فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری ئێف. ۱۵ی ئامریكایی له‌ ئاسمانی وڵاتی سووریه‌ فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری “ماهان ئه‌یر”ی خسته‌ ژێر پشكنین و چاوه‌دێری

0
564

ڕۆژی كورد :
به‌ پێی بڵاوكراوه‌ی فه‌رمیی ئه‌ندامێكی هێزی ده‌ریایی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و وته‌بێژی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئامریكا (سێنتكام) كه‌ به‌رپرسیاره‌تیی چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی وه‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ بتس له‌وه‌ ئه‌كات كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ركه‌ری هێزه‌كانی ئامریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ مه‌ودایه‌كی نزیك و دڵنیا به‌ دووری نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تر فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری كۆمپانیای ماهانی خستووه‌ته‌ ژێر چاوه‌دێری ورد و پشكنینه‌وه‌.

به‌ پێی وته‌كانی “بیل ئێرین”، وته‌بێژی كۆمیته‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌گرتووه‌كانی ئامریكا و ئه‌ندامی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ر له‌ جۆری ئێف. ۱۵ سه‌ر به‌ هیزه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۲۳ی ته‌مموز له‌ ڕاسپارده‌یه‌كی ئاسایی له‌ نزیكی بنكه‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی ناوه‌ندێكی سه‌ربازی له‌ وڵاتی سووریه‌، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری سه‌ر به‌ كۆمپانیای ماهانی له‌ مه‌ودایه‌كی ئه‌رخایه‌ن و نزیكه‌وه‌ به‌ دووری یه‌ك هه‌زار مه‌تر خسته‌ ژێر چاوه‌دێری و پشكنین. ناوبراو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی زیاد كرد و وتیشی : ئه‌م پشكنینه‌ ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستی دڵنیایی له‌ پاراستنی گیانی هێزه‌كانی جێگیر له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی ناوبراو به‌ ئه‌نجام گه‌یشتووه‌.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی پینجشه‌ممه‌ به‌ هه‌واڵنێری سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌و كاته‌دا دوو فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری هێزه‌كانی ئامریكا له‌ جۆری ئێف.15 له‌ ئاسمانی وڵاتی سووریه‌ ئاماده‌ بوون به‌ڵام ته‌نیا یه‌كێك له‌و فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌رانه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاوه‌دێری و پشكنین دیاریكراوه‌. به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراویكی نووسینگه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ئابوورییه‌ ده‌ركییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ماهان ئه‌یر سه‌ر به‌ سۆپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ مانگی ئۆكتۆبری ساڵی ۲۰۱۱ی زایینی به‌ هۆی پێشكه‌ش كردن و به‌ڕێوه‌بردنی یارمه‌تیی ئابووری و ته‌كنۆلۆژیا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ده‌ره‌كی سۆپای قۆدسی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هێزه‌كانی حێزبۆڵا و هێزه‌ تێرۆریستییه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌، خرایه‌ ژێر گه‌مارۆ و بایكۆت كرا.
هاوكات و دوابه‌دوای چاوه‌دێری و پشكنینی فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری كۆمپانیای ماهان ئه‌یر سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ توندی هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ هێزه‌ ئاسمانیی ئامریكا كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندوو كه‌ سكاڵای خۆیان سه‌باره‌ت به‌ سنووربزاندنی هێزه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا به‌رانبه‌ر به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌  ڕیكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگای دادپه‌روه‌ری باڵای ئه‌و ڕیكخراوه‌ تۆمار ئه‌كه‌ن و به‌رانبه‌ر به‌و سنووربه‌زاندنه‌ بێده‌نگ نابن و قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.