کۆکردنه‌وه‌ی: مه‌سعود جه‌واهێری
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: خاڵؤ کوردین
له‌مڕۆژانه‌دا فیلم گه‌لی دیکۆمینتاری شێوه گه‌ل و جۆری جیاوازی هه‌یه و نه ته‌نیا پێخۆرێکی باشه بۆ ڕاگه‌یاندنه هه‌واڵیه‌کان و تۆره‌کانی ماهواره‌یی به ئه‌ژمار دێن، به‌ڵکوو ئه‌وه‌نده گرنگی هه‌یه که دێته په‌رده‌ی سینه‌ماکان و فرۆشێکی له ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌بێ.
نموونه‌کانی فیلم گه‌لێکن که دیکۆمینتارسازێک به ناوی “مایکل موور” له‌م ساڵانه‌یی دواییدا چێی کردوون بۆ وێنه فیلم “بوولینگ بۆ کلمباین” و “فارنهایت911”.
هه‌ندێک فیلم گه‌لی دیکۆمینتاری به بۆنه‌ی ڕاستی بوونی دیمه‌نه‌کانی له فیلمه چیرۆکییه پڕ بینه‌ره‌کان پێچوونی زۆرتره.
ئامانجی فیلم گه‌لی دیکۆمنتاری به پێچه‌وانه‌ی فیلم گه‌لی چیرۆکی بۆ خجڵ کردنی بینه‌ر نیه به‌ڵکوو ئه‌رکی ئه‌وان له ڕاستیدا گه‌یاندنی هه‌واڵه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و ناساندنی به‌رده‌نگه‌کانیان به بابه‌تێکه که زانیارییه‌کی که‌میان له‌و باره‌وه هه‌یه.
دیکۆمینتارییهکان جۆری زۆری هه‌یه به‌ڵام گرنگترین شێوه گه‌لی دیکۆمینتاری بریتین له :
دیکۆمینتاری هه‌واڵی، دیکۆمینتاری زانستی، دیکۆمینتاری سیاسی، دیکۆمینتاری کۆمه‌ڵایه‌تی، دیکۆمینتاری جه‌نگی، دیکۆمینتاری وه‌رزشی، دیکۆمینتاری بیۆگرافیکاڵ.
فێربوونی سه‌ره‌تایی سینه‌ما
بەڵگەفیلمی هه‌واڵی:
دیکۆمینتاری هه‌واڵی کۆنترین، کلاسیکترین و به‌رده‌وامترین جۆری فیلم گه‌لی دیکۆمینتارین که زۆرجار بۆ به‌شه‌کانی هه‌واڵی تیوییهکان چێ ده‌کرێ. له‌مجۆره دیکۆمینتاری گه‌له‌دا فیلمساز به یارمه‌تی ده‌نگی بێژه‌رێک که دێته پێش کامێرا، ڕووداوێک یان کۆمه‌ڵێک له ڕووداوه هه‌واڵییه‌کان ئه‌گێڕێته‌وه. دیکۆمینتارییه هه‌واڵییه‌کان هه‌ندێجار له شوێنی ڕوودانی کاره‌سات چێ ئه‌کرێ و به ڕاپۆرتی ڕاسته‌وخۆ و گه‌رماوگه‌رم له‌و کاره‌ساته دێته ئه‌ژمار.کێشه‌ی ئه‌مجۆره دیکۆمینتاری گه‌له ئه‌وه‌یه بڕواری ته‌واو بوونیان هه‌یه و بۆ کاتێکی دیاری کراوه و به که‌م بایه‌خ بوونی ئه‌و ڕووداو گه‌له گرنگییان نامێنێ گه‌رچی بایه‌خی ئارشیویی و بهڵگهییهکانیان بۆ هه‌موو کات ئه‌مێنێته‌وه و ده‌توانێ له تاوتوێ وهه‌ڵسه‌نگاندنه هه‌واڵییه‌کاندا به که‌ڵک بێت.
یه‌کێک له باشترین نموونه‌ی ئه‌مجۆره فیلمه دیکۆمینتاری گه‌له، دیکۆمینتاری گه‌لێکن که ڕاپۆرت گه‌لی وه‌کوو “جان سیمپسۆن” یان ” رگی عمر” بۆ ته‌فیزیۆنی بی بی سی چێ ده‌کرێ.
فێربوونی سه‌ره‌تایی سینه‌ما
بەڵگەفیلمی زانستی- فێرکاری:
بەڵگەفیلمی زانستی که له ناوهکهیەوە دیاره، بابه‌ته‌کانی به پرسی زانستیه‌وه گرێدراوه.
له‌مجۆره دیکۆمینتاری گه‌له‌دا له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا دوایی لێکۆڵینه‌وه‌ی قوڵ و هه‌مه‌لایه‌نه له پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیارده‌کان یان دۆزینه‌وه زانستییه‌کان چێ ده‌کرێ، فیلمساز به یارمه‌تی ڕاوێژکار گه‌لی زانستی که به گشتی هه‌یانه، تێده‌کۆشێ به‌رده‌نگه‌کانی خۆی به ده‌سکه‌وته زانستییه نوێیه‌کان ئاشنا بکات. زاناکان، پزیشکه‌کان، داهێنه‌ره‌کان، لێکۆڵه‌وه‌ره زانستیه‌کان و مامۆستای ڕشته گه‌لی زانستی زانکۆکان، هه‌ندێکجار به ناوی کارناس بانگهێشت ئه‌کرێن و بیروڕای خۆیان له به‌رانبه‌ر کامێرای سینه‌مادا باس ده‌که‌ن.
دیکۆمینتارییه زانستییه‌کان، نه ته‌نیا پێخۆرێکی باشن بۆ ته‌له‌فیزیۆنه‌کان بهڵکووکاراییهکی زۆری له سه‌نته‌ره‌کان و دامووده‌زگا زانستییه‌کاندا هه‌یه.
دیکۆمینتاری فێرکاری له راستیدا لقێکه له دیکۆمینتارییهکانی زانستی که به شێوه‌ی دیاری کراو بۆ ئامانجه فێرکارییه‌کان چێ ده‌کرێ و به‌رده‌نگی تایبه‌ت و دیاری کراوی هه‌یه.
به گشتی ناونده فێرکاریی و بازرگانیه‌کان وه‌کوو زانکۆکان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، دامووده‌زگا گه‌لی تایبه‌تی و کۆمپانیا گه‌لێک که ده‌یانهه‌وه‌ێ به‌رهه‌مه تازه‌کانیان له‌گه‌ڵ شێوه‌ی به‌کارهێنانیان ده‌نێرنه خزمه‌ت به‌رده‌نگه‌کانیان، ڕاسپارده‌ی ئه‌مجۆره دیکۆمینتاری گه‌له به ئه‌ژمار دێن.
دیکۆمینتاری گه‌لێک له پێوه‌ندی له گه‌ڵ فێر بوونی زمانی ئینگلیزی، فه‌ڕانسه‌وی، ئاڵمانی، عه‌ره‌بی یان زمانه‌کانیتر، دیکۆمینتاری له باره‌ی ئاوازدانه‌ری، خه‌تاتی، نیگارکێشان، په‌یکه‌ر سازی، سه‌ما و هونه‌ره‌کانی تر، له‌م دابه‌شکارییه‌دا جێگایان ده‌بێته‌وه.
بەڵگەفیلمی سیاسی:
بەڵگەفیلمی سیاسی جۆرێکی گرنگه له فیلمه دیکۆمینتارییهکان که له‌وێدا فیلمساز به ئامانجێکی دیاریکراو پرسێکی سیاسیی به‌رچاوی کۆمه‌ڵگا ئه‌ورووژێنێ و له ڕوانگه‌ی خۆی یان که‌سانیتر که به گشتی که‌سایه‌تی گه‌لی سیاسی یان خاوه‌نڕایانی سیاسین تاوتوێ ده‌کات.
دیکۆمینتاری سیاسی ڕه‌نگه له بواری بابه‌تێکی سیاسی مێژووی و له ڕابردوودا وه‌کوو کوودهتایی 28ی گه‌لاوێژ یان به بارمته گرتنی کارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی ئامریکا له تاران( وه‌کوو فیلمی دیکۆمینتاری 444 ڕۆژ) بێت یان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بابه‌تێکی هه‌ستیار و گرنگ وه‌کوو ڕۆژی موسڵمان له کۆمه‌ڵگای بریتانیا یان شه‌ڕ له‌سه‌ر دیموکراسی له ده‌رهێنانی (جان پیچلر).
