Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان فیلمە کوردییەکان، فستیڤاڵی فیلمی «IDFA»ـیان هەژاند

فیلمە کوردییەکان، فستیڤاڵی فیلمی «IDFA»ـیان هەژاند

0
1128

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەمساڵ بەرهەمی فیلمسازە کوردەکان، لە فستیڤاڵی «IDFA»بەڵگەفیلمی  ئامستێردام، درەوشانەوە و خەڵاتەکانیان بۆخۆیان مسۆگەر کرد.

مژاردی ئەو بەڵگەفیلمانە “شەڕی داعش” و ماڵ کاولییەکانی کوردەکان و هەروەها بەرخۆدانی قارەمانانەی کوردەکان لە هەمبەر ئەو دوژمنەی مرۆڤایەتی بوو.

فیلمی “شوێنێک بۆ خۆحەشاردان نیە” لە دەرهێنانی زەردەشت ئەحمەد، کە بەرهەمی هاوبەشی سوئێد و نۆروێژ بوو دوو خەڵاتی بردەوە و هەروەها فیلمی “ڕادیۆ کۆبانی”، لە دەرهێنانی ڕێبەر دۆسکی کە باس لە گەڕانەوەی خەڵکی کۆبانی بۆ ئەو شارە لەدوای شەڕ دەکات، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی هولەندـیان بۆخۆیان مسۆگەر کرد.

بەرهەمهێنەری هەر دوو بەڵگە فیلمەکەش، کوردن.

بەڵگەفیلمی “گەڕانەوە” لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی دەرهێنەری کورد، زەهاوی سەنگاوی، یەکێکی تر لەو فیلمانە بوو کە لەم فستڤاڵەدا نمایش کرا. ئەو فیلمە چیرۆکی کچە کوردێکە بە ناوی شیلان کە نیشتەجێی وڵاتی سوید و بە شێوەی خۆبەخش و بە مەبەستی یارمەتیدان بە کوردەکان دەگەڕێتەوە کوردستانی باشوور تا یارمەتیی کوردە ئێزیدیەکان بدات.

بەپێی هەواڵی بی بی سی فارسی، فیلمی “بەرد” تەنیا فیلمی ئێرانیی بەشدار لەو فستیڤاڵەی وڵاتی هولەند بوو کە ڕەحیم جەعفەری، دەرهێنەری ئەو فیلمەیە کە ئەویش بەرهەمێکی کوردیە و باس لە ژیانی ژنێکی کورد دەکات کە لە ڕێگای فرۆشتنی بەرد، ژیانی خۆی دەرباز دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکەمپەینی “نا بۆ تێکدانی مەزارگەی ناودارانی کورد” لە ڕاگەیێندراوێکی توندا، ناڕەزایەتیی خۆی لە گۆڕانکاریی گڵکۆی شاعیرانی مهاباد ڕاگەیاندەوە
بابەتی دواترتەرمی هاووڵاتییەکی کورد دوای ٢١ ساڵ شوێن بزربوون، دۆزراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان