیلە
بابەتی دواتریانەی داڵ-کورد، بە ئەنجامی “سێ بە هیچ” لە یانەی ئوستەرشەند ـی بردەوە.

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.