له‌مجۆره دیکۆمینتاریی گه‌له‌دا فیلمساز که خۆی خاوه‌نی هه‌ڵوێستێکی سیاسییه، هه‌رچه‌نێ هه‌وڵیش بدا له بابه‌تی باسه‌که دوور بگرێ و ڕوانگه‌ی سیاسی خۆی به شێوه‌ی ڕاسته‌خۆ تێکه‌ڵ نه‌کا که‌چی به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به جۆری چنینی وینه‌کان له په‌نای یه‌کتردا یان به هه‌ڵبژاردنی که‌سه‌کان بۆوتووێژ و شرۆڤه‌ی سیاسی و سه‌ردێڕێک که له‌سه‌ر فیلمه‌که‌وه ئهخێنرێتهوه، خۆی ڕوانگه‌یه‌کی سیاسیی تایبه‌تی پیشانداوه. به‌ڵام ئه‌وه بهردهنگهکانن که ڕوانگه‌ی نیهاییهکه وه‌ربگرن یان له کۆتاییدا بڕیار و هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاوازیان هه‌بێ.
دیکۆمینتاری شاعیرانه
دیکۆمینتاری شاعیرانه یه‌کێک له تایبه‌تیترین جۆری فیلمی دیکۆمینتارییه که له لایه‌ن شوێنێکی تایبه‌ته‌وه ئه‌سپارده ناکرێ و ئه‌گه‌ریش ئه‌سپارده بکرێ فیلمساز ئه‌وه‌نده ئازادی کارکردنی هه‌یه که به زه‌وق و له گۆشه نیگای خۆیه‌وه چێی بکات و له ئاکامدا به شێوه‌یه‌ک چێی بکا که نه‌ته‌نیا به ویستی ڕاسپێر(سفارش کننده) بێ به‌ڵکوو ڕوانگه و نیگای شاعیرانهکهیشی تێهه‌ڵکیش بکا. نموونه‌ی دیاری ئه‌مجۆره دیکۆمینتارییه، فیلمگه‌لێکن که ئیبراهیم گوڵستان فیلمسازی دیاری ئێرانی و له پێشه‌نگانی سینه‌مایی دیکۆمینتاری جیدی و ڕاستی له ئێران بۆ کۆمپانیای نه‌وتی له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی سی و چلی هه‌تاوی چێیانی کردووه که له چاو ئه‌وه‌ی دیکۆمینتاری گه‌لی پیشه‌سازین، به‌ڵام چۆنیه‌تییه‌کی زۆر شاعیرانه‌ی هه‌یه، فیلمگه‌لی دیکۆمینتاری( موج، مرجان. خارا و یک اتش) له‌م تاقمه‌ن.
نموونه‌یتری فیلمی دیکۆمینتاری (درخشان، خانه سیاه) له ده‌رهێنانی (فه‌رووغ فه‌روخزاد)ه که ستۆدیۆی گوڵستان و له ژێر چاوه‌دێری ئه‌ودا به‌رهه‌م هات.
له فیلمی دیکۆمینتاری شاعیرانه‌دا، فیلمساز به نیگایه‌کی شاعیرانه و به لێکدانه‌وه‌ی بابه‌تێک یان واقیعیه‌تی ده‌ورووبه‌ری له زه‌ینی خۆیدا ئهیپاڵێوێ. له‌م جۆره دیکۆمینتارییهدا نه ته‌نیا په‌یڤێکی شاعیرانه‌یه به‌ڵکوو جۆرێ وێنه‌هه‌ڵگرتن، ڕووناکی و له ڕیتمی سوارکردن (مونتاژ)ی وێنه‌کاندا به شێوه‌یه‌که که ژینگه‌یه‌کی شاعیرانه چێ ده‌کات و ئه‌م هه‌سته شاعیرانه ده‌گه‌یه‌نێته به‌رده‌نگه‌کانی.
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم لێرە کرتە بکە